وتووێژ:ئاڵ

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئاڵ ناوی باو نییە بۆ ئەم ڕەنگە لەنێو خەڵکی و لە زمانی نووسین. ڕەنگە ھەر لە شیعرەکان ببینرێت. پەمەیی و پەمبە زۆرتر بەکاردێن. سەرچیا‏٢٣:٥٢، ٣١ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پێم وایە مامۆستا خاڵ ڕاست ئەکا، ئاڵ سووری درەوەشاوەیە وەک گوڵاڵە. لێوی پەمەیی کەی جوانە؟ یا ھێمن کە ئەڵێ «ئەم شەرابە ئاڵە بۆ بێدەرد نییە»، شەراب خۆ پەمەیی نییە.--Aza (لێدوان) ‏٠٣:٣٤، ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئاڵ ئەمە نییە. خودی وشەکەیش وا دیارە کوردی نییە.--چالاک وتووێژ ‏٢٠:٤٢، ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan: فەرھەنگی تۆفیق وەھبی ئەمەی بەرامبەر بە scarlet -ی ئینگلیزی داناوە. فەرھەنگی زانستگای کوردستانیش نووسیویەتی ئاڵ واتە سووری ئاخچ (ڕوون و زوڵاڵ). --Aza (لێدوان) ‏٠٨:٤٧، ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس بۆ سەرنجەکانتان. کاک سەرچیا @Serchia:، ڕاستییەکەی مەعلووم نیە پەمەیی لە کوێوە ھاتووە. پەمە سپییە نە ئاڵ (بە عەرەبی زەھری و بە فەرەنسی rose ھەردوو وشەکە لە سوورگوڵەوە ھاتوون). ئینجا تۆخوا یەک نموونەی نووسراوەی پەمەییم پێ نیشان بدە. @Aza:، @Calak:، سپاس بۆ تێبینییەکانتان. من وەک ئاخێوەرێکی کوردی گەورە بووم بەو ڕەنگە سوورە کاڵە بڵێم ئاڵ. ھیچ کاتیش لە بێژەرێک یا نووسەرێک پەمەییم نەبیستووە. ئاڵیش ھەمان پەمەییە. بۆ نموونە ئەم بەکارھێنەرە لەم وتارەدا نووسیویەتی لێو پەمەییە. ئینجا ھەر لێو نیە بە ئاڵ باس کراوە. کوڵمیش. کوڵم خۆ وەکوو لەعل سووری تێر نابێت. بۆیە ئەشێ ھەر ئاماژە بەو سوورە کاڵە بێت. ئەگەر وشەیەک لە شێعری ھەورامی و سۆرانیدا بێت بۆ ٣٠٠ ساڵ و من وەک ئاخێوەرێک کەڵکم لێ وەرگرتبێت کوردییە. ئەگەر وشەیەکی کوردیتر ھەیە بفەرموون. سپاس، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٥:٤٥، ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەوەش بڵێم ئاساییە یەک وشە بۆ دوو ڕەنگ بە کار بێت. بۆ نموونە شین واتە کەوە یا کەوەی تێر. بەڵام بۆ سەوزیش زۆر بە کار دێت. ئەمە ھەر لە کوردیدا نیە و لە زمانی تریشدا. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٥:٤٧، ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئاڵ وەک شین نییە. ئاڵ ئەمە یەکەم جارە دەبیستم بە pink بڵێن. ئاڵ سووری ئاچغە (کاڵ) و ئاڵی ئاچغیش دەبێتە pink. شین-یش لەخۆڕا لە کوردیدا بە blue وتراوە. لای ئێمە دەڵێن شینبوونەوە ئەمە دیارە blue نییە. لەڕاستیدا شین دەبێتە en:Blue-green. بۆ blue لە سۆرانیدا پێشتر وشەی کەووو باو بووە. بە ئەردەڵانی کەوگ. لە سۆرانیدا باو نەماوە بەڵام لای سەقز ھێشتایش ھەر دەڵێن کەووو.لە ھەورامیشدا ھەر دەڵێن کەوە.
نازانم پەمەیی بەڕاستی چۆن دانراوە تەمەنی کورتە یان درێژ. بەڵام ئەمانەیش لە ھەنبانەبۆرینەدا ھاتووە: چێرەیی (کە وا بزانم چێرە یانی چهره ھەر وەک صورتی فارسی چون صورت یانی چێرە) ئەمەیش نازانم کۆنە یا تازە. ھەروەھا دوو وشەی تر کولکوکی و کنووشک. -- چالاک وتووێژ ‏١٧:٥٣، ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو هاوڕێیان، لەبۆ ئاڵ وەڵڵاهی منیش لە شێعردا نەبێ نەم بیستووە بۆ پەمەییش چەند جارێک دیتوومە ڕاستە پەمە سپی نییە بەڵام هەر وەک دەزانن pink تێکەڵاوی سپی و سوورە، سووری پەمەییش دەبێتە pink. یەک هۆکاری تریش کە پەمەیی بەکار دێ ئەوەیە کە لە سیفەتدا پەمە و pink یەک دەگرن واتە هەردووکیان هەستی نەرم و نیانی دەنوێنن، ئەمە چتێکە من لەبارەی وشەی پەمەیی دەزانم بە هەر حاڵ وا نازانم جیا لەمانە وشەی کوردیمان هەبێ، سووری کاڵیشم بیستووە. بۆ شینیش ئێمە دەڵێین کەوە و هەورامیش هەر وەک ئێمە، کەڵهوڕیش ئێژن کەو/کەوە. کاردۆ جاف (لێدوان) ‏١٩:٣٦، ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڵێ لەکیش هەر دەڵی کاو.--چالاک وتووێژ ‏٢٠:٣٥، ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لام ئاساییە نەتانبیستبێت. من زۆرم بیستووە و دەیشیڵێم. زمانی کوردی ڕەنگە چەندسەد و تەنانەت چەند ھەزار وشەی تێدابێت بۆ ڕەنگ. کوردیی شاریکراوە دە دوانزە ڕەنگی تێدایە. ئەوەی من بزانم لانیکەم دوو فەرھەنگ دەربارەی ڕەنگ نووسراوە. @Calak:، چالاک گیان ئەوە لە خۆڕا نیە و دیاردەیەکی گشتگیرە کە دوو ناو بۆ ڕەنگێک یا پێچەوانەکەی ببێت، بە تایبەت شین و کەسک. بڕوانە ئەم وتارە بۆ نموونە en:Blue–green distinction in language. نموونەگەلی چەندین زمانی تێدایە. سپاس. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٤٠، ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەگەر ئەو غەزەلەی مەحویتان بیستبێت لە ڕۆژێ ھەڵدرا ئەم کۆنەخەیمەی تانوپۆشینە، دەبینن شین بە واتای سەوز و کەوە و سەوزبوون بە کارھاتووە. نموونەی تریش زۆرە. پیرەمێرد دەڵێت: کە ئەڵێن ئەمڕۆ دەشت و کێو شینە. لە بەیتیشدا ھەیە. لە شێخ مەند و شێخ ڕەشدا دەڵێ بەرانێکی شین. دیارە مەبەست کەوەسێر یا بۆرە نە کەوەی تەواو یا سەوزی تەواو. یا حافز دەڵێت مزرع سبز فلک دیدم و داس مە نو و... پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٤٥، ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@پیرەھەڵۆ: چاو پیرەھەڵۆ گیان لێرەدا من لەگەڵت نادوێم ھەتا قسەی خۆم بەسەرتدا بسەپێنم، خۆت فکر لە قسەکانم بکەوە. لە زمانی فارسیی کۆندا (Old Persian) دوو وشە ھەیە یەک kapautaka بە مانای blue کە کورد دەڵێ کەووو ھەر بە مانای blue بە فارسیش کبود. دووەم axšaina بە مانای blue-green کە ئەمە لە کوردیدا بووەتە شین (کرمانجی ھەشین، ھێشین، شین و فارسیش خشین) و ئێستاش ھەر مانا کۆنەکەی پاراستووە یانی شین ھەر blue-greenە نەک blue. ئەگەر ئەمڕۆکە دەڵێن شین blueیە دەیکەنە زۆری، مطلق وا نییە و کورد بە blueی وتووە کەووو بەڵام ئێستا شین جێگای گرتۆتەوە ئەویش نە بەتەواوی.
جا ئیتر کارم بە شین و کەووو نیییە. لێرەدا باسی ئاڵ دەکەین. من حاشا ناکەم لە بنشێوەزارێکدا ئاڵ pink بێ. بەڵام لێرەدا ئێمە پێڕەوی کوردیی ستانداردین. لە کوردیی ستاندارددا ئاڵ ئەو ڕەنگە سوورە کاڵەیە و تەواو! بە ستانداردیش نەبێ پڕانی کورد ئاڵ بە pink تێ ناگەن ھەر بە سوور تێ دەگەن ھەر وەک لێرەدا بەکارھێنەران ئاماژەیان پێ کردووە (ئەوەتا فەرھەنی باشوور-یش بۆ ئاڵ نووسیویەتی سۊیەر کەم رەنگ (سرخ کمرنگ)). بۆیە منیش لەگەڵ ئاڵ بۆ pink نیم. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٠٥:٥٤، ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە ناوچەی ئێمە وشەی ئاڵم تەنیا بۆ ڕەنگی ئەسپ بیستووە (جگە لە شیعر و گۆرانی). ئەویش بە ئەسپێک ئەڵێن لە ڕەنگی تێکەڵێک لە قاوەیی و سوور بێ. تەقریبەن وەک ڕەنگی خەنە. -Aza (لێدوان) ‏١٠:٤١، ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak:، سپاس بۆ ڕوونکردنەوەکەت. وتووێژەکانی ویکیی سۆرانی بڕێک جار بەقەد وتارەکانی و تەنانەت زیاتریش زانیارییان تیایە. لەگەڵ ئەوە نیم کە ئاڵ کوردیی ستاندارد نیە یا شتی وەھا. وشەکە چەندسەد ساڵە ھەیە لە ھەموو زاراوەکاندا. کاک عەلی نانەوازادە، وابزانم موکریانییە، لە فەرھەنگی ھەرماندا بۆ ئاڵ نووسیویەتی: ڕەنگی سووری کاڵ، پەمەیی. کە وابوو ئەویش پەمەیی و ئاڵ بە یەکێک دەزانێت. ھەرچەند وتم ئاساییە بۆ ڕەنگی تریش بە کار بێت. بۆ نموونە سیاپۆش دەڵێت: ئەلا ئەی ساقیا شیرین وەرین جامە ژ مەیا ئالە. دواتر دەڵێ شەرابێ ئەرغەوانی بین... یا وەقایعنگار لە فەرھەنگەکەیدا دەڵێت ئاڵ یانی ڕەنگی اسب کرند. ئاڵترناتیڤەکەی چیە؟ پەمەیی؟ چێرەیی؟ بە بڕوام ھەم بە فەرھەنگ، ھەم بە نووسراوە، ھەم بە باوی ئاڵ لەوانە باشترە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٥:١١، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza:، سپاس بۆ زانیاریدان دەربارەی ڕیشەکەی لێرەدا. بە بڕوام لەگەڵ وشەگەلی ھەڵاڵە یا ئالالەشدا کاگنەیت بێ. فەقەت شتێ! ئەوەی کە نووسراوە لە کوردیی باکووریدا ئاڵ نیە ھەڵەیە. شێعرەکانیان پڕە. ئەوە لە سەرەوە سیاپۆشم دانا. مەم و زینیش پڕە. بۆ نموونە: ھەمرەنگێ سوراحی و پیالە/ھندی وەکی سۆرە یا نە ئالە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٥:٣٠، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سپاس. ئەوە لای ئەبەم. Aza (لێدوان) ‏٠٩:١٤، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

مەسەلەی من و بەکارھێنەرانی تر زۆرتر ئەوەیە کە ئاڵ pink نییە. ئێمە بە pink ئەڵێین چێرەیی. بەرەی ئێستا کە ھەر ئەڵێن سوورەتی، بەڵام لە ژنانی تەونەگەر زۆرتر چێرەیی ئەبیسی.--Aza (لێدوان) ‏١١:٣٠، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سپاس ئازا، تێئەگەم لە قسەکەتان، بەڵام وەک ئاماژەم کرد سەرچاوەش ھەیە کە بەرامبەری پەمەیی داناوە (وەک فەرھەنگی ھەرمان). لێرە لە فەرھەنگی ئاناھیتادا بەرامبەر پەمەیی نووسراوە سووری ئاڵ و ئاڵی سووک. واتە ئاڵ و پەمەیی لە یەک تەیفدا داناوە. کێشە ئەسڵییەکە ئەوەیە چێرەیی و سوورەتی کەس لە دەقدا نین، پەمەییش کە چەن ساڵە لە باشوور باو بووە مەعلووم نیە چۆن دروست بووە. یا لەم ماڵپەڕەدا نووسراوە لێوت ئاڵ بکە و وێنەیشی داناوە. کە وا بوو لەسەر زارانیش ھەیە. گشت زاراوەکانیش لێی تێدەگەن. بۆیە ڕاستییەکەی ھەر ئاڵم پێ باشترە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٥:٢٨، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وەڵڵا نازانم ئازیزان چێرەیی چۆن دەبێ بە کوردی. خودی وشەی چێرە فارسییە، باویش نییە و هەر لە فارسیشەوە وەرگیراوە کە دەڵێن پەمە سپییە pink نییە ئەی مامە گیان مەگەر ڕوومەت pink ـە.بەڕای من دەکرێ ناوی بابەت بگۆڕن بۆ ئاڵی ڕوون یا وشەیەک لەم چەشنە.کاردۆ جاف (وتووێژ)‏٠٩:٠٨، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من ناڵێم ئیستەرەم چێرەیی بێ، وتیان پەمەیی وشەیەکی تازەسازبووە منیش وتم پیرەژنانی تەونەگەر ئەڵێن چێرەیی. ڕاستە لە کوردی ناچێ (ھەرچەن لە کوردیدا «چارە»مان ھەیە کە ھەمان چێرەیە وەک لە چارەڕەش و چارەنووسدا) بەڵام لانی کەم مێژوویەکی ھەیە و وەک پەمەیی تازەدەرکەوتوو نییە (بە قسەی خۆتان، من نازانم. شایەد پەمەییش کۆن بێ) پیرەھەڵۆ ئەڵێ لە دەقدا نییە، نازانم مەبەستی کام دەقە، خۆ زۆر وشەی ئێمە لە دەقە کۆنەکاندا نییە. یا ئەڵێ پەمەیی و ئاڵ لە یەک تەیفدان، کێ ئەڵێ نین؟ ھەردووکیان سووریان پێوەیە. نارنجیش ھەر لەو تەیفەدایە. بۆ ئاڵ بەرامبەر بە orange نەبێ؟
بە گشتی، بە لای منەوە ئاڵ لە pink سوورترە. شەرابی ئاڵ یەعنی شەرابی pink؟ یەعنی شەراب لە ڕەنگی ئەو گوڵەیە کە وێنەکەی دانراوە لە وتارەکە؟ ھەر کەس شەرابی دیبێ ئەزانێ کە وا نییە. -Aza (لێدوان) ‏١١:٣٢، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
جۆرێک شەرابی ڕۆزێ
جۆرێکی تری ڕۆزێ
قسەکانی کاک ئازا ڕاستە. چارە کوردییەکەیەتی. لەوانیە لە چڕوچاو-یشدا چڕ پێوەندییەکەی بەمانەوە ھەبێ. دوایین قسەی من ئەوەیە ئاڵی کاڵ دەبێتە pink نەک خودی ئاڵ کە مەیلەوسوورە.--چالاک وتووێژ ‏١١:٥٣، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئازا من قسەکەی تۆم بە تەواوی ڕەد نەکردەوە، بەڵام دەڵێم ھەر ئەوەندەش بەڵگە ھەیە کە ئاڵ و پەمەیی یەک شتن. ئینجا شەراب ھەزار ڕەنگی ھەیە. چەند دانەیان لێرە لە en:wine colorدا ھەیە. ئەگەرنا بۆ سیاپۆش دەڵێ شەرابێ ئەرخەوانی بین (ھەروەھا لە فارسیشدا سوور و ئەرخەوانی و...)؟ ڕەنگی شەراب بەوە کەوتووە چەندێ توێکڵی ترێکەی تێ بھاوێژن. بۆ نموونە ڕۆزێ (کە ھەر یانی ئاڵە) کە ئەمڕۆ لە فەرەنسە باوە تەواو ئاڵە. ئاڵێکی خاو یا تێرتر. ھەر رۆزێ خۆیشی چەند ڕەنگی ھەیە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:٥٠، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
باسی بەڵگە ئەکەی. ھەنبانە ئەڵێ ئاڵ «سرخ کمرنگ»ە، خاڵ ئەڵێ ڕەنگی گوڵاڵەیە، تۆفیق وەھبی ئەڵێ red یان scarletە، فەرھەنگی زانستگای کوردستان ئەڵێ «سرخ روشن»ە. ئەمە چوار. کە سێ لەو چوارە خۆیان سەرچاوەن بۆ فەرھەنگەکانی تر. تۆش تەنیا فەرھەنگی ھەرمانت بە دەستەوە گرتووە کە بۆ ئاڵ نووسیویە پەمەیی. پەمەیییەک کە خۆت ئەڵێی تازەیە و دیار نییە چۆن ساز بووە. تازە گەر لە ھەمان فەرھەنگی ھەرمان چاو لە مەدخەلی پەمەیی بکەی ئەبینی کە نووسراوە ئاڵی ڕوون، یانی چی؟ یانی ئاڵ لە پەمەیی تۆخترە.
بۆ شەرابیش ئەوە ئەزانم کە چەندەھا ڕەنگی ھەیە، مەبەستی من ڕەنگە زۆر باوەکەیەتی کە سوورە. -Aza (لێدوان) ‏١٩:٥١، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕاست دەکەی ئازا گیان. ئەگەر کەسێک لە منیش بپرسێ ئاڵ چۆنە. ڕێک دەڵێم سووری کەمڕەنگ یا سووری خاو. بمھەوێ ڕەنگێکی پیشان بدەم ڕەنگی ئەو گوڵەی ناو وتارەکەی پیشان دەدەم یا ڕەنگی لێوەکە کە ئاماژەم پێ کرد یا ڕەنگی ڕۆزێ، نە ڕەنگی ئاڵای چین لە وتاری en:scarlet (color)دا. لە بەرامبەر سکارلێتدا لە ئۆکسفۆرددا نووسراوە: A brilliant vivid red colour, inclining to orange. نەنووسراوە خاو یا کەمڕەنگ یا شتی وا. ئاڵ سووری خاوکراوەیە ئیتر ئەوەی بە کام وتارەوە بیبەستیتەوە شتێکی ترە. ئۆکسفۆرد بۆ بەرامبەری pink نووسیویەتی: Of a colour intermediate between red and white, often tinged with purple; denoting this colour. واتە تێکەڵی سوور و سپی یا سووری خاوکراوەی مەیلەو مۆر نە سووری خەنەیی و نارنجی. ئەوەی کام وتار بە کام وتارەوە دەبسترێتەوە تەواو سابجکتیڤە، جارێکیان لەگەڵ چالاک مشتومڕمان بوو لەسەر وتووێژ:چنار. ئەمە فیزیکی نیوتۆنی نیە کە یەک شت بێ جوابی. ڕەنگە و ھەر کەسێک جۆرێک دەیڵێت. ھەر لەو ئۆکسفۆردەدا لە مەعنای سێهەمی pink و مەعنای سێھەمی scarletدا نووسراوە کۆتێک کە بۆ ڕاوی ڕێوی لەبەر دەکرا!. من ڕێز لەوەی دەگرم وەک ئاخێوەرێکی زمانەکە دەڵێیت ئێمە بە ئەسپی سوور دەڵێین ئاڵ. ئەوە لە بەدایعوللوغەشدا ھەیە و ئەشێ زیاد بکرێت بە وتارەکە. بەڵام ئێمەش وەک ئاخێوەر بە ڕەنگی سووری سووری خاو دەڵێین ئاڵ. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٢:١٥، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێزان وا دەزانم ئەم وتووێژانە هەر کات بە فیڕۆدانە، تکایە وا ئەزانم هەموومان یەکدەنگین کە pink لە ئاڵ ڕوونترە و ئەگەر پەمەیی و ئەو شتانەی تر بەکار نەبەین پێم وایە ئاڵی کاڵ یان ئاڵی ڕوون گونجاوە با هەر لەسەر ئەمە کۆ بینەوە.کاردۆ جاف (وتووێژ)‏٢٢:٣٦، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من ناڵێم ببەسرێتە scarlet ەوە. باشتر وایە ھەر نەبەسرێ بە زمانەکانی دیکەوە. Aza (لێدوان) ‏٠٥:١٣، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پیرەھەڵۆ و Aza: من ئە ئێستا لە خوشکم پرسی کە لە ڕەنگ و شت زۆر جوان حاڵییە. ڕێک وتی ئاڵ سووری ئاچغە! ئەوەیشی وت کە صورتی نییە و دەڵێن لێوی ئاڵ مەبەست سوورە (بێ ئەوەی من شتێک بڵێم)! ئەو «شەرابی ڕۆزێ»یەم بۆ نارد وتی دەقیق خۆیەتی. ئەم خشتەیەشم [١] بۆ نارد وتی دەبێتە Electric crimson یانی : . لە ناو فەرھەنگەکانیشدا بۆ ئاڵ crimson ھاتبوو دیارە ئاڵ ھەر خێرانی crimsonە. ئەمە زۆر لە pink و وێنەکەی ناو وتارەکە دوورە بە بڕوای من با واز لە ئاڵ بۆ pink بێنین. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٥:١٤، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئینکاری ناکەم ئەمە کەمێک لە ئاڵ دەچێ چون شیناییشی تیایە و مەیلەو نارنجی نیە، ھەرچەند تەاو تێرە و خاو یا کەمڕەنگ نیە. ئۆکسفۆرد بۆ کریمسۆن نووسیویەتی: Of a deep red colour somewhat inclining towards purple. واتە سووری تێر نە خاو. بەڵام وەک وتم زۆرێک خەڵکیش ھەن کە بە پینک دەڵێن ئاڵ یانی ھەر ئەم ڕەنگە کریمسۆنە تێکەڵی کەیت لەگەڵ سپی. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:٣٩، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وشەڕەتناسی[دەستکاری]

کاک @Aza: گیان تکایە بۆ بەشی وشەڕەتناسی لەم سەرچاوەیەی کاک عەلی نانەوازادە کەڵک وەرمەگرە. ئەگەر نموونەی ھێناوەتەوە و باسی شێوەزارەکانی تری کوردی یان ئێرانی کردووە ئەوە تا ڕادەیەک بێکێشەیە. بەڵام ئەو بەشانە وا ڕیشەی وشەکە دەباتەوە سەر زمانی پرۆتۆکان ئەوە ناتوانێ سەرچاوەیەکی جێباوەڕ بێ. ئەم برادەرە خۆ بەشێوەی ئاکادمیک وشەڕەتناسی نەخوێندووە. وشەڕەتناسی بۆ شۆخی نابێ کاری ھەر کەسێک نییە.
ئێستا وشەی ئاڵ وشەیەکی تورکییە. لە ڕووسیشدا ھەیە ئەوەتا. ئەوانیش ھەر نووسیویانە تورکییە. دەزانی ڕووسەکان چەندە لە وشەڕەتناسیدا شارەزان! ئەوان نازان کاک عەلی نانەوازادە دەزانێ؟! -- چالاک وتووێژ ‏٠٠:١٢، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سەرنجڕاکێشە. ئیستە خودی تورکەکان بەو ڕەنگە دەڵێن Tr:Pembe. وا دیارە پەمەیی ھەر پەمەی تورکە+ی. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٠:٣٤، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من ھەست دەکەم ئاڵ و ھاڵ پەیوەندییان بە ھەڵاڵە و ئاڵاڵەوە ببێت. ئەی بە بڕوات خاڵ ئاڵا (خاڵی ئاڵا) یانی چی لە شێعری گۆرانیدا؟ لە مەولەویدا زۆرە. یا لە شانامەی کوردیدا: عاڵەم حەسرەتمەند خاڵ ئاڵامەن / شاھان گشت حەیران بەژن و باڵامەن. ئاڵا=ئەعلا؟ مەلا عەبدولکەریم نووسیویە یانی ڕەنگاوڕەنگ. ھەژار نووسیویە ئاڵایی یانی ڕەنگاوڕەنگ (کە ڕەنگە لە تورکییەوە ھاتبێ وەک قزلالا). داخۆ ئاڵا بە واتەی بەیداخ لە ئەعلاوە ھاتووە یا لەم وشە تورکییەوە؟ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٠:٤٩، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک @Calak: نانەوازادە خۆی لەوێدا نووسیویە کە لە زمانە تورکییەکانیشدا ھەیە. ھەروەھا وا ئەزانم ڕووسیش باش ئەزانێ (لە ڕووسیا ژیاوە و ژنەکەشی ڕووسە، ئەڵبەت لەمانە تەواو دڵنیا نیم) و زۆرێک لە سەرچاوەکانی فەرھەنگەکەش کە لە سەرەتاوە ڕیزی کردوون ڕووسین. -Aza (لێدوان) ‏٠٥:١١، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@پیرەھەڵۆ: دەست خۆش جوانی بۆ چووی. بەڵێ کاکە ساڵێکی لە تەورێز سەرباز بووم کوڕێکی تورک بوو وتی ئێمە بە ڕەنگاوڕەنگ دەڵێین ئالا [٢]. ھەر ئەو دەم زانیم ئاڵای کوردی تورکییە. چون دیاردەی ئاڵاکان فرەڕەنگییە.
سەیرە بۆ پەمەیی بۆ فکرم لە تورکی نەکردەوە. ئەمەیش بە دەردی مۆر چوو. ئەودیو بەڕاستی وشەی تورکی و عەرەبییان زۆرە کە ئاساییە. ئەو چەند ڕۆژە بوو زانیم وشەی مسۆگەریش عەرەبییە.
@Aza: کاک ئازا گیان ئێرە شوێنی نییە من باسی زمانی پرۆتۆ ئێرانی و پرۆتۆ ھیندوئێرانی و ... بکەم. تۆ سەد زمانیش بزانی نابی بە وشەڕەتناس. بۆ نموونە ئێمە دەڵێین ئەرد و ئەڵمانی Erde دەی ئەمە نابێتە بەڵگە. ئەرد ھەمان ارض-ە و تەواو. جا بۆچوونی وشەی ئاڵ-یش ھەروا. ئەم بۆچوونانە ھەموو ڕواڵەتین. قسەی من ئەوەیە دەبێ زۆر محتاط بێ لە بەکارھێنانی ئەم کتێبە بۆ وشەڕەتناسی. خۆ ھەمووی ڕەد ناکەمەوە.
زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٠٧:١٣، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
تێ ئەگەم چی ئەڵێی. بە ڕای من کتێبەکە لە ترازێکدایە کە ئەکرێ وەکوو سەرچاوە بۆ ویکیپیدیا بە کار بچێت.
-- Aza (لێدوان) ‏٠٧:١٩، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]