ئاڵ
ئاڵ، چێرەیی یان پەمەیی[١] ڕەنگی مەیلەوسووری خاو یان کەمڕەنگە.[٢] ھەرچەند فەرھەنگی خاڵ دەڵێت «جۆرە ڕەنگێکە وەک گوڵاڵەسوورە».[٣] ھەروەھا لە بەرامبەر وشەی ئاڵدا لە فەرھەنگی بەدایعوللوغەدا نووسراوە اسب کرند، واتە ئەسپی سوور. ئەم ڕەنگە لە شێعری کوردیدا بە زۆری بۆ وەسفی ڕەنگی لێو، کوڵم و بڕێک جار شەراب بەکار براوە.
بە کوڵمی ئاڵیا ئاڵا خەتی سەبز
یان دەڵێت:
لە چاوم خوێنی جاری کرد و ھەم ڕەنگی لە ڕوو بردم
ئەم ئاشووبی دڵ و دینە بە لێوی ئاڵ و چاوی کاڵ
ئەحمەدی خانی دەڵێت:
ھەمرەنگێ سوراحی و پیالە
ھندی وەکی سۆرە یا نە ئالە
وشەڕەتناسی
[دەستکاری]ھەردووک بنەماڵەی زمانانی ھیندوئەورووپایی و تورکی وشەی ئاڵ بە مانای سووریان تێدایە. ئاڵی کوردی لە ڕیشە ھیندوئەورووپاییی *āl- و ڕیشەی ھیندوئێرانیی *ar- یان *al- و ڕیشەی پرۆتۆئێرانیی *āl(a)- بە مانای سوور، ئاڵ و، سوورێژەوە دێ. لە نێو زمانە ئێرانییەکاندا وشەی ئاڵ ھەیە، بۆ نموونە لە فارسی[٥] و پەشتویی و لاری و گیلەکی و تەبەریدا (لە تەبەریدا بە مانای سەوزە). لە کوردیی باکووریدا بە شێوەی «ئال» ھەیە، لە ھەورامیدا «ئاڵە» و «ئاڵا» و «ھاڵ»یشی پێ ئەوترێ و، لە زازاییدا بە شێوەی «ھەل» ھەیە کە بە مانای بۆرە.[٦]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ نانەوازادە، ع. (٢٠٠٥) فەرھەنگی ھەرمان، چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە ھەولێر.
- ^ ھەژار، ھەنبانە بۆرینە، تاران، چاپەمەنیی سرووش، ل ١٥٣، ١٣٨٨، ISBN 978-964-376-516-3.
- ^ شێخ محەمەدی خاڵ، «فەرھەنگی خاڵ»، ھەولێر: بڵاوکراوەی ئاراس، ٢٠٠٥ (چاپی یەکەم ١٩٦٠، سلێمانی).
- ^ مەحوی، «دیوانی مەحوی»، لێکدانەوە و لێکۆڵینەوە: مەلا عەبدولکەریمی مودەڕڕیس و محەمەممەدی مەلا کەریم، سنە: انتشارات کردستان، چاپی حەوتەم ٢٠١٢ (١٣٩١). ISBN 978-964-980-019-6.
- ^ مەدخەلی «آل[بەستەری مردوو]» لە فەرھەنگی دێھخودا.
- ^ نانەوازادە، عەلی (۲۰۱۷). فەرھەنگی ڕیشەی وشەی کوردی. Vol. بەرگی یەک. ستۆکھۆڵم. p. ۱۲۸.
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|year=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئاڵ تێدایە. |
- ھەڵەیە لە بەکارھێنانی داڕێژە:تووڵی دەروازە ھەیە: تکایە یان لانی کەم دەروازەیەک زیاد بکە یانیش داڕێژەکە لابەرە.