فەیسەڵی یەکەم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فەیسەڵی یەکەم
فيصل الأول لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوون٢٠ی ئایاری ١٨٨٥، ٢٠ی ئایاری ١٨٨٣، ٢٠ی ئایاری ١٨٨٦ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
تایف، مەککە لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ٨ی ئەیلوولی ١٩٣٣ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (٤٨ ساڵ ژیاوە)
بێرن لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
گۆڕبەغدا لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەسیاسەتوان، کارمەندانی سەربازی لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
ھاوسەرHuzaima bint Nasser لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مناڵغازی یەکەم، Princess Azza of Iraq، Princess Rajiha of Iraq لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
باوان
  • Hussein bin Ali لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خێزانAli of Hejaz، Abdullah I of Jordan، Prince Zeid bin Hussein لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خانەدانھاشمییەکان لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خەڵاتەکان
  • Grand Order of the Hashimites
  • Order of the Two Rivers
  • Royal Victorian Chain
  • Supreme Order of the Renaissance
  • Order of Pahlavi
  • Order of Muhammad Ali
  • Grand Cordon of the Order of Leopold
  • Grand Cross of the Legion of Honour
  • Knight Grand Cross of the Order of St Michael and St George
  • Knight Grand Cross of the Order of the Bath
  • Knight grand cross of the order of the crown of Italy لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پلەپاشای عێراق لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
فەیسەڵی یەکەم

فەیسەڵی یەکەم (لە دایکبووی:٢٠ی ئایاری ١٨٨٥ - مردووی ٨ی ئەیلوولی ١٩٣٣، لە تائیف لە سعودیە) یەکەم شای سووریا بوو لە ساڵی ١٩٢٠، یەکەم شای عێراق بوو لە ماوەی (١٩٢١ تاکوو ١٩٣٣).

ژیاننامە[دەستکاری]

شا فەیسڵی یەکەم کوڕی حوسێنی کوڕی عەلی ھاشمی بنەچەیان دەگەڕێتەوە بۆحوسێن کوڕی عەلی و یەکەم شای عێراق و شای سووریا بووە، لە قوتابخانە فێری زمانی تورکی بووە و لە ژیانی لادێشەوە زمان پاراویی و ئازایەتی وەرگرتووە و مەشقی لەسەر ژیانی بیابان کردووە و فێری ئەسپ سواری و شەڕە شمشێر و شەڕە دەمانچە بووە.

لە ساڵی ١٨٩٦ لەسەر داوای عەبدالحمیدی دووەمی سوڵتانی عوسمانییەکان شا فەیسڵی یەکەم لەگەڵ باوکی ڕۆشتووە بۆ ئەستانەی پایتەختی عوسمانییەکان و ھەر لەوێش فێری زمانەکانی تورکی و ئینگلیزی و فەڕەنسی بووە، باوکیشی فێری خوێندنەوەی قورئانی پیرۆزی کردووە.

لە ساڵی ١٩٠٥ ھاوسەرگیری لەگەڵ حەزیمەی کچی مامیدا کردووە، لە ساڵی ١٩٠٩ باوکی فەیسەڵی یەکەم کراوە بە شەریفی مەککە، لە ساڵی ١٩١٦ بە پشتگیری بەریتانیا لەکاتی جەنگی کەنداوی یەکەم شۆڕشی لە دژی دەوڵەتی عوسمانی ڕاگەیاندووە، کە توانی سوپای عوسمانی لە مەککە و مەدینە و تائیف و جەدە و یەنبع و عەقەبە دەربکەن.

لە ساڵی ١٩١٨ بەسەرکردایەتی شا فەیسەڵ ھێزەکانی سووپای عەرەبی چونە خاکی سووریاوە و دەستبەجێ سوپای عوسمانی سووریای بەجێھێشتوو و بەگەرمی لەلایەن میلەت و ھێزە سەربازییەکانەوە پێشوازی لە شا فەیسەڵ کراوە و تێکڕای گەڵ پشتگیری خۆیان بۆ ئەو شۆڕشە دەربڕی.

شا فەیسەڵیش دامەزراندنی حکوومەتێکی عەرەبی لە دیمەشق ڕاگەیاند، لە ٨ مارسی ساڵی ١٩٢٠ کۆنگرەی گشتی سووریا سەربەخۆیی سووریایی لەژێر ناونیشانی شانشینی سووریایی عەرەبی ڕاگەیاند و شازادە فەیسەڵیش کرا بە شای سووریا، بەڵام لە ڕۆژی ٢٤ ھەمان مانگ فەڕەنسا ھێرشی کردە سەر سووریا و دیمەشقیان داگیرکرد و شا فەیسەڵیش دیمەشقی بەجێھێشت و گەیشتە لەندەن و شانشینی سووریا کۆتایی پێھات.

لە دوای شۆڕشی ٢٠ لە عێراق لە دژی داگیرکاری بەریتانیا، لە ساڵی ١٩٢٠ بەئامادەبوونی ونستۆن چرچڵی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کۆنگرەیەک لە قاھیرە سەبارەت بەبارودۆخی عێراق بەسترا و کۆنگرەکە ڕای گەیاند حکوومەتی بەریتانیا سیاسەتی خۆی لە عێراق لە داگیرکارەوە دەگۆڕێتەوە بۆ پێکھێنانی حکوومەتێکی نیشتیمانی.

بەریتانیا ڕای گەیاند بەنیازی دامەزراندنی شانشینی عێراقە و فەیسەڵی کوڕی حسێنیان ھەڵبژارد بۆ ئەوەی ببێتە شای عێراق و لە ١٦ یۆلیۆی ساڵی ١٩٢١ ئەلسێر بیرسی کۆکسی نوێنەری بەریتانیا ڕای گەیاند ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە شازادە فەیسەڵ لەژێر سایەی حکوومەتێکی دەستووری پەرلەمانتاری بکرێت بە شای عێراق و لەدوای ئەوەی لە ٩٦٪ دەنگەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی بەدەستھێنا شازادە فەیسەڵ کرا بە شای عێراق.

مردن[دەستکاری]

شا فەیسڵی یەکەم کوڕی حوسێنی کوڕی عەلی ئەلھاشمی کە شای سووریا و عێراق بووە لە ١ ئەیلوولی ساڵی ١٩٣٣ گەشتێکی کرد بۆ سویسڕا تاکو پشکنینی پزیشکی بۆ خۆی بکات بەڵام لە دوای ٧ ڕۆژ لە ٨ی ئەیلوولی ساڵی ١٩٣٣ ڕاگەیەندرا کە بەھۆی وەستانی دڵەییەوە کۆچی دوایی کردووە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]