ئان نجۆگو
ئان نجۆگو ژنە چالاکوانی کینیاییە.[١] لە ساڵی ٢٠١٠ بوو بە بەڕیوبەری سەنتەری مافەکانی خوێندن و ھۆشیاری، کە جگە لە چالاکییەکانی خۆ ئەوا کاری بە بەڵگەکردنی توندووتیژییە جێندەرییەکانی دەکرد لەدوای ھەڵبژاردنی گشتی کینیای ٢٠٠٧.[٢] ھەروەھا ئان بەشداربوو لەنووسینەوە و پشتگیرکردنی ڕەشنووسی یاسای دەستدرێژی سێکسی لە وڵاتەکەی، کە دواتر لە ساڵی ٢٠٠٦ بووە یاسا لە کینیا.[٣][٤][٥] لە ساڵی ٢٠١٠، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[٣][٦]
چالاکییەکان
[دەستکاری]لە پاڵ چالاکییەکانی لەبواری توندوتیژی جێنەری، نجۆگو ھاوسەرۆکی کۆمەڵێک لیژنەبوو لە ڕیفۆرمی دەستوور.[٣] لە ساڵی ٢٠٠٧، ئان دەستگیردەکرێت لەلایەن ھێزەکانی وڵات، ئەمەش لەبەرئەوەی ناوبراو بەدوای زانیاری دەگەڕا لەسەر مووچەی پەرلەمەنتارەکان، کە مووچەیەکەی بەرزبوو وێڕای باروودۆخی خراپی کینیا.[٣] دواتر ئان کەیسەکەی بردەوە، کەیسەکەش لەئاستی ناوخۆی دەنگۆی گەورەی نایەوە و بە کەیسی «ئان لەدژی وڵات» ناوبانگی دەرکرد. لە ساڵی ٢٠١٢، لەکەیسێکدا خۆی و کوڕەکەی تۆمەتبارکران بە ئازاردانی باوکی بەڵام دواتر لە ٢٠١٣، بێتاوان ناسێنران.[٧]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Kenya's Ann Njogu, is a "Woman of Courage"». Mshale.
- ^ «Courage, and Heart, on Behalf of Kenya's Women». The Huffington Post.
- ^ ئ ا ب پ «Ann Njogu, Kenya». U.S. Department of State. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Archived copy» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٧ی ئایاری ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: archived copy as title (بەستەر) - ^ «Kenyan Sexual offence act» (PDF). ٢١ی تەممووزی ٢٠١٦. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٧ی ئایاری ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی تەممووزی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «AMIP News». us-africarelationsupdates.blogspot.com.
- ^ Court rules Ann Njogu and son have no case to answer 2016-08-19 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە., SAR, Retrieved 16 July 2016
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- چاوپێکەوتنێکی ئان نجۆگو، لەگەڵ دەزگای ڕادیۆیی SDE، تەممووزی ٢٠١٩، بەستەری یوتیووب.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئان نجۆگو تێدایە. |