کەمال مەزھەر
پەڕگە:کەمال مەزهەر .jpg | |
لەدایکبوون | ١٤ی شوباتی ١٩٣٧ |
مەرگ | ١٦ی ئازاری ٢٠٢١ | (٨٤ ساڵ ژیاوە)
شوێنی گۆڕ | گردی سەیوان، سلێمانی |
نەتەوە | کورد |
پەروەردە | دوکتۆرای مێژوو لە ئەنستیتۆتی زانستەکانی سۆڤیەت |
پیشە | مامۆستای زانکۆ |
کەمال مەزھەر ئەحمەد (١٤ی شوباتی ١٩٣٧ لە کەرکووک، عێراق – ١٦ی ئازاری ٢٠٢١[١]) نووسەر، مێژوونووس، لێکۆڵەر و مامۆستای زانکۆ بوو.[٢]
ژیان
[دەستکاری]کەمال مەزھەر ئەحمەد لە ساڵی ١٩٣٧ی زایینی لە ناحیەی ئاغجەلەری سەر بە شاری کەرکووک لەدایکبوو. لە ساڵی ١٩٥٩ی زایینی لە زانکۆی بەغدا کارناسیی مێژووی وەرگرت و چوو بۆ یەکێتیی سۆڤیەت. کەمال مەزھەر ئەحمەد لە سۆڤیەتدا لە ساڵی ١٩٦٩ی زایینی لە ئەنستیتۆتی ڕۆژھەڵاتناسیی ئەکادیمیای زانستەکانی سۆڤیەت دکتۆرای زانستەکانی وەرگرت. لە ساڵی ١٩٨١ بە پایەی مامۆستایی لە مێژوو گەیشت. کەمال مەزھەر ئەحمەد دیسانەوە چوو بۆ عێراق و لە ساڵانی ١٩٧١ ھەتا ١٩٧٥ی زایینی سکرتێر و ھاوکاری سەرۆک لە پرسەکانی زانستی لە فەرھەنگستانی کوردی بەغدا بوو. کەمال مەزھەر ئەحمەد لە زانکۆی بەغدا لە ئەنستیتۆتی گەلانی ڕۆژھەڵاتی نزیک و ناوین لە باکوو، ئەنستیتۆتی باڵای لێکۆلینەکانی نەتەوەیی و سۆسیالیستیی زانکۆی موستەنسەرییە و ھەروەھا ئەنستیتۆتی لێکۆلینەکانی عەرەبی وانەی داوە. ئەو ھەروەھا ئەندامی یەکێتیی نووسەرەکانی کورد و ئەنستیتۆتی کورد لە پاریس بوو.
کارەکان
[دەستکاری]بە زمانی عەرەبی
[دەستکاری]- کوردستان لە ساڵانی شەڕی جیھانیی یەکەم
- ڕاپەرینی ١٩٢٠ لە ڕۆژھەڵاتناسیی سۆڤیەت
- چاوپێکەوتنێک بە چەند کێشەیەکی نێونەتەوەیی لە ڕۆژھەڵاتی ناوین
- ڕۆلی گەلی کورد لە ڕاپەرینی ١٩٢٠ی عێراق
- سەرھەڵدان
- چینی کرێکاری عێراق پەیدابوونەوە و یەکەمین بزووتنەوەکانی
- مەکیاڤێلی و مەکیاڤێلیسم
- حەقیقەتەکانی مێژووی کوردەکان
- چەند وتارە سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێونەتەوەییی دەوڵەتە مەزنەکان
- چەند وانە لەسەر مێژووی ئێرانی نوێ و ھاوچەرخ
بە زمانی کوردی
[دەستکاری]- کوردستان لە ساڵەکانی شەڕی یەکەمی جیھاندا
- کورد و کوردستان لە بەڵگەنامە نھێنییەکانی حکوومەتی بەریتانیادا
- ژن لە مێژوودا: کورتە باسێکی مێژوویی و کۆمەڵایەتی
- تێگەیشتنی ڕاستی؛ شوێنی لە ڕۆژنامەنوسی کوردیدا
- مێژوو
- ڕونەسانس
- پەڕەکانێک لە مێژووی گەلی کورد
- چینی کرێکارانی عێراق پەیدابوونەوە و یەکەمین بزووتنەوەکانی
بە زمانی ڕووسی
[دەستکاری]- خەباتی ڕزگارکەری کوردان دژ بە ئیستیعماری بریتانیا لە ساڵانی ١٩٣٢–١٩١٨ی زایینی
- کورتەیەک لە مێژووی کوردەکان لە ساڵانی ١٩٥٨–١٩١٨ی زایینی
- بەشدرایکردن لە نووسینی کتێبەکانی: پەیدابوونەوەی چینی کرێکار لە وڵاتە ئاسیایییەکان و ئەفریقایییەکان
وەرگێڕانەکان
[دەستکاری]- سەبارەت بە فێئۆدالیزم لە نێو کوردەکان ئا. شامیلۆف
- وەرگێڕانی ٥ کتێبی وانەیی زانکۆ
- کوردەکانی ئیمپراتۆریی عوسمانی
مردن
[دەستکاری]ڕۆژی سێشەمە ١٦ی ئازاری ٢٠٢١ بنەماڵەی کەماڵ مەزھەر لە ڕێگای پەیامێکەوە خەلکی کوردستانیان لە کۆچی دوای کەمال مەزھەر لە تەمەنی ٨٤ ساڵی لە وڵاتی ئەلمانیا ئاگادارکردەوە. ھۆکاری مردنەکەی بۆ بوونی نەخۆشی درێژخایەن گێردرایەوە.[٣] سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری خەرجی گەڕانەوەی تەرمی کەمال مەزهەر لە ولاتی ئەڵمانیاوە بۆ عێراق لە سەر ئەرکی حکومەتدا.[٤]ڕۆژی سێشەمە ٢٣ی ئازاری ٢٠٢١ تەرمەکەی گەیشتە فڕۆکەخانەی هەولێر و لە لایەن وەزیری ڕۆشنیری و پارێزگاری ھەولێر پێشوازی لێکرا.[٥][٦] ڕۆژی چوارشەمە مەراسیمێکی ڕێزلێنانی بۆ ئەنجامدرا بە ئامادەبوونی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان.[٧] دوایی نیوەرۆى ڕۆژی چوارشەممە تەرمەکەى گەیشتەوە شارى سلێمانى و لەلایەن پارێزگار و ژمارەیەک بەرپرسانى باڵاى حزبى و حکومیەوە پێشوازى لێکرا، دواى ئەوەى نوێژى مردوو لەسەر تەرمەکەى کرا لە رێورەسمێکدا لە گۆڕستانی گردی سەیوان بە خاک سپێردرا.[٨]
کاردانەکان
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «د. کەمال مەزھەر، نووسەر و مێژوونووسی کورد کۆچی دواییکرد». www.rudaw.net. لە ١٦ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «د. کەمال مەزھەر». بنکەی ڕوناکبیریی گەلاوێژ :: Gelawej (بە کوردی). لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی ئایاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «د. کەمال مەزھەر کۆچی دوایکرد». sharpress. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە 17ی ئازاری 2021 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی) - ^ «بەبڕیاری مستەفا کازمی تەرمی د.کەمال مەزهەر دەگەڕێندرێتەوە عێراق». bmctv. ١٦-٣-٢٠٢١. لە 23ی ئازاری 2021 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی) - ^ «مەراسیمی فەرمی بۆ پێشوازی لە تەرمی کەمال مەزهەر ڕێکدەخەین». lvinpress. لە 25ی ئازاری 2021 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی) - ^ «تەرمی د.کەمال مەزهەر گەڕێندرایەوە هەرێمی کوردستان». xendan. لە 25ی ئازاری 2021 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی) - ^ «پێشوازی و رێزلێنان لە تەرمی د. کەمال مەزهەر». rudaw. لە 25ی ئازاری 2021 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی) - ^ «وێنە... تەرمی دکتۆر کەمال مەزهەر لە سلێمانی بە خاک سپێردرا». www.knnc.net. لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.