ئامینە خولانی
ئامینە خولانی | |
---|---|
لەدایکبوون | سوریا |
نیشتەجێی | مانچستەر، بەریتانیا |
نەتەوە | سووری |
ناسراوە بە | چالاکییەکانی بۆ یارمەتیدانی زیندانییە سورییەکان |
مناڵ(ەکان) | سێ |
خەڵاتەکان | خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی |
ئامینە خولانی ژنە چالاکوانی سوریە. یەکێکە لە ڕزگاربووەکانی نێو زیندانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، لە ئێستادا لەگەڵ خێزانەکەی (ھاوسەر و سێ منداڵ) لەشاری مانچستەر دەژی.[١] لەدوای ڕزگاربوونی، دەستیکرد بەچالاکییەکانی بۆ یارمەتیدانی زیندانییەکانی دیکە و خێزانی زیندانییەکان. لە ئازاری ٢٠٢٠، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکاوە خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[٢]
ژیان
[دەستکاری]لە ساڵی ٢٠١٣، لەکاتی بەھاری عەرەبی ئەوا ئامینە لەخۆپشاندانێکی ئاشتییانە دەستگیرکرا. ئامینە ماوەی شەش مانگ لە زیندان مایەوە، ئەمەش لەوکاتەی ھاوسەرەکەی ماوەی دوو ساڵ و نیو ژیانی لە زیندان بەڕێکرد. لەوکاتەدا ١٤٠ ھەزار سووری لەزیندان بوون بەبێ ئەوەی دادگایی بکرێن، لەنێویشیاندا سێ برای لە زیندان مردن.[٣]
لە ساڵی ٢٠١٤، ئەوکاتەی کە ئازادکرا ئەوا ژیانی خۆی تەرخانکرد بۆ یارمەتیدانی زیندانییەکان. بۆئەوەش بووە یەکێک لەدامەزرێنەرانی ڕێکخراوی 'ئازادی بۆ خێزانەکان'، کە ڕێکخراوێکی خێرخوازی بەریتانییە بۆ یارمەتیدانی خێزانی زیندانی یان ونبووەکان.[٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Human rights award for mum who fled Syria». BBC News (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). 2020-03-06. لە 2020-03-16 ھێنراوە.
- ^ «2020 International Women of Courage Award». United States Department of State (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٣ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Cumberland Community Mediation Center Hosts 2020 International Women of Courage Awardee». Samford University (بە ئینگلیزی). لە ١٦ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Biographies of the Finalists for the 2020 International Women of Courage Awards». United States Department of State (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٦ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئامینە خولانی تێدایە. |