پۆلێنی زانستیی گیانداران

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بۆ ناسین و لێکۆڵینەوەی ئاسانتری گیانداران، ناچارین بەپێی تایبەتمەندی و لێکچوونەکانیان پۆلێنیان بکەین. بەم شێوەیە ھەر گیاندارێک لە شوێنێکی تایبەتدا دادەنرێت.

پۆلێنی زانستی گیانداران یا دابەشاندنی بایۆڵۆجیکی، لە ڕاستیدا ژێرماڵەی زانستی پۆلێنی ژیانە

پۆلێنی زانستی گیانداران، شێوازێکە لە پۆلێنی زانستی (تاکسۆنۆمی زانستی) کە لەگەڵ ئەو جۆرە دابەشکردنەی لە ناو خەڵکدا باوە، جیاوازە. ھەر پۆلێک بە ناوێک دەناسرێت، ئەم زاراوانە ئەگەرچی تا ڕادەیەک ھاوتای یەکن، بەڵام ھەرکام لێکدانەوەی جیاواز و تایبەتیان ھەیە.

پۆلێنی زانستی نوێ، بەرھەمی کار و چالاکییەکانی کارلۆس لینایۆسە، کە دواتر کەوتووەتە ژێر کاریگەری بەرھەمەکانی چارڵز داروینەوە.

سیستەمی نوێ[دەستکاری]

دوو ساڵ دوای مەرگی سروشتوانی ئینگلیسی جان ڕەی، کارلۆس لینایۆس لە دایک بوو. کارلۆس لینا لە کتێبی مەزنی سیستەمی سروشتدا، سروشت بە سێ میران دابەش دەکات: کان، ڕوەک، گیانەوەر و لە پێنج پۆلدا وردیان دەکاتەوە: چین(Class)، تۆرەمە(Order)، خێزان(Family)، جنس(Genus) و جۆر(Species)

پێکھاتەی پۆلێن[دەستکاری]

پۆلێنی زانستی گیانداران ھەشت پۆلی سەرەکی ھەیە، کە لە گەورەوە بۆ بچووک بریتییە لە:

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «رده‌بندی زیست‌شناختی»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣.


بەستەرە دەرەکییەەکان[دەستکاری]