ئاسمان بێ مەرزە
ئاسمان بێمەرزە ناوی کۆمەڵە ھۆنراوەی «ئیسماعیل حوسێن پوور»ە کە بریتییە لە ١٠٠ سێخشتی کرمانجی، ساڵی ١٣٨٩ لە بوژنوورد، لەلایەن «بڵاوکەرەوەی جیھانی»یەوە لە تیراژی ٣٠٠٠ دانەدا، بە گەڵاڵە و دیزاینی «مەرزییەی شادکام» چاپ و بڵاوکراوەتەوە.
سێخشتی شێوەیەک ھۆنراوەی فۆلکلۆریی کوردەکانی باکووری خۆراسانە کە لەسەر ئاوازی جۆربەجۆر بە دووتار و دەنگی «بەخشی»یەکان دەگوترێ.
سێ خشتییەکان سەرجەم ھەشت بڕگەیین و لە سێ دێڕدا تەواو دەبن. بابەتی ئەم ھۆنراوانە لەسەر کوڵوکۆی دەروون و ناڵەی جودایین، کە حەسرەتی دووری و باسی بەجێھێشتنی زێد و نیشتمانە. دەنگبێژان لە داڵانی سەدان ساڵەی زەمانەوە حەکایەتی کۆچی زۆرەملی بۆ بەرەی نوێ دەگێڕنەوە و دووتاری کرمانجییش بە گریان ھاوڕێیەتیان دەکا؛ وەک ئەم دوو نموونەیە:
« | دوو نموونەکە
«ئەز غەریبی وی یوردامە گرفتاری وی دەردامە نە کوشتمە نە بەردامە». «ئەز چووچکێ پەڕ بڕیمە ژە وەلاتێ خوە فڕیمە غەریویێ ئەز کڕیمە». |
» |
مامۆستا کەلیموڵڵای تەوەحودی لە کتێبی «ترانەھای کورمانجی خراسان» دا ٢٠٢ سێخشتی بە وەرگێڕانی فارسییەوە، بۆ یەکەمجار کۆ کردووەتەوە. بە دوای ئەودا، کەسانێکی تریش دەستیان داوەتە کۆکردنەوەی سێ خشتییەکان و کارە پیرۆزەکەی مامۆستا تەوەحودیان درێژە پێداوە. ئەم سێخشتییانە تا ڕادەیەک کاریان کردووەتە سەر ڕوح و ھەستی شاعیرانی کورمانجی خۆراسان، کە ئەوانیش سەرەڕای شێوازی نوێ، زۆر جار سۆزی دەروونی خۆیان ھەر لەم قالبەدا دەردەبڕن. مامۆستا ئیسماعیلی حوسێنپوور لەم بەرھەمەیدا، ھەستی خۆی لە ١٠٠ سێخشتیدا دەرخستووە، کە بەم ھۆیەوە تام و چێژێکی تەواو فۆلکلۆری ھەیە و ئەگەر ناوی شاعیری بەسەرەوە نەبوایە، بە زەحمەت لەگەڵ ئاواڵدووانە گەلەرییەکەی جیا دەکرایەوە. حوسێنپوور سێ خشتییەکان ی بە ھەر دوو شێوەی ئەلفوبێی عەرەبی و لاتین نووسیوە و لە دواییشدا بە فارسی وەریگێڕاون. پێشەکییەکی کوردیشی لە سێ لاپەڕەدا بۆ نووسیوە و لە ھەشت لاپەڕەشدا کورتەیەکی خوێندنەوە و نووسینی کوردی بە ھەر دوو ڕێنووس بۆ خوێنەرانی شی کردووەتەوە.
دە نموونە لە سێ خشتییەکان ی ئەم کۆمەڵە ھۆنراوەیە
[دەستکاری]دە نموونە لە سێ خشتییەکان ی ئەم کۆمەڵە ھۆنراوەیەی بەڕێزیانم ھەڵبژاردووە و مانا سۆرانییەکەیانم لە پێش نووسیوە و ھەوڵم داوە زۆر لە ئەسڵەکە دوور نەکەومەوە. ئاشکرایە کە تەنیا مەبەستم تێگەیاندنی خوێنەران بووە لە قسەی دڵی شاعیر، نەک وەرگێڕانی شێعر.
١
تو پرس مەکە کو ئەم کینی (لێمان مەپرسە ئێمە کێین)
ئەم گولێنە بێ خوەدینی (ئێمە گوڵانێکی بێخاوەنین)»
٢
کو لێڤ وەکەن تو تێیی بامە (کە بە بزەوە دێیە لام)
سوند و ناڤێ تە ھین پامە (و ناوت سوێند، چاوەڕێتم)»
×××
٣
چاڤێ من ھین سا تە پانە (چاوانم ھێشتا لە ڕێتە)
قەوول ناکم کو تو دانە (باوەڕ ناکەم تۆ ڕۆیشتووی)»
×××
٤
ئەم برینێ زاوێ نە کوور (ئێمە زامی دۆڵە قووڵەکانین)
ئەم ئەو چیایێ سەر لە ژوور (کەچی ئێستاش لووتکەی سەربەرزین)»
×××
٥
ھیلین تونە لە دارێ دل (ھێلانەیەک لەسەر لکوپۆی داری دڵ نەماوە)
کەنێ تە پڕ تێ کارێ دل (مەگەر پێکەنینێکی تۆ فریای دڵ کەوێ)»
×××
٦
ئووجاغێ بێ تەوش و تینم (کوانوویەکی بێ گڕ و تینم)
بیسوو وەینە دل برینم (بۆ زامەکانی دڵم مەرھەمێک بێنە)»
×××
٧
ئەز کا، تو گەنمێ بووی تاج (من کا، تۆ خەرمانی سووری)
ھەر شەڤ بێ تە دل تەرە حاج (شەوانە دڵ بێ تۆ دەچتە تەواف)»
×××
٨
ژە عەشقا تە یاراتوو ئەز (ئاسکی زاماری ئەوینی تۆم)
ئەرمان و دلدا ما، چوو ئەز (ئاوات لە دڵدا ماوی، پەرەوازەت منم)»
×××
٩
ناتێ پاییزێ ژە بارێ خوە (ھەر وەک پاییزی دوور لە بەھار)
دل خویین ناتێ دووتارێ خوە (وەک دووتارم دڵم خوێنە)»
×××
١٠
ھەر شەڤ دوینم ل خەوێ (شەوان خەونی زێڕینی پێوە دەبینم)
بێ قەفەس دەوینم کەوێ (کەوی وڵاتی خەونەکانم ئازادن)»
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- سەید عەبدوڵڵا سەمەدی[١]
- ^ «عەبدوڵڵا سەمەدی» (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)