ئاگاتە ئوویلینگییمانا
ئاگاتە ئوویلینگییمانا | |
---|---|
بە کینیارواندا: Agathe Uwilingiyimana | |
لەدایکبوون | ٢٣ی ئایاری ١٩٥٣ Commune of Mwumba، بوروندی |
مردن | ٧ی نیسانی ١٩٩٤ کیگالی، ڕواندا | (٤٠ ساڵ ژیاوە)
ھۆی مەرگ | برینی فیشەک |
شوێنی ناشتن | National Heroes Cemetery in Rwanda |
ھاوسەر | Ignace Barahira |
پیشە | سیاسەتوان، مامۆستا |
بواری کار | ماتماتیک |
پۆستەکان | Prime Minister of Rwanda |
پەروەردە | National University of Rwanda، Lycée Notre-Dame de Cîteaux |
ئەندامی حیزبی | Mouvement démocratique républicain |
ئایین | کاسۆلیکی |
ئاگاتە ئوویلینگییمانا (Agathe Uwilingiyimana؛ لە دایکبووی ٢٣ی ئایاری ١٩٥٣ تاکوو ٧ی نیسانی ١٩٩٤) کەسایەتی ژنە سیاسەتوانی ڕوانداییە. ئەو لە ماوەی ١٨ی تەممووزی ١٩٩٣ تاکوو ٧ی نیسانی ١٩٩٤ بووە چوارەمینن سەرۆک وەزیرانی ڕواندا، ئەو یەکەمین ژنە لەو وڵاتە پۆستی سەرۆک وەزیرانی وڵاتی وەرگرتبێت.[١][٢]
ئەو لە خێزانێکی جووتیار لەدایک بوو.[٣] ئەو خوێندنی لە بەشی کیمیا و بیرکاری تەواو کردووە، لە ساڵی ١٩٧٣ بووەتە مامۆستای قوتابخانە. دواتر لە زانکۆی نیشتیمانیی ڕواندا بابەتی کیمیای وتۆتەوە. لە ساڵی ١٩٨٥، بڕواننامەی بەکالۆریۆسی لە کیمیا بەدەست هێناوە. ئەو لەلایەن کۆنەپارێزەکانی وڵاتەکەی ڕەخنەی لێگیرا لەبەر ئەوەی کە زانست و بیرکاری لە نێو کچان بڵاودەکردەوە.
لە ٧ی نیسانی ١٩٩٤، ئاگاتە ئوویلینگییمانا لە تەمەنی ٤٠ ساڵیدا تیرۆرکرا، کە ئەوکاتە هێشتا سەرۆک وەزیران بوو.[٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Agathe Uwilingiyimana | prime minister of Rwanda». Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). لە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Burnet، Jennie (٢٦ی ئازاری ٢٠١٩). «Uwilingiyimana, Agathe». Oxford Research Encyclopedia of African History (بە ئینگلیزی). doi:١٠.١٠٩٣/acrefore/٩٧٨٠١٩٠٢٧٧٧٣٤.٠٠١.٠٠٠١/acrefore-٩٧٨٠١٩٠٢٧٧٧٣٤-e-٤٨٧. لە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Hoogensen & Solheim 2006, p. 291.
- ^ «Rwanda: Murder of a prime minister». BBC News (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.