گیۆرگ کانتۆر
لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
گیۆرگ فێردیناند لودویگ فیلیپ کانتۆر (١٨٤٥ - ١٩١٨) بیرکارێکی لەدایکبوو لە ڕووسیا لە باوک و دایکێکی بە ڕەگەز دانیمارکی بوو کە زۆرتر وکوو بیرکارێکی خەڵکی ئاڵمانیا دەناسرێت لەبەر ئەوەی کە لە ئاڵماندا گەورە بوو.
کانتۆر بە ھۆی داھێنانی تیۆریی کۆمەڵەوە ناودارە کە ئێستاکە تیۆرییەکی بنەڕەتییە لە بیرکاریدا. کانتۆر گرنگایەتیی مەفھوومی ھاوتاییی یەک بە یەکی لە نێوان کۆمەڵەکاندا دامەزراند، کۆمەڵگەلی بێبـڕانەوە و خۆشتەرتیبی ناساند، و سەلماندی کە ژمارە ڕاستەقینەکان زۆرترن لە ژمارە سروشتییەکان (ھەرچەند ھەردووکیان بێبڕانەوەن).