کەوتن (فیلمی ٢٠٠٤)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کەوتن (فیلمی ٢٠٠٤)
سەرناوDer Untergang
لەسەر بنچینەیInside Hitler's Bunker، Until the Final Hour، Inside the Third Reich
کاری وەرگیراوDownfall meme
چەشنفیلمی ژیاننامەیی، فیلمی جەنگیفیلمی شەڕ، دراما، فیلمی مێژوویی، film based on literature
چاپەکانQ113496752
وڵاتی بنەڕەتئەڵمانیا، نەمسا، ئیتالیا
زمانی سەرەکیئەڵمانی، ڕووسی، زمانی ھەنگاری
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە٨ی ئەیلوولی ٢٠٠٤
دەرھێنەرOliver Hirschbiegel
سیناریۆنووسBernd Eichinger
بەڕێوەبەری وێنەگرتنRainer Klausmann
ئێدیتەرHans Funck
ئاوازدانەرStephan Zacharias
بەرھەمھێنەرBernd Eichinger
کۆمپانیای بەرھەمھێنانNewmarket Capital Group
دابەشکەرConstantin Film
وەرگیراوە لە کارەکانیتراودل یۆنگە، Joachim Fest، ئەلبێرت شپێر، Melissa Müller
Set in periodApril 1945، شەڕی بەرلین
شوێنی گێڕانەوەبەرلین، ژێرزەمینی فووھر
شوێنی وێنەگرتنبەرلین، ئەڵمانیا، ڕووسیا
ڕەنگفیلمی بە ڕەنگ
تۆماری پێداچوونەوە8/10، 90%، 82/100
خەڵاتەکانAmanda Award for Best Foreign Feature Film، Silver nugget for the best foreign film، London Film Critics Circle Award for Actor of the Year، BIFA Award for Best Foreign Independent Film
پاڵێوراوە بۆGoya Award for Best European Film، Academy Award for Best International Feature Film، BIFA Award for Best Foreign Independent Film، European Film Award for Best Actor، International Submission to the Academy Awards
چەشنی بڵاوکردنەوەڤیدیۆ بەپێی داواکاری
Australian ClassificationMA 15+، MA 15+
BBFC rating15 certificate
ھەڵسەنگاندنی فیلم (CNC)بۆ ھیچ تەمەنێک سنووردار نییە، ئاگادارکردنەوە
ھەڵسەنگاندنی فیلم (FSK)FSK 12
هەڵسەنگاندنی ICAAnot recommended for minors under 18
نرخاندنی فیلم JMKfree from 12 years
هەڵسەنگاندنی کیجکویزەر16، 12
ھەڵسەنگاندنی فیلم (MPA)R
وێبگەhttp://www.downfallthefilm.com/، http://www.der-untergang.de/
تاقیکردنەوەتاقیکردنەوەی بێکدل، پێچەوانەی تاقیکردنەوەی بێکدل، reverse Mako Mori test
ھەڵسەنگاندنی میدیارادێتFor ages 15 and up
ھەڵسەنگاندنی IFCO15A
شوێنی ڕێکخستنەکانbunker

کەوتن یان ڕووخان (بە ئینگلیزی: Downfall) فیلمێکە لە چەشنی درامای جەنگدا، لەلایەن ئۆلیڤەر ھێرشبیگلەوە دروست کراوە و لە ساڵی ٢٠٠٤ بەرھەم ھێنراوە. فیلمی کەوتن لەسەر بنەمای ڕۆمانی پەناگەی ھیتلەر لە نووسینی تراودێل یۆنگ، تا دوا کاتژمێر لە نووسینی مێلیسا مۆلەر، ھیتلەر لە نووسینی یواکیم فێست، بیرەوەرییەکانی ئەلبێرت سپێر و کتێبی ئێرنست-گانتەر بەید. کەوتنەکە دوازدە ڕۆژی کۆتایی ژیانی ئەدۆلف ھیتلەر نیشان دەدات، لە ١٧ تا کۆتایی نییسانی ١٩٤٥, لە ژێرزەمینییەکانی فەرماندەیییەکەیدا. لەم خاڵەدا فیلمەکە داڕمانی ئامێری سەربازی و ئامێری سیاسی گەورەی ڕژێمی نازی ئەڵمانیا ئاشکرا دەکات. فیلمی کەوتن گرانترین فیلمە لە مێژووی سینەمای ئەڵمانیادا. فیلمی کەوتن پاڵێوراو بوو بۆ خەڵاتی باشترین فیلمی زمانی بیانی لە خەڵاتی ئۆسکاری ساڵی ٢٠٠٤. ئیمپایەر ئەم فیلمەی خستە لیستی ١٠٠ باشترین فیلمی مێژووی سینەمای جیھان.[١]

چیرۆک[دەستکاری]

لۆگۆی فیلم

چیرۆکی ئەم فلمە مێژووی ئەڵمانیای نازی لە تشرینی دوەمی ساڵی ١٩٤٢ تا ٨ی ئایاری ١٩٤٥ دەگێڕێتەوە.[٢] کە تێیدا تراودێل یۆنگ، دوا سکرتێر و تایپنوسی ئەدۆلف ھیتلەر، چیرۆکیی دوا ڕۆژەکانی ژیانی سەرکردەی ئەڵمانیا لە بنکەرێکدا لە بەرلین دەگێڕێتەوە.

ڕۆڵەکان[دەستکاری]

بۆ ئامادەکاری بۆ ڕۆڵی ئەدۆڵف ھیتلەر، بروونۆ گانتز لە نەخۆشخانەیەکی سویسرا لێکۆڵینەوەی لە ڕەفتاری نەخۆشانی تووشبوو بە نەخۆشی پارکینسۆن کرد.[٣] ھەروەھا بە یارمەتی ئەکتەرێکی گەنجی ئەو ناوچەیەی کە ھیتلەری لێی لەدایک بووە، لەھجەی جیاوازی ئەدۆلف ھیتلەری پراکتیزە کردووە.[٤] ھەروەھا دوای بڵاوبوونەوەی فیلمەکە، برۆنۆ گانتز ڕای گەیاند کە سەرەتا ڕۆڵی ئەدۆلف ھیتلەری ناوێت. بەڵام دوای بینینی فیلمی دە ڕۆژی کۆتایی ساڵی ١٩٥٥ و وێناکردنی ھیتلەر لەلایەن ئەلبین سکۆدا، گانتز بۆی دەرکەوت کە دەتوانرێت بە قووڵی ڕۆڵەکە ببینرێت و لە کۆتاییدا ڕۆڵەکەی قبوڵ کرد.[٥]

پەخشکردن[دەستکاری]

زۆرێک لەو بۆچوونانەی سەبارەت بە ئەدۆلف ھیتلەر کە لە فیلمەکەدا گێڕدراونەتەوە، لەسەر بنەمای گێڕانەوەی ئەلبێرت سپێر و تراودێل یۆنگە کە لە ڕووی مێژوویییەوە وردن. بەڵام زۆربەیان لە ڕێکەوتەکانی پێش ساڵی ١٩٤٢ تا ١٩٤٥ کە ڕێکەوتی فیلمەکەیە.[٦]

کەسایەتییەکان، کارەکتەرەکان[دەستکاری]

لە سی و حەوت کارەکتەری ڕاستەقینەی ئەم فیلمەدا، ڕۆخوس میش تاکە کەس بوو کە لە کاتی بڵاوبوونەوەی فیلمەکەدا لە ژیاندا بوو. لە ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٣ لە تەمەنی ٩٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.[٧] نموونەیەک لەو چاوپێکەوتنەی کە لە سەرەتای فیلمەکەدا نیشان دراوە، لە فیلمی دیکۆمێنتاریی " خاڵی کوێر " لەلایەن تراودێل یۆنگەوە وەرگیراوە کە لە مانگەکانی نیسان و تەممووزی ٢٠٠١ تۆمارکراوە.[٨] و لە فیلمەکەدا دەبینین کە ئەو وێنەیەی کە ئەدۆلف ھیتلەر لە دیمەنێکدا چاوی لێیەتی، وێنەی فرێدریک پرۆسیا دووەمە کە بە فرێدریکی گەورە ناسراوە. لە ساڵی ١٧٤٠ تا ١٧٨٦ حوکمڕانی ئەڵمانیای کردووە.[٩] ھەروەھا دەبینین ماگدا گۆبێڵز نامەیەک بۆ کوڕەکەی، ھاراڵد کواندت دەنێرێت و وێنەیەکی کوڕەکەی لەبەردەمیدا ھەیە. ھاراڵد تاکە ئەندامی خێزانەکەی بوو کە لە شەڕەکە ڕزگاری بوو. لە ساڵی ١٩٤٤ وەک نەقیبێک لە کەشتیی لوفتوافێ، لەلایەن ھاوپەیمانانەوە لە ئیتاڵیا بریندار بوو و دەستگیرکرا. لە ساڵی ١٩٤٧ ئازاد کرا و دواتر لە ساڵی ١٩٦٧ لە ڕووداوێکی فڕۆکەدا گیانی لەدەستدا.[١٠] ھەروەھا منداڵانی گۆبێڵز وەرگێڕانی ئەڵمانی چیرۆکەکانی «سام پیگ» لەلایەن نووسەری بەناوبانگی ئینگلیزی ئەلیسۆن ئۆتلی دەخوێننەوە کاتێک ماگدا گۆبێڵز لەگەڵ «دکتۆر ستۆمپبێرگەر» دەگاتە لای.[١١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ خودکامگی و سقوط
  2. ^ (بە ئینگلیزی) https://www.dw.com/en/controversial-hitler-film-opens-across-germany/a-1331328-1. {{cite web}}: Missing or empty |title= (help)
  3. ^ (بە ئینگلیزی) https://amp.theguardian.com/film/2019/feb/18/bruno-ganz-obituary. {{cite web}}: Missing or empty |title= (help)
  4. ^ (بە ئینگلیزی) https://inglouriousbasterds.fandom.com/wiki/Downfall. {{cite web}}: Missing or empty |title= (help)
  5. ^ (بە ئینگلیزی) https://amp.theguardian.com/film/2019/feb/18/bruno-ganz-obituary. {{cite web}}: Missing or empty |title= (help)
  6. ^ (بە ئینگلیزی) https://en.m.wikipedia.org/wiki/Traudl_Junge. {{cite web}}: Missing or empty |title= (help)
  7. ^ (بە ئینگلیزی) https://en.m.wikipedia.org/wiki/Rochus_Misch. {{cite web}}: Missing or empty |title= (help)
  8. ^ (بە ئینگلیزی) https://topdocumentaryfilms.com/blind-spot/. {{cite web}}: Missing or empty |title= (help)
  9. ^ (بە ئینگلیزی) https://en.m.wikipedia.org/wiki/Frederick_the_Great. {{cite web}}: Missing or empty |title= (help)
  10. ^ (بە ئینگلیزی) https://en.m.wikipedia.org/wiki/Harald_Quandt. {{cite web}}: Missing or empty |title= (help)
  11. ^ (بە ئینگلیزی) https://en.m.wikipedia.org/wiki/Alison_Uttley. {{cite web}}: Missing or empty |title= (help)