ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری
ڕواڵەت
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری ھاوپەیمانی | |
---|---|
ناوی عەرەبی | التحالف من أجل الديمقراطية و العدالة |
ناوی ئینگلیزی | Coalition For Democracy and Justice |
سەرۆک | بەرھەم ساڵح (پێشوو) ئارام قادر (ئێستا) |
وتەبێژ | ڕێبوار کەریم |
دامەزرێنەر | بەرھەم ساڵح سلێمان عبدللە یونس ئارام قادر محەممەد ڕەئووف ئارام حەمە مینا موئمین زەڵمی دڵشاد عەبدولرەحمان سەرگوڵ قەرەداغی |
دامەزراندن | ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٧ |
جیابووەتەوە لە | یەکێتیی نشتیمانیی کوردستان |
شوێنگەی سەرەکی | ھەرێمی کوردستان |
ڕەنگەکان | پیرۆزەیی |
ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری (بە عەرەبی: التحالف من أجل الديمقراطية و العدالة) گردبوونەوەیەکی سیاسیی کوردییە، بەرھەم ساڵح سەرۆکایەتی دەکات، پاش وازھێنانی لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەکو قەوارەیەکی سیاسی بۆ ھەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٧ تۆماری کرد. کەسایەتی دیاری تری ھاوپەیمانێتیەکە سلێمان عبدللە یونس ئارام قادر، محەممەد ڕەئووفە.
لە ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان مۆڵەتی ژمارە ١٦٧ی پێبەخشی بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنەکانی عێراق.
لە ڕۆژی ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ کۆنگرەی دامەزراندنی لە شاری سلێمانی بەست، ٦٥٠ کەس بەشدارییان کرد، تێیدا بەرھەم ساڵح وەکو سەرۆکی ھاوپەیمانیەتیەکە ھەڵبژێردرا.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |