ھەژیر میھرئەفرووز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەی ھەژیر میھرئەفرووز، ھاوینی ٢٠١٧

ھەژیر میھرئەفرووز (بە فارسی: هژیر مهرافروز، لەدایکبووی ١٩٧٩) گۆرانیبێژ و ژەنیاری کوردی خەڵکی ئێرانە.

لە ساڵی ١٩٧٩ لە بنەماڵەیەکی ناوداری یارسان لە سەحنەی کرماشان لە دایک بووە. ھەژیر خوشکەزای سەید خەلیل عالینەژاد ھونەرمەندی بەناوبانگی یارسانە. ھەر لە منداڵییەوە فێری مۆسیقای ئایینی و کۆنی ئێرانی و ژەندنی ئامێرەکانی تەمبوور و تار و دیوان بووە. پاشان ئامێرە ڕۆژئاواییەکانیش وەک پیانۆ و گیتاریش فێر بووە. کاری ھونەریی خۆی لە ساڵی ٢٠٠٢ەوە بە دامەزراندنی «گرووپی ئایان» دەست پێ کرد.[١] ساڵی ٢٠١٢ وەک ژەنیار و گۆرانیبێژ بەشداری کردووە لە میھرەجانی «لۆکارنۆ فۆلک» لە وڵاتی سویسرا.[٢]

ئەلبۆمەکان[دەستکاری]

زۆربەی بەرھەمەکانی ئایینی و عیرفانین و زۆر لە شیعرەکانی مەولانای ڕۆمی کەڵکی وەرگرتووە.[٣]

  • «دل قلندر» (٢٠٠٨)
  • «آیان» (٢٠٠٩)
  • «گدازه‌ها» (٢٠٠٩)
  • «من خانه نمی‌دانم» (٢٠١٤)
  • «لامی» (٢٠١٤)
  • «آمده‌ام که سر نهم» (٢٠١٧)[٤]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 20ی Juneی 2017. Retrieved 22ی Marchی 2018. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  2. ^ http://www.locarnofolk.ch/index.php?page=hazhir-mehrafrouz-2 ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ https://mehrnews.com/news/2384088/مقابله-با-مصادره-شدن-نام-مولانا-خواننده-موسیقی-مقامی-به-قونیه
  4. ^ https://mehrnews.com/news/4028979/آلبوم-آمده-ام-که-سر-نهم-منتشر-شد-شنیدن-یک-اثر-دیجیتالی