بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئابێل دوفرێن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئابێل دوفرێن
لەدایکبوون٨ی تشرینی دووەمی ١٧٨٨
Étampes، فەڕەنسا
مردن٣٠ی ئابی ١٨٦٦(١٨٦٦-٠٨-٣٠) (٧٧ ساڵ ژیاوە)
Versailles, Yvelines، فەڕەنسا
باوکJean-Nicolas Dufresne
منداڵAlexandre Henry Dufresne
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی فەڕەنسی
پیشەوێنەکێش، دادوەر، نووسەر
دۆخی مافەکانی لەبەرگرتنەوەمافەکانی لەبەرگرتنەوە بەسەرچوون

ئابێل دوفرێن (بە فەڕەنسی: Abel Dufresne) وێنەکێش و نووسەری سەدەی ھەژدەیەمی خەڵکی فەڕەنسایە.

ژیاننامە

[دەستکاری]

ئابێل دوفرێن کوڕی زانای سروشتناسی ژان نیکۆلا دوفرێنە، کە ھاوەڵ و مێژوونووسی گەشتی گەڕانی «لا پێرووز» بوو و لە ١ی شوباتی ١٧٨٧ لە ماکاو دابەزیبوو. ئابێل لە سەندیکای پارێزەرانی پاریس وەرگیرا و لە ماوەی «سەد ڕۆژەکە»دا بوو بە دادوەری جێگر لە دادگای سێن. دوای ئەوەی لەکاتی گەڕانەوەی دووەمی پاشایەتیدا پلەکەی لەدەستدا، لە لای دوو وێنەکێشی دیمەنی سروشتی بە ناوی ژان ڤیکتۆر بێرتان و لویس ئێتیێن ڤاتێلێ دەستی کرد بە خوێندنی وێنەکێشان، و لە ساڵانی ١٨١٧ و ١٨١٩دا چەند تابلۆیەکی لە ھۆڵی مۆزەخانەی شاھانەی ھونەرەکاندا نمایش کرد. ھەروەھا زنجیرەیەک پەرتووکی پەروەردەیی و ڕەوشتی بڵاوکردەوە کە سەرکەوتنێکی گەورەیان بەدەستھێنا و بۆ چەندین زمان وەرگێڕدران. دوای شۆڕشی ١٨٣٠، گەڕایەوە ناو کاری دادوەری و بوو بە داواکاری گشتی لە باستیا و مێتز، پاشان بوو بە یەکەمین سەرۆکی دادگای تێھەڵچوونەوەی بێسانسۆن.

منداڵەکان

[دەستکاری]

ئابێل دوفرێن لەگەڵ ئەلێکساندرین کارێ ھاوسەرگیری کرد و کوڕێکیان ھەبوو:

ئەلێکساندەر دوفڕێسن دی سانت لێۆن (١٨٢٠–١٩٠٣)، پشکنەری گشتیی زانکۆ و پەیکەرتاش بوو. لەلایەن پاپا پایۆسی نۆیەمەوە نازناوی یەکەمین کۆنتی ڕۆمانی و سانت لێۆنی پێبەخشرا (لە ساڵی ١٨٧٨دا)، و وەچەکانی تا ڕۆژگاری ئەمڕۆمان بەردەوامن.

ئەمەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  • «Auteurs contemporains : rassembler le discours critique» (بە ئینگلیزی). لە ٨ی ئابی ٢٠١٣ ھێنراوە.