کارلۆس لینایۆس
لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
کاڕڵ فۆن لینە، وێنەیەکی کێشرا بە دەستی شێوەکار ئەلێکساندر ڕۆسلین.
کاڕڵ فۆن لینە یان کاڕلۆس لینایس، (Carl von Linné یان Carolus Linnaeus)، (لد:١٧٠٧-کد: ١٧٧٩)، زانستیار، گیاناس، سروشتناس و ئاژەڵناسێکی سویدیە.
ئەم زانستیارە سویدیە یەکەم کەس بوو کە سیستەمی تاکسۆنۆمیک بیۆلۆژیکی بۆ دابەشاندن و پۆلێن کردنی زانستی دانا.
کاڕل لە ساڵی ١٧٣٥ لە پرتووکی خۆی دا بە ناوی سیستەمی سروشت (Systema Naturae) نزیکەی ٤٤٠٠ جۆر لە گیانەوران و ئاژەڵان وە ھەروەھا نزیکەی ٧٧٠٠ جۆر لە گیاکانی پۆلێن کرد.