ئاووھەواناسی
| ئاووھەواناسی | |
|---|---|
| لقی | physical geography، atmospheric physics، کەشناسی، oceanography |
| بەشێکە لە | atmospheric sciences |
| بوارەکانی خوێندن | ئاووھەوا |
| جێبەجێکار | climatologist |
| Item disputed by | climate change denial |
ئاووھەواناسی یان زانستی ئاووھەوا (بە ئینگلیزی: Climatology، کلایمەتۆلۆجی) بریتییە لە خوێندنی زانستییانەی ئاووھەوا، کە زانستییانەیی پێناسەکراوە بە تێکڕای دۆخەکانی کەشوھەوا لە ماوەیەکی کاتی. ئەم زانستە مۆدێرنە وەک لقێکی زانستەکانی تەوشک و ژێرلقی جوگرافیای فیزیکی ھەژمار دەکرێت.
مێژوو
[دەستکاری]یۆنانییەکان دەستیان بە خوێندنی فەرمی ئاووھەوا کرد؛ لە ڕاستیدا، وشەی «ئاووھەوا» لە وشەی یۆنانی «کلیما» وەرگیراوە، بە واتای «لێژی»، کە ئاماژەیە بۆ لێژی یان مەیلبوونی تەوەرەی زەوی. دەکرێت بوترێت کاریگەرترین دەقی کلاسیک سەبارەت بە ئاووھەوا «دەربارەی ھەوا، ئاو و شوێنەکان» بوو[١] کە لەلایەن ھیپۆکرات نزیکەی ٤٠٠ پێش زایین نووسراوە. ئەم بەرھەمە تێبینی لەسەر کاریگەری ئاووھەوا لەسەر تەندروستی مرۆڤ و جیاوازییە کولتوورییەکانی نێوان ئاسیا و ئەورووپا کردووە.[١] ئەم بیرۆکەیەی کە ئاووھەوا کۆنتڕۆڵی ئەوە دەکات کام دانیشتووان سەرکەوتوو دەبن بەپێی ئاووھەواکەیان، یان «بڕیاردەریی ئاووھەوا»، بەدرێژایی مێژوو بە کاریگەری مایەوە.[١] زانای چینی شێن کوو (١٠٣١–١٠٩٥) ئەوەی نیشان دا کە ئاووھەوا بە شێوەیەکی سروشتی لە ماوەیەکی زۆردا گۆڕاوە، دوای ئەوەی تێبینی قامیشە ھیندییە بەبەردبووەکانی کرد کە لە ژێر زەویدا لە نزیک یانژۆو (ئێستای یانئان، پارێزگای شانسی) دۆزرانەوە، کە ناوچەیەکی ئاووھەوای وشکە و لەو سەردەمەدا بۆ گەشەکردنی قامیشی ھیندی گونجاو نەبوو.[٢]
دۆزینەوەی گەرماپێوەکان و فشارپێوەکان لە کاتی شۆڕشی زانستی ڕێگەی بە تۆمارکردنی سیستماتیک دا، کە لە ساڵانی ١٦٤٠–١٦٤٢ لە ئینگلتەرا دەستی پێکرد.[١] توێژەرانی سەرەتایی ئاووھەوا بریتین لە ئیدمۆند ھالی، کە نەخشەی بای بازرگانی لە ساڵی ١٦٨٦ دوای گەشتێک بۆ نیوەگۆی باشوور بڵاوکردەوە. بێنجامین فرانکلین (١٧٠٦–١٧٩٠) بۆ یەکەمجار ڕێڕەوی گەڵف ستریمی کێشا بۆ بەکارھێنان لە ناردنی پۆستە لە ئەمریکای باکوورەوە بۆ ئەورووپا. فرانسیس گالتۆن (١٨٢٢–١٩١١) زاراوەی «دژە گەردەلوول»ی داھێنا.[٣] ھێلموت لاندسبێرگ (١٩٠٦–١٩٨٥) پەرەی بە بەکارھێنانی شیکاریی ئاماری لە ئاووھەواناسیدا دا.
لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا، ئاووھەواناسی زیاتر جەختی لەسەر وەسفکردنی ئاووھەوا ناوچەیییەکان دەکردەوە. ئەم ئاووھەواناسییە وەسفییە بە پلەی یەکەم زانستێکی بەکارھێنراو بوو، کە ئاماری سەبارەت بەوەی کە کەشوھەوای ئاسایی چییە و ئەگەرەکانی ڕووداوە توندەکان چەندە، دەدا بە جووتیاران و کەسانی دیکەی ئارەزوومەند.[٤] بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە، ئاووھەواناسان ناچار بوون «ئاووھەوای ئاسایی»، یان تێکڕای کەشوھەوا و کەشوھەوا توندەکان لە ماوەی بە شێوەیەکی ئاسایی ٣٠ ساڵدا پێناسە بکەن.[٥] لەکاتێکدا زانایان ئاگاداری گۆڕانی ئاووھەوای ڕابردوو بوون وەک سەردەمەکانی سەھۆڵبەندان، چەمکی ئاووھەوا وەک گۆڕانکارییەکی زۆر وردەوردە بۆ ئاووھەواناسی وەسفی بەسوود بوو. ئەمە لە ماوەی ئەو دەیان ساڵەی دواتردا دەستی بە گۆڕانکرد، و لەکاتێکدا مێژووی زانستی گۆڕانی ئاووھەوا زووتر دەستی پێکرد، گۆڕانی ئاووھەوا تەنھا لە ماوەی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو و دوای ئەوە بوو بە یەکێک لە بابەتە سەرەکییەکانی توێژینەوە بۆ ئاووھەواناسان.[٦]
لقەکان
[دەستکاری]
چەندین لقی ئاووھەواناسی لایەنە جیاوازەکانی ئاووھەوا دەخوێنن. پۆلێنکردنی جیاواز بۆ لقەکانی ئاووھەواناسی ھەیە. کۆمەڵەی کەشناسیی ئەمریکی بۆ نموونە ئاووھەواناسی وەسفی، ئاووھەواناسی زانستی و ئاووھەواناسی بەکارھێنراو وەک سێ لقی ئاووھەواناسی دیاری دەکات، پۆلێنکردنێک کە لەسەر بنەمای ئاڵۆزی و مەبەستی توێژینەوەکەیە.[٧] ئاووھەواناسانی بەکارھێنراو شارەزایی خۆیان لە پیشەسازییە جیاوازەکاندا وەک بەرھەمھێنان و کشتووکاڵ بەکاردەھێنن.[٨]
کۆنەئاووھەواناسی ھەوڵێکە بۆ دووبارە بنیاتنانەوە و تێگەیشتن لە ئاووھەواکانی ڕابردوو لە ڕێگەی پشکنینی تۆمارەکانی وەک ناوکە سەھۆڵەکان و ئەڵقەکانی دار (دارئاووھەواناسی). کۆنەگەردەلوولناسی ھەمان ئەم تۆمارانە بەکاردەھێنێت بۆ یارمەتیدان لە دیاریکردنی دووبارەبوونەوەی گەردەلوولەکان لە ماوەی ھەزاران ساڵدا. ئاووھەواناسیی مێژوویی بریتییە لە خوێندنی ئاووھەوا وەک ئەوەی پەیوەندی بە مێژووی مرۆڤەوە ھەیە و بەم شێوەیە زیاتر پەیوەندی بە چەند ھەزار ساڵی ڕابردووەوە ھەیە.
ئاووھەواناسیی چینی سنووری پەیوەندی بە ئاڵوگۆڕی ئاو، وزە و زەبر لە نزیک ڕووەکانەوە ھەیە.[٩] لقە دیاریکراوەکانی تر بریتین لە ئاووھەواناسیی فیزیکی، ئاووھەواناسیی داینامیکی، ئاووھەواناسیی تۆرنادۆ، ئاووھەواناسیی ناوچەیی، ژیانەئاووھەواناسی، و ئاووھەواناسیی سینۆپتیک. خوێندنی سووڕی ھایدرۆلۆژی لە ماوەیەکی درێژخایەندا ھەندێک جار بە ھایدرۆئاووھەواناسی ناودەبرێت، بەتایبەتی کاتێک لێکۆڵینەوە لە کاریگەرییەکانی گۆڕانی ئاووھەوا لەسەر سوڕی ئاو دەکرێت.[٧]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Climatology»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠.
- 1 2 3 4 Heymann، Matthias (٢٠١٠). «The evolution of climate ideas and knowledge». Wiley Interdisciplinary Reviews: Climate Change (بە ئینگلیزی). ١ (4): ٥٨١–٥٩٧. Bibcode:2010WIRCC...1..581H. doi:١٠.١٠٠٢/wcc.٦١. ISSN ١٧٥٧-٧٧٩٩. S2CID ١٢٦٥٨٠٥٢٨.
- ↑ A. J. Bowden؛ Cynthia V. Burek؛ C. V. Burek؛ Richard Wilding (٢٠٠٥). History of palaeobotany: selected essays. Geological Society. لاپەڕە ٢٩٣. ژپنک ٩٧٨-١-٨٦٢٣٩-١٧٤-١. لە ٣ی نیسانی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ↑ Life Stories. Francis Galton. 2019-01-20 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە. Retrieved on 19 April 2007.
- ↑ Weart، Spencer (٢٠٠٨). «Climatology as a Profession». history.aip.org. American Institute of Physics. لە ٩ی ئایاری ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ↑ Robinson & Henderson-Sellers 1999، لاپەڕەکانی 4–5.
- ↑ Robinson & Henderson-Sellers 1999، لاپەڕەکانی 5–6.
- 1 2 Collins، Jennifer M. (٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨). «Climatology - Geography - Oxford Bibliographies - obo» (بە ئینگلیزی). doi:١٠.١٠٩٣/obo/٩٧٨٠١٩٩٨٧٤٠٠٢-٠٠٩٦. لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ↑ Wang & Gillies 2012، لاپەڕە IX.
- ↑ Rohli & Vega 2018، لاپەڕە 6