کوشتنی موعەمەر قەزافی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کۆشتنی موعەمەر قەزافی
بەشێک لە شەڕی ناوخۆییی لیبیا (٢٠١١)
ڕۆژ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١؛ ١٢ ساڵ لەمەوبەر (٢٠١١-١٠-20)
شوێن
سیرت،  لیبیا

31°11′44″N 16°31′17″E / 31.19556°N 16.52139°E / 31.19556; 16.52139[١]پۆتانەکان: 31°11′44″N 16°31′17″E / 31.19556°N 16.52139°E / 31.19556; 16.52139[١]
ئەنجامموعەمەر قەزافی کوژرا
  • کۆتایی ھاتنی دەسەڵاتی قەزافی
بەشداری حیزبەکان

لیبیا جەماھیریەی عەرەبی لیبیا

  • سوپای لیبیا
  • دڵسۆزانی قەزافی

موعەمەر قەزافی سەرۆکی لەکارلادراوی لیبیا لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ لە دوای جەنگی سیرتەوە دەستگیرکرا و کوژرا. قەزافی لەڕۆژئاوای سیرت دۆزرایەوە دوای ئەوەی کاروانەکانی لەلایەن فڕۆکەکانی ناتۆوە ھێرشی کرایە سەر. پاشان لەلایەن ھێزەکانی ئەنجومەنی نیشتیمانی ئینتیقالی بەدیل گیرا و پاش ماوەیەکی کەم کوژرا.[٢]

ھێزەکانی ئەنجومەنی نیشتیمانی ئینتیقالی لە سەرەتادا بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە قەزافی بەھۆی برینەکانیەوە گیانی لەدەستداوە کاتێک هێزە دڵسۆزەکانی ھەوڵیان داوە ئازادی بکەن.

ڕووداوەکان[دەستکاری]

دوای کەوتنی تەرابلوس لەلایەن ئەنجومەنی ئینتیقالی نیشتمانی لە ئابی ۲۰۱۱، قەزافی و خێزانەکەی لە پایتەختی لیبیا هەڵھاتن. دەنگۆیەکی زۆر هەبوو کە ھەڵھاتووە بۆ بەرەو باشووری وڵات، بەڵام قەزافی بە کاروانێکی بچووکەوە هەڵاتبوو بو شاری سیرت دوای ئەوەی تەرابلوس کونترۆڵکرا لەلایەن یاخیبووەکان. کوڕەکەی کە ناوی موعتەسەم قەزافی بوو، لە کاروانی دوومدا ھەڵھات.[٣]

لە ۱۹ی تشرینی یەکەمی ۲۰۱۱ سەرۆک وەزیرانی لیبیا مەحمود جبریل، وتی کە پێدەچێت سەرۆکی پێشوو لە بیابانی باشوور بێت، حکوومەتەکەی لە ناو ھۆزەکانی لایەنگری قەزافی لە ناوچەکە دامەزراندووە. و تا ئەو کاتە یاخیبووەکان شارۆچکەی بەنی وەلیدیان کۆنتروڵکردبوو.و نزیک بوونەوە لە کۆنترۆڵکردنی شارۆچکەی قەزافی. ناوچەی خێڵەکی سیرت، لە ڕۆژهەڵاتی تەرابلوس.[٤]بەپێی زۆربەی گێڕانەوەکان قەزافی لەگەڵ چەکدارە دڵسۆزەکانی له چەند باڵەخانەیەک له سیرت بۆ ماوەی چەند مانگێک و دواتر یاخیبووەکان شارەکەیان کۆنتروڵکرد.[٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Muammar Gaddafi: How he died". BBC News. 22 October 2011. Retrieved 22 October 2011.
  2. ^ "Air strike hit 11 vehicles in Gaddafi convoy -NATO". Reuters (بە ئینگلیزی). 2011-10-21. Retrieved 2022-04-28.
  3. ^ "In his last days, Gadhafi survived on pasta and delusions | StarTribune.com". web.archive.org. 2011-10-24. Retrieved 2022-04-30.
  4. ^ Tripoli, Associated Press in (2011-10-20). "Gaddafi 'is recruiting fighters from other African countries'". the Guardian (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-04-30.
  5. ^ "Libya's Moammar Gadhafi killed in hometown battle". NBC News (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-04-30.