پێشمەرگە (ڕۆمان)
ڕواڵەت
پێشمەرگە یەکەم ڕۆمانی نووسراو لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانە، ڕەحیمی قازی نووسیویەتی.
شێوازی نووسین
[دەستکاری]ئەم چیرۆکە بە قەڵەمێکی ڕەوان و شێوەیەکی شیرین نووسراوە و باری ژیانی کوردەکانی ئێران نیشان ئەدات و چلۆنایەتیی دەرەبەگ و وەرزێر و زەبروزەنگی میری و پشتیوانیی شۆڕشی مەھاباد لە لایەن ھەموو تیرە و چینەکانی کوردستانی ئێرانەوە دەرئەخات و وەک ئاوێنە ئەو ئەڵقەیە لە مێژووی کوردستانا ئەنوێنێ.[١]
چاپەکان
[دەستکاری]چیرۆکی پێشمەرگە یەکەم جار ساڵی ١٩٥٩ لە شاری ئیرەوان و ساڵی ١٩٦١ لە بەغدا بە زمانی کوردی و ساڵی ١٩٦٣ لە باکۆ بە زمانی ئازەری چاپ کراوە.[٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ بە باڵا برینێک؛ قزڵجی، حەسەن. پێشەکیی ڕۆمانی پێشمەرگە، بەغدا: ١٩٦١
- ^ پێشەکیی نووسەر (ڕەحیم قازی) بۆ چاپی ئێران، لاپەڕەی حەوتەم. بڵاوکراوەی بنکەی تیشک: ١٩٨٠
ئەم کتێب وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |