کتێب

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
کتێب

کتێب یاخود کتاب یانیش پەرتووک، ناوێکە بەکاردێت بۆ یەکێک لە پیرۆزترین کاڵاکانی (شمەکەکانی) مێژووی ھەموو مرۆڤایەتی، کە خزمەتێکی یەکجار گەورەی بە مرۆڤایەتی کردووە لە ھەموو بوارەکانی ژیان و گوزەرانیدا و بەردەوامیشە لەم خزمەتە، کتێب تاقە شتە کە ھەموو مرۆڤایەتی بە جیاوازی بیروباوەڕ و ئایین و ڕەگەزیانەوە بە پیرۆزی دەزانن و ھیچ کەسێک نییە لەم جیھانە پان و بەرینەدا دژی کتێب بێت بەڵام وەکوو کاڵا نەک وەکوو ناوەڕۆک، چونکە ناوەڕۆکی کتێب ھەموو جارێک بە دڵی خوێنەر نابێت و جاری واش ھەیە وا لە خوێنەر دەکات کە نەک ھەر بەدڵی نەبێت بەڵکوو دژیشی بوەستێت. بەڵام وەکوو کاڵایەک کتێب لەلایەن ھەموو کەسێک و ھەموو بیروباوەڕێک بە سەرچاوە و بنچینەی زانست و داھێنان و پێشکەوتن دادەنرێت.

کتێبخانە

کتێب باوی بەسەرناچێت[دەستکاری]

خوێندنەوەی کتێب چێژی تایبەتی خۆی ھەیە و ھەرگیز باوی ناڕوات و بەسەرناچێت. لەگەڵ ئەوەی پێشکەوتنێکی گەورە لە ھەموو بوارەکانی ژیاندا دروست بووە و چەندین ھۆکاری کات بەسەربردنی جۆراوجۆری وەکوو (ئینتەرنێت و تەلەڤیزیۆن و یارییە ڤۆدیۆییەکان و ...ھتد) ھاتوونەتە بەرھەم، بەڵام نەیانتوانیوە و ناشتوانن جێگەی کتێب بگرنەوە، تەنیا ئەوە نەبێت تۆزێک کاریان کردۆتە سەر ژمارەی خوێنەران و خۆشەویستانی.

کتێب و شارستانیەتی[دەستکاری]

کتێب وەک ناوی دەرکردووە بە باشترین ھاوڕێی مرۆڤ بنەمای ھەموو شارستانیەت و پێشکەوتنێکە، ھەر گەلێک خۆشەویستی کتێب بن سەرکەوتنیان مسۆگەرە و ھەر گەلێکیش گرینگی پێ نەدەن و بەدەمییەوە نەچن و نەیکەنە ھاوڕێ دین و ژینیان ئەوا لە شەمەندەفەری پێشکەوتندا جێگایان نابێتەوە و سەرەنجامی باشیان نابێت و ناتوانن بەسەر دوژمنانیاندا زاڵ بن.