بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئاسۆ عومەر سوارە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئاسۆ عومەر سوارە
لەدایکبوون (١٩٦٣-٠١-٠١) ١ی کانوونی دووەمی ١٩٦٣ (تەمەن ٦٣ ساڵ)
سلێمانی، عێراق
پیشەئەکتەر

ئاسۆ عومەر حاجی محەممەد قوربانی پێنجوێنی ناسراو بە ئاسۆ عومەر سوارە یان وشیاری گەردەلوول (١٩٦٣ لە سلێمانی، عێراق – ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە سلێمانی[١]) زیندانی سیاسی، ئەکتەر، پێشکەشکار و شانۆکاری دیاری شاری سلێمانی و ھەرێمی کوردستان بوو.[٢] لە چەندین فیلم و زنجیرە درامای کوردستان بەشداریی کردووە، لە زنجیرە درامای گەردەلوول رۆڵی سەرەکی ھەبووە و لەم رێگایەشەوە زیاتر لە نێو خەڵکی کورستان ناسراوە. ھەروەھا یەکێک لە پێشکەشکاری بەرنامەی "وێنەکانی دوێنێ" بوو لە کەناڵی کوردسات و تیایدا وێنە دێرینەکانی کەسایەتییە ناسراوەکانی کوردستان و بەتایبەت شاری سلێمانی پیشانی بینەرەکانی دەدا.[٣]

لە ساڵی ١٩٦٣ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە. لە ساڵی ١٩٤٦ بنەماڵەکەی لە پێنجوێنەوە کۆچ دەکەن بۆ سلێمانی. یەکەم کوڕى بنەماڵەکەى و دووەم منداڵى ئەو خێزانە بوو.[٤] پەیمانگای کارگێری لە بەغدا تەواو کردووە.[٥] یەکێک بووە لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری فێستیڤاڵی گەلاوێژ.[٦]

ئاسۆ عومەر سوارە لە ڕۆژی ٣٠ کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ بە نەخۆشی جەڵتەی دڵ کۆچی دواییی کرد، و تەرمەکەی لە ڕێوڕەسمێکی میللی و فەرمیدا لە گۆڕستانی گردی سەیوان بە خاک سپێردرا.[٧][٨]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «چلەی ماتەمینی ھونەرمەند ئاسۆ عومەر سوارە لەسلێمانی بەڕێوەچو». xendan.org. ٢٥ی ئابی ٢٠٢٢.
  2. «چلەی ماتەمینی ئاسۆ عومەر سوارە بەڕێوەدەچێت». awene.com. ٢٤ی ئابی ٢٠٢٢.
  3. «ڤیدیۆ.. وەسیەتی ھونەرمەندی کۆچکردو (ئاسۆ عومەر سوارە) لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کرایەوە». speemedia.com. ٢٤ی ئابی ٢٠٢٢.
  4. «باوکی ئاسۆ عومەر چۆن ھەواڵی کۆچی دوایی کوڕەکەیی بیست؟». rudaw.net. ٢٥ی ئابی ٢٠٢٢.
  5. «ھونەرمەند ئاسۆ عومەر سوارە ماڵئاوایی کرد». gksat.tv. ٢٥ی ئابی ٢٠٢٢. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی ئازاری ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  6. «سلێمانی.. ھونەرمەند ئاسۆ عومەر سوارە کۆچی دوایی کرد». aa.com. ٢٥ی ئابی ٢٠٢٢.
  7. «ھۆکاری مردنی ھونەرمەند ئاسۆ عومەر سوارە‌ ئاشکرا بوو». bakrajo.com. ٢٥ی ئابی ٢٠٢٢. لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی ئابی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  8. «ئاسۆ عومەر سوارە». manumedia.org. ٢٥ی ئابی ٢٠٢٢.[بەستەری مردوو]