ژمارەی ڕاستەقینە

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

لە بیرکاریدا، ژمارە ڕاستیه‌کان بە شێوەی نافەرمی دەکرێت لە چەند ڕێگەی جیاوازەوە پێناسە بکرێن. ژمارە ڕاستیه‌کان داگری ھەردوو کۆمەڵەی ژمارە ڕوونەکان وەکوو ٤٢ و ٢٣/١٢-، وە ژمارە ناڕوونەکانن وەکوو پی و ڕیشەی دووھەمی دوو. یان، ھەر ژمارەی ڕاستی دەتوانێت بە نواندنێکی دەدەییی بێ‌بڕانەوە نیشان بدرێت. یان، دەکرێت ژمارە ڕاستیه‌کان وەکوو خاڵەکانی سەر یەک ھێڵی بێ‌بڕانەوە درێژ (ھێڵی ژمارە ڕاستیه‌کان) بیریان لێ بکرێتەوە.