ئاڵن سماڕت
ڕواڵەت
ئاڵن سماڕت | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ١٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٣ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
| نەتەوە |
|
| خوێندنگە | پەیمانگەی ھونەرەکانی کالیفۆرنیا |
| پیشە | ئەنیمەیشنساز، دەرھێنەری ئەنیمەیشن، ئەکتەر |
| چالاکبوون | ١٩٨٧–ئێستا |
ئاڵن ئێدوارد سماڕت (لە دایکبووی١٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٣) ئەنیمەیشنساز، ئەکتەر، و دەرھێنەرێکی ئەنیمەیشنی ئەمریکییە، زیاتر بەھۆی کارەکەی وەک دەرھێنەری سەرپەرشتیاری سپۆنجبۆب سکوێرپانتس ناسراوە، کە ھەر لە کاتی ئەڵقەی تاقیکارییەوە لەگەڵی تێوەگلاوە، و وەک یاریدەدەری دەرھێنەر و ھونەرمەند لەسەر زنجیرەی سێمپسۆنەکان کاری کردووە.[١][٢]
کاری ئەنیمەیشنی بۆ نیکتوونەکان کردووە پشیلەسەگ، ھێی ئارنۆڵد!، ژیانی ھاوچەرخی ڕۆکۆ، ڕێن و ستیمپی، و سەنجێی و کرەیگ و بۆ پێنج فیلمی ئەنیمەیشنیش: پەریی دەریایییە بچووکەکە، فیلمی سپۆنجبۆب سکوێرپانتس، فیلمی سپۆنجبۆب سکوێرپانتس: ئیسفەنجەکە لە دەرەوەی ئاو، ئۆلیڤەر و دۆستان و سەرکێشیی چیپمەنکەکە.
ھەروەھا ئاڵن سماڕت کاری لەسەر ئەڵقەی تاقیکاریی فامیلی دۆگ کردووە، و وەک دەرھێنەری ئەنیمەیشنی کڵۆن ھای و یەکەم وەرزی ڕاگراتس کاری کردووە.
فیلمۆگرافی
[دەستکاری]تەلەڤیزیۆن
[دەستکاری]| ساڵ | ناونیشان |
| ١٩٨٧ | چیرۆکە سەرنجڕاکێشەکان |
| ١٩٩٠ | جیھانی بۆبی |
| ١٩٩٠–٢٠٠٣ | سیمپسۆنەکان |
| ١٩٩١–١٩٩٨ | ڕاگراتس |
| ١٩٩٣–١٩٩٦ | ژیانی ھاوچەرخی ڕۆکۆ |
| ١٩٩٤–١٩٩٥ | ڕەخنەگرەکە |
| نمایشی ڕێن و ستیمپی | |
| ١٩٩٤–١٩٩٧ | ئاھ! دڕندە ڕاستەقینەکان |
| پیاوەمراوی | |
| ١٩٩٥ | ئیک! پشیلەکە |
| ١٩٩٦–١٩٩٧ | ھێی ئارنۆڵد! |
| ١٩٩٧ | ڕێسێس |
| مێردەزمەی نێد | |
| ١٠١ دەڵماسی: زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی | |
| ١٩٩٨–١٩٩٩ | پشیلەسەگ |
| تۆرنبێرییە کێوییەکان | |
| ١٩٩٩-ئێستا | سپۆنجبۆب سکوێرپانتس |
| ٢٠٠٢–٢٠٠٣ | کڵۆن ھای |
| ٢٠٠٥ | کاتسکراچ |
| ٢٠١٥ | سەنجێی و کرەیگ |
| ٢٠٢١ | نمایشی پاتریک ئەستێرە |
فیلم
[دەستکاری]| ساڵ | ناونیشان |
| ١٩٨٧ | سەرکێشیی چیپمەنکەکە |
| ١٩٨٨ | ئۆلیڤەر و دۆستان |
| ھەڕەشەی تەکنەلۆژی | |
| ١٩٨٩ | پەریی دەریایییە بچووکەکە |
| ١٩٩٠ | بۆکس-ئۆفیس بەنی |
| ١٩٩٣ | ڕێسایکڵ ڕێکس |
| ١٩٩٥ | گەمبی: فیلم |
| ڕق | |
| ٢٠٠٣ | ژیانم لەگەڵ مۆریسی |
| لوونی توونز: باک ئین ئاکشن | |
| ٢٠٠٤ | فیلمی سپۆنجبۆب سکوێرپانتس |
| ٢٠٠٧ | ئەتلانتیس سکوێرپانتیسی سپۆنجبۆب |
| ٢٠٠٩ | ڕەگە چوارگۆشەکان: چیرۆکی سپۆنجبۆب سکوێرپانتس |
| ڕاستی یان چوارگۆشەی سپۆنجبۆب | |
| ٢٠١٤ | تۆماس و ھاوڕێیان: کێشەیەک لەسەر ڕێڕەوەکان |
| تۆماس و ھاوڕێیان: بزوێنەرەکەی کریسمس | |
| ٢٠١٥ | فیلمی سپۆنجبۆب: ئیسفەنجەکە لە دەرەوەی ئاو |
| ٢٠١٩ | ڕۆژی لەدایکبوونە گەورەکەی سپۆنجبۆب |
| پێناسی شکۆ |
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Alberti، John، ed. (٢٠٠٤). Leaving Springfield: The Simpsons and the Possibility of Oppositional Culture. Detroit, Michigan: Wayne State University Press. لاپەڕە ٣١٣.
- ↑ Umlan، Samuel J. (٢٠١٥). The Tim Burton encyclopedia. Lanham: Rowman & Littlefield. لاپەڕە ١٠٧. ژپنک ٩٧٨-٠-٨١٠٨-٩٢٠٠-٢. OCLC ٩٠٧٢٧٢٠٠٣.
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Alan Smart»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢.