کۆمەڵکوژیی سێمێل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کۆمەڵکوژیی سێمێل
بەشێکە لەکۆمەڵکوژیی سەیفۆ
جێسێمێل
پۆتانی شوێن٣٦°٥١′٣٠″N ٤٢°٥١′٠″E
ڕێکەوتی دەستپێکردن٧ی ئابی ١٩٣٣
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن١١ی ئابی ١٩٣٣
تاوانبارھێزە زەمینییەکانی عێراق
Map
«کوردەکان ھێرش دەکەنە سەر ئاشوورییەکان و ٦٠٠ کەسیان دەکوژن»؛ ڕۆژنامەی لێسبریج ھیرالد، ١٨ی ئابی ١٩٣٣

کۆمەڵکوژیی سێمێل (بە سوریانی: ܣܘܪܝܝܐ) کۆمەڵکوژییەکە کە حکوومەتی عێراق لە سەردەمی فەیسەلی یەکەم و حکوومەتی ڕەشید عالی گەیلانی لە ئۆپەراسیۆنێکی پاکتاویکردنی ڕێکخراودا لە دژی کەمینە ئاشوورییەکانی باکووری عێراق ئەنجامدراوە، کە توندییەکەی لە نێوان ٨–١١ی ئابی ١٩٣٣ زیادی کرد. زاراوەی (کۆمەڵکوژی) بەکاردێت بۆ وەسفکردنی ئەوەی کە لە شارۆچکەی سێمێل ڕوویدا کۆمەڵکوژیی و جینۆسایدی نەتەوەیی، لەگەڵ نزیکەی ٦٣ گوندی ئاشووری لە قەزای مووسڵ لەو کاتەدا (پارێزگای دھۆک و نەینەوای ئێستا)، کە بووە ھۆی گیانلەدەستدانی نزیکەی ٦٠٠ کەس، بەپێی سەرچاوە بەریتانییەکان، و زیاتر لە ٣ ھەزار ئاشووری، بەپێی سەرچاوەکانی دیکە. کە گەلی ئاشوور تازە لە یەکێک لە خراپترین قۆناغەکانی مێژووی خۆی دەرچووبوو، بەھۆی ئەو کۆمەڵکوژیانەی کە لەلایەن دەوڵەتی عوسمانی و ھەندێک لە ھۆزە کوردییەکانەوە لە جەنگی جیھانیی یەکەمدا ڕوویدا کە تێیدا زیاتر لە نیوەیان لەناوچوون.[١][٢][٣]

ئەم ڕووداوە کاریگەری گەورەی لەسەر دەوڵەتی عێراق، بەو پێیەی ئەم کۆمەڵکوژییانە وەک یەکەم سەرکەوتنی سەربازی بۆ سوپای عێراق وێنا دەکرا دوای ئەوەی نەیتوانی لە باشووری وڵاتەکەی یاخیبوونی شیعەکان دامرکێنێت و شکستھێنانی لە دامرکاندنەوەی ڕاپەڕینی بەرزنجی لە باشووری کوردستان، کە ئەم سەرکەوتنە بووە ھۆی گەشەسەندنی ڕۆحی نیشتمانپەروەری و زیادبوونی پشتیووانی بۆ سوپای عێراق. دەستەواژەی «جینۆساید» (بە کوردی: قڕکردن) بۆ وەسفکردنی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی ڕێکخراو بە ئامانجی قڕکردنی گەلێک کە لەلایەن ڕافایێل لێمکینەوە داڕێژراوە دوای لێکۆڵینەوە لەم کۆمەڵکوژییانە لە یەکێک لە پێشنیارەکاندا.[٤][٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]