لێدوانی بەکارھێنەر:Encrypt0r
ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لە سەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٧٣٬٠٩٦ وتار و ١٥٨ بەشداربووی چالاکی ھەیە.
بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:
ئەم پەڕەیە تایبەتی تۆیە و دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:
ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:
|
-- مادیوتووێژ ١٩:٢٠، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)
ڕوونکردنەوە
[دەستکاری]سڵاو بەڕێز Imkurd. پێشنیارەکانتم لە پەڕەی لێدوانتدا دیت. بەداخەوە چون دوایین پەیامت ئیمزا نکردبوو بۆیە کەس ئاگاداری پەیامەکە نەبۆوە. سەرەتا دەستخۆشی لە بەشداریەکانت دەکەم و ماندوو نەبوونیت لێ دەکەم. بۆ پێشنیاری وتاری نوێ، باشترین وتار بۆ وەرگێڕان و پەرەپێدان ١٠٠٠ وتاری سەرەکین. زۆربەیان وتاریان لەسەر نووسراوە بەڵام بەشی زۆریان کۆلکەن و کورتن. ھەر کامێک لەم وتارانە بتوانی پەرە پێ بدەی زۆر باش دەبێ.
بەڵام بۆ زیاتر ناساندنی ویکیپیدیا وا نەبووە ھیچ نەکرابێ و ھەندێک لە برایان وەک بەرێز Kushared لە باشوور زەحمەتی لەسەر ناساندنی ویکیپیدیا کێشاوە و دەتوانی لە پەڕەی لێدوانیدا پێوەندی لەگەڵ بگری. ھەتا ڕادەیەکیش ھەوڵ دراوە پەڕەی ڕێنوینی دروست بکرێ و چەند ڤیدیۆیەکیش تا ئێستا دانراوە بەڵام دەزانم ئەمانە کیفایەت ناکەن.
کێشەکە ھەر تایببەتی ویکیپیدیای کوردی نییە و لە ویکیپیدیای فارسی و عەربیش بەم ھەموو ئاخێوەر و سەرمایەیە ھەر ھەیە بەڵام لەگەڵ جنابتم کە دەتوانین بڕێک زیاتر ھەوڵ بدەین. لەگەڵ ڕێزم.--چالاک وتووێژ ١٨:٢٦، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)
- دەستتانخۆش بی، ان شاءالله هەوڵی زیاتری بۆ دەدەم. --محمد (لێدوان) ٢٣:٤٣، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)
دەستخۆشی
[دەستکاری]دەستخۆشی و سپاسم بۆت ھەیە بەڕێز موحەممەد «Imkurd» بۆ بەشدارییەکانت لە ویکیپیدیای کوردی، ھیوای بەشداریی زیادتر و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم. ھەر بەم بۆنەیەوە لەم ماوەیەدا ویکیپیدیای کوردی یەکێک لە وتارەکانی بەڕێزتانی دیاری کرد، بۆ وتاری ھەڵبژێردراوی پەڕەی دەستپێک، وتاری «ئەژدیھای کۆمۆدۆ». ھەر بژین. | سەرچیا (وتووێژ) ١٨:٢٧، ٢٤ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)
- زۆر سوپاست دەکەم بەڕێز سەرچیا. خۆشحاڵم ئەگەر توانیبێتم کەلێنیکی بچوک لە ویکیپیدیای کوردیی پڕ بکەمەوە. هەمیشە چێژ لە وەرگێڕانی ویکیپیدیا دەبینم. بەشێکی لەبەر ئەو کۆمەڵە خەڵکە باشەیە کە لەدەوری ئەو پڕۆژەیە کۆبوونەتەوە. محمد (لێدوان) ١٤:٤٠، ٢٦ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)
دەستکاری
[دەستکاری]—ژیار مێرلین وتووێژ ٠٧:١٩، ١٠ی تهمموزی ٢٠١٦ (UTC)
نیشانێک بۆ تۆ!
[دەستکاری]نیشانی تەکنیکی | |
ویکیپیدیاکەمان خۆشحاڵە کە لە کەسانی وەکوو ئێوە بێبەش نییە! بەڕاستی بە تەنیا چەند ڕۆژێک کارگەلێکی زۆر گەورەت بۆ ویکییە بچووکەکەمان کرد وەکوو دروستکردن و پەرەپێدان بە داتابۆکس و چارەسەرکردنی چەند کەلێنێک لە تووڵامراز. ھیوادارم نموونەی بەکارھێنەرانی وەک ئێوە لە ویکیپیدیا زیاد ببن و خۆشم بە خۆشحاڵ دەزانم کە لەماوەی ئەم ھەموو ساڵە بە چاوی خۆم بەکارھێنەرێکی وا ببینم کە لە کارە تەکنیکییەکان شارەزا بێت، و بەھیواین کاری ناوازەتریشت لێ ببینین. ھەربژیت! ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٤:٠٠، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC) |
ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Databox
[دەستکاری]دەمباش Encrypt0r، ویستم پێت بڵێم کە داڕێژەکە لەسەر ئۆتۆ ھاینریش واربورگ کار ناکات. گەر عەزیەتێک بکێشن، سپاستان دەکەم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٦:٣٧، ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)
شێوازی ژمارەکان لەنێو مۆدیوول:Wd
[دەستکاری]سڵاو کاکە، لێرەیت؟ گەر پێت کرا، دەتوانیت سەیرێکی مۆدیوول:Wd بکەیت؟ کێشەکە ژمارەکانن کە بە ئینگلیزین. دەستکارییەکم کرد، بەڵام ئەنجامی ئەو نموونانەی کە پارامەتری former تێیاندا نووسراوە، دەرناکەون. تێبینی بکە کە کێشەکە زیاتر لە پشکنینی کات و ڕێکەوتەکاندایە. دێڕی ١١٠٩ ناچالاک بکە و بەراوردی ئەوکاتەی بکە کە چالاکە و بزانە چی دەگۆڕێت؟ وەک تاقیکردنەوە دەتوانن کەڵک لەم نموونانە یان داڕێژە:Wikidata/doc وەرگرن. زۆر سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٨:٠٧، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)
- سڵاو کاک ئارام، کاتی خۆی لە مۆدیوڵی داتابۆکس'یش هەندێک کێشەم هەبوو لەگەڵ ژمارە و ڕێکەوتی کوردی. بۆیە فەنکشنی toKurdishNumber و formatDate م نووسی. ئەگەر بە درووستی بەبیرم مابێ، باش کاریان دەکرد. مۆدیوولەکە پارێزراوە بۆیە ناتوانم دەستکاری بکەم، بەڵام لێرە داوام کردووە کە دەسەڵاتی دەستکاری کردنم پێ بدرێ. چونکە ڕاستی بە بێ دەستکاری زەحمەتە بزانم کێشەکەی چییە و چۆن چاک دەکرێ. بەڵام ئەگەر بتوانی ئەو دوو فەنکشنە بەکاربێنی کە باسم کردوون، ئەگەری زۆرە کێشەکەت چارەسەر ببێ محمد (لێدوان) ٠٨:٤٠، ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)
- سڵاو بەرێز محمد مۆدیوولەکە ئاستی پاراستنی نزم کرایەوە، و ھەر شوێنێکی ترت ویست کاری لەسەر بکەن و پارێزراو بوو من بانگ بکەن بۆ نزمکردنەوەی ئاستی سپاس. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ١١:٠٠، ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)
- زۆر سپاس بۆ وەڵامدانەوەت کاکە گیان! ئەوە بەکارھێنەر:Sakura emad ئاستی پاراستنی نزم کردەوە و دەبێت ئێستا بتوانن دەستکاریی بکەن. بەڵێ، زۆر چاک لەبیرمە کە بە چ زەحمەتییەک Databoxتان گەشە پێ دا، بەڵام ئەوەی جێی دڵخۆشییە کە ماندووبوونتان بەفیڕۆ نەچووە و تا ئێستا لەسەر نزیکەی ٤٬٥٠٠ وتار دانراوە. سەبارەت بە مۆدیوول:Wd من کەڵکم لە مۆدیوول:Numeral converter وەرگرت کە بەڕاستی زۆر ئاسان ژمارەکان دەگۆڕێت، و من بەکارم ھێناوە، بەڵام کێشەی پشکنینی کات و ڕێکەوتی ھەیە لەو دێڕەی سەرەوە کە دام ناوە ھەیە. ژمارەی ڕێکەوتەکان دەکاتە کوردی، بەڵام لەبەرئەوەی ژمارەکانی مۆدیوولەکە کوردین پێم وایە لە ھەندێک نموونەی تر کە دەچێتە ویکیدراوە تا کاتەکە/ڕێکەوتەکە بپشکێنێت، ئەوانەی ئەوێ ئینگلیزین بۆیە نایناسێتەوە و ئەنجامەکە ناگەڕێنێتەوە. ڕەنگە ئەو دێڕە ناچالاک بکەیت، باشتر لێم تێ بگەیت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٩:٣٦، ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)
- سڵاو بەرێز محمد مۆدیوولەکە ئاستی پاراستنی نزم کرایەوە، و ھەر شوێنێکی ترت ویست کاری لەسەر بکەن و پارێزراو بوو من بانگ بکەن بۆ نزمکردنەوەی ئاستی سپاس. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ١١:٠٠، ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)
category.py
[دەستکاری]سڵاو بەرێز محمد لە زمانی Python شارەزان؟ ئەتوانم سکرێپتێک کە بەم زمانە نووسراوە نیشانتانی بدەم و پێم بڵێن ھەڵەکەی لەکوێیە؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ١٢:١٥، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)
- سڵاو ساکورا خان، کەمێکی لێ دەزانم. بەڵام ئەگەر بکرێ لە Discord بینێری باشترە، چونکە لێرە کەمێک زەحمەتە لێک تێبگەین. ئەو کێشەیەی دیکەش هەر لەوێ وا خەریکین لەگەڵ کاک ئارام. محمد (لێدوان) ١٢:١٨، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)
- بەڕێزتان لەوێ ناوتان چییە؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ١٢:٢١، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)