ئامینە خولانی
ئامینە خولانی | |
|---|---|
ئامینە خولانی | |
| لەدایکبوون | سوریا |
| نیشتەجێی | مانچستەر، بەریتانیا |
| نەتەوە | سووری |
| ناسراوە بە | چالاکییەکانی بۆ یارمەتیدانی زیندانییە سورییەکان |
| مناڵ(ەکان) | سێ |
| خەڵاتەکان | خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی |
ئامینە خولانی ژنە چالاکوانی سوریە. یەکێکە لە ڕزگاربووەکانی نێو زیندانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، لە ئێستادا لەگەڵ خێزانەکەی (ھاوسەر و سێ منداڵ) لەشاری مانچستەر دەژی.[١] لەدوای ڕزگاربوونی، دەستیکرد بەچالاکییەکانی بۆ یارمەتیدانی زیندانییەکانی دیکە و خێزانی زیندانییەکان. لە ئازاری ٢٠٢٠، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکاوە خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[٢]
ژیان
[دەستکاری]لە ساڵی ٢٠١٣، لەکاتی بەھاری عەرەبی ئەوا ئامینە لەخۆپشاندانێکی ئاشتییانە دەستگیرکرا. ئامینە ماوەی شەش مانگ لە زیندان مایەوە، ئەمەش لەوکاتەی ھاوسەرەکەی ماوەی دوو ساڵ و نیو ژیانی لە زیندان بەڕێکرد. لەوکاتەدا ١٤٠ ھەزار سووری لەزیندان بوون بەبێ ئەوەی دادگایی بکرێن، لەنێویشیاندا سێ برای لە زیندان مردن.[٣]
لە ساڵی ٢٠١٤، ئەوکاتەی کە ئازادکرا ئەوا ژیانی خۆی تەرخانکرد بۆ یارمەتیدانی زیندانییەکان. بۆئەوەش بووە یەکێک لەدامەزرێنەرانی ڕێکخراوی 'ئازادی بۆ خێزانەکان'، کە ڕێکخراوێکی خێرخوازی بەریتانییە بۆ یارمەتیدانی خێزانی زیندانی یان ونبووەکان.[٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Human rights award for mum who fled Syria». BBC News (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ٦ی ئازاری ٢٠٢٠. لە ١٦ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ «2020 International Women of Courage Award». United States Department of State (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٣ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ «Cumberland Community Mediation Center Hosts 2020 International Women of Courage Awardee». Samford University (بە ئینگلیزی). لە ١٦ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ «Biographies of the Finalists for the 2020 International Women of Courage Awards». United States Department of State (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٦ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.