ئایشە دەنیز کاراجاگل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئایشە دەنیز کاراجاگل
نازناو(ەکان)دێستان تەممووز
لەدایکبوون١٩٩٣
ئانتالیا، تورکیا
مردن٢٩ ئایاری ٢٠١٧ (٢٤ ساڵ ژیاوە)
ڕەققە، سووریا
دڵسۆزی
بەڕێوەچوونی مەراسیمی ناشتنی ئایشە لە گۆڕستانی کۆبانی لە ساڵی ٢٠١٧

ئایشە دەنیز کاراجاگل یان دێستان تەممووز (١٩٩٣–٢٩ی ئایاری ٢٠١٧) چالاکوانێکی چەپی تورک بوو کە پەیوەندی بە شۆڕشی ڕۆژاڤای کوردستانەوە کرد لە لە ساڵی ٢٠١٧دا. ئایشە پێشتر و ساڵی ٢٠١٤ پەیوەندی بە پارتی کرێکارانی کوردستانەوە کرد. ئایشە ناوبانگی لە میدیادا بەدەستخست لە دوای بەژداری کردنی لە ناڕەزایییەکانی پارکی گەزی لەگۆڕەپانی تەقسیم.[١][٢] دواتر دەستگیرکرا و بڕیاری ١٠٣ ساڵ زیندانی بۆ دەرکرا. دوای ئازادکردنی بوو بە گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان لە ٢٠١٤دا دواتر لە ساڵی ٢٠١٧دا بەژداری ھەڵمەتی ئازادکردنی شاری ڕەققەی کرد. لە ڕۆژی ٢٩ی ئایاری ٢٠١٧دا کە ساڵیادی خۆپیشاندانەکانی پارکی گەزی بوو ئایشە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە کوژرا و دواتر لە مەراسیمێکدا لە گۆڕستانی کۆبانی نێژرا.[٣][٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Turkey: Antalya protesters face up to 98 years in jail". euronews (بە ئینگلیزی). 2014-06-02. Retrieved 2020-11-19. {{cite web}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ Polat, Necati (2016). Regime Change in Contemporary Turkey: Politics, Rights, Mimesis. Edinburgh University Press. p. 197. ISBN 978-1-4744-1698-6.
  3. ^ "Ayşe Deniz Karacagil martyred near Raqqa". ANF News (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-11-19.
  4. ^ "Parents of Ayşe Deniz Karacagil released". ANF News (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-11-19.