چرا تیڤی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

چرا تیڤی (Çira TV) یەکەم کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئێزدییەکانە.

چرا تیڤی کە دەمێکی درێژ ئامادەکاریی وەشانی دەکرد، لە ٤ی ئابی ٢٠١٢ دەستی بە وەشانی کرد. ئەو کەناڵە کە ھەموو بەرنامەکانی بە کوردییە، ئاگادارکردنەوەی مێژوویی و فەلسەفی بۆ بیروباوڕی ئێزدی دەکات. زۆربەی بەرنامەکانی بۆ ناساندنی چاند و ژیانی کۆمەڵگای کوردانی ئێزدی ئامادە دەکرێت. بەرنامەکانی دیکەی لەسەر ڕەوشی زمانی کوردی، ڕووداوەکان و پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی، سیاسی و چاندی لە ژیانی ڕۆژانەی کوردستاندایە.

بەرنامەکانی چرا تیڤی[دەستکاری]

چرا تیڤی ھەوڵ دەدات کە بۆ کێشە ڕۆژانەکانی کوردە ئێزدییەکانی ھەر چوار پارچەی کوردستان، ئەرمەنستان، قەوقاز، ڕووسیا و ئەورووپا بەدواداچوون بکات. کاربەدەستانی چرا تیڤی دەستنیشانی دەکەن کە ھەر چەند کە کەناڵەکەیان وەکوو کەناڵێکی ئایینی دروست کراوە، بەڵام لە بەرنامەکانیاندا بۆ منداڵان، لاوان، ژنان، چاند و وێژەی کوردیش کاتێکی زۆر تەرخان دەکرێت.

تەماشاڤانان دەتوانن چرا تیڤی لە ڕۆژھەڵاتی ناوین، قەوقاز و سەرانسەری ئەورووپا تەماشا بکەن. بەرنامەکانی چرا تیڤی ھاوکات لە سەر دوو سەتەلایتدا (Eurobird 9.9 و Nilesat 7) بڵاو دەبێتەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • بەشداربووانی ویکیپیدیای کورمانجی، وتاری Çira TV.