ئانا شاریھنا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئانا شاریھنا

لەدایکبوون١٩٧٨
نەتەوەئۆکرانی
ناوەکانی ترئانا بۆریسڤنا شاریھنا
پیشەچالاکوان
ھاودامەزرێنەری دامەزراوەی کۆمەڵەی ژنانی سفێرە، کە ڕێکخراوێکی فێمێنیستی لێزبیانە لە خارکیڤ. ھەروەھا لە ڕێکخراوی ناحکومی کیڤ پراید[١]
ناسراوە بەئەندامی بۆنەکانی کۆمەڵەکانی ھاوڕەگەزخوانانی لە خارکیڤ


ئانا بۆریسڤنا شاریھنا لەدایکبووی ١٩٧٨، چالاکوانی بواری فێمێنیت و ھاوڕەگەزخوازی ئۆکڕانییە. ھاودامەزرێنەری دامەزراوەی کۆمەڵەی ژنانی سفێرە، کە ڕێکخراوێکی فێمێنیستی لێزبیانە لە خارکیڤ. ھەروەھا لە ڕێکخراوی ناحکومی کیڤ پراید (تایبەت بە ھاوڕەگەزخوازان)، وە ئەندامی لیژنەی پراید پارادایس لە کیێڤ.[٢]

چالاکییەکان[دەستکاری]

ئانا و کچەدۆستەکەی ڤیرا کیمگیننا بەیەکەوە بۆ ماوەی زیاتر لە دەیەکە کار لەسەر کۆمەڵگەی ھاڕەگەزخوازی ئۆکرانی دەکەن. ئەوان بەیەکەوە یەکەمین ڕێپێوانی ھاوڕەگەخوازانیان لە کیڤ ڕێکخست، لەدووەم ڕێپێوانیشدا ئەوا لەپاڵ پۆلیس چەند کەسایەتییەکی وڵاتەکە بەشداربوون. ئەمەو ھەرچەند ڕێپێوانەکە تەنیا ١٥ خوولەکی خایاند لەبەر درووستبوونی گرژی و توندووتیژی لەلایەن کەسانی دژیان.[٢] لە گرژییەکان، دە کەس لەنێویشیاندا ئەفسەری پۆلیس کە بۆ پارستن ئامادەبوون برینداربوون.[٣]

چالاکییەکانی ئانا لەبواری فێمێنیستی و ھاوڕەگەزخوازی بەردەوام تووشی دژایەتی دەبوویەوە لە ئوکراینا. ڕۆژێکیان لەکاتی کۆڕێکیدا دەربارەی بزووتنەوەکانی ھاوڕگەەزخوازی لە کتێبفرۆشێکی خارکێڤ ئەوا شوێنی کۆڕەکەی دووجار گۆڕدرا.[٤] پرایدھەب، کە سەنتەرێکی کۆمەڵایەتیی ھاوڕەگەزخوازانە لە خارکێڤ لە تەممووزی ٢٠١٨ لەلایەن چەند پیاوێکی ماسکدارەوە ھێرشی کرایەسەر بەفڕێدانی گاز؛ دواتر باڵەخانەکە شێوێندرا بە نەخشدانی نووسین و وێنە لەسەر دیوارەکان لەگەڵ پڕژاندنی خوێنی ئاژەڵ بەسەر دیوارەکانی. دوای ڕووداوەکان، وێڕای گەیاندنی زیاتر لە ١٠٠٠ نامەی سکاڵا بۆ وەزیری ناوخۆ ئارسن ئەڤەکۆڤ، کەس لەسەر ئەم ڕووداوە سزا نەدرا. پێویستیکرد بیگۆڕن.[٥][٦]

لە ئازاری ٢٠١٩، ئانا یەکێکبووە لەوکەسانەی کە ھەڵسان بەڕێکخستنی حەفتەی یەکگرتنی ژنان لە خارکێڤ، کە لە دەستپێکی مانگی ئازاری بەڕێوەبچوو، ئانا لەمبارەیەوە وتی:

ئامانجی ئەم بۆنەیە بۆ گەڕاندنەوەی مەبەستی سەرەکی لە درووستبوونی ڕۆژی جیھانیی ژنانە، ئەمەش ئەوەیە کە ژنان یەکدەگرن لەوکاتەی ناڕەحەتی دەچێژن لەپێناو مافەکانیان. ئەمە ڕۆژی ژنانە، نەوەک ھەبوونی بووتیک (دووکانی مۆدە) و خواردنی شیرینی. حەفتەی یەکگرتنی ژنان، پڕۆژەیەکی پەروەردەییە، ئێمە لەدژی ھیچ شتێک یەکمان نەگرتووە، بەڵام ئامانجمان گەشەپێدانی ژنانە، کۆمەڵگای ژنان وە تەواوی کۆمەڵگای ئوکراینا.[٧]

لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، ئانیا ڕەخنەی مایک پەمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گرت، بەوەی سەردانی ئوکراینای کردووە بەبێ دیدارکردن لەگەڵ سەرکردەکانی کۆمەڵەی ھاوڕەگەزخوازان.[٥][٦]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Anna Sharyhina " EuroCentralAsian Lesbian* Community". europeanlesbianconference.org. Retrieved 2020-03-11.
  2. ^ ئ ا Claire Gaillard, Anna Sharyhina – Ukraine, Hope for the Future, Les Spread the Word, 5 October 2015. Translated by Leanne Ross.
  3. ^ Clara Marchaud, Kyiv Pride week events to raise awareness, defend LGBTQ rights, Kyiv Post, June 8, 2018.
  4. ^ Ganna Grytsenko, What are the real barriers to freedom of assembly in Ukraine? ١٢ی شوباتی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., openDemocracy, May 16, 2018.
  5. ^ ئ ا Anna Nemtsova, Mike Pompeo Snubs Ukraine’s Embattled LGBTQ Community, The Daily Beast, Jan 31, 2020.
  6. ^ ئ ا Lily Wakefield, US Secretary of State Mike Pompeo refuses to meet with LGBT activists in Ukraine, Pink News, February 1, 2020.
  7. ^ Natalia Ivanova, International Women’s Day: Breaking Stereotypes, Kharkiv Observer, March 8, 2019.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]