وێژەی مناڵان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دایکێک کتێب دەخوێنێتەوە بۆ مناڵەکانی، وێنەکێشانی جێسی ویڵکۆکس سمیت لە بەرگی کتێبێکی وێنەکێشراوی چیرۆکە پەرییەکان کە لە نێوان ناوەڕاست و کۆتای سەدەی نۆزدەھەم نووسراوە.
سەرکێشییەکانی پینۆکیۆ (١٨٨٣) نووسراوێکی بەناوبانگی ئەدەبیاتی مناڵانە و یەکێکە لە پڕفرۆشترین کتێبەکانە تا ئێستا بڵاوکرابێتەوە.[١]

وێژەی مناڵان پێکدێت لە چیرۆک، کتێب، گۆڤار، و شیعر کە بۆ مناڵان دروستکراوە. وێژەی مناڵانی مۆدێرن بە دوو ڕێگا جیادەکرێنەوە: چەشن یان تەمەنی خوێنەرەکە.

وێژەی مناڵان دەتوانرێت بە چیرۆک بکرێت وەک چیرۆکی پەرییەکان کە لە سەدەی ھەژدەھەمدا تاکە کتێبی وێژەی مناڵان بوون، یان گۆرانی، کە یەکێکە لە بەشە گەورەکەی دابونەریتی گێڕانەوە، کە پێگەیشتووەکان بۆ مناڵانیان دەگێڕایەوە پێش ھەبوونی بڵاوکردنەوەی کیێب. گەشەسەندنی سەرەتای وێژەی مناڵان، پێش ھەبوونی چاپکردن، قورسە بە تەواوی ھەمووی بزاندرێت. تەنانەت دوای داھێنانی چاپیش، زۆربەی چیرۆکەکانی «مناڵان» لە ڕاستیدا چیرۆکی پێگەیشتووان بوون و دەستاکی دەکران بۆ مناڵان. لە سەدەی پازدەھەمەوە زۆربەی ئەدەبیات بۆ مناڵان دەنووسران، بە زۆری لەگەڵ پەیامی ئەخلاقی و ئاینی. وێژەی مناڵان لە سەرچاوەی ئاینییەوە دروستبووە، وەک دابونەریتە پورتیەکان، یان لەلایەن دیدگای فەلسەفیتر و زانستیتر بە کاریگەرییەکانی چارڵز داروین و جۆن لۆک.[٢] کۆتایی سەدەی نۆزدەھەم و سەرەتاکانی سەدەی بیستەم ناسراون بە «چاخی ئاڵتوونیی وێژەی مناڵان» چونکە چەندان کتێبی کلاسیکیی مناڵان لەو کاتەدا بڵاوکرانەوە.

مێژوو[دەستکاری]

یەکێ لە ئەوەڵین کەسانێک کە گرنگیی بە وێژەی مناڵان داوە جۆن لۆک فەیلەسۆف و نووسەری ئینگلیزی سەدەی حەڤدە بووە. ئەو لە وتارێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە مێشکی منداڵان لە کاتی لە دایکبووندا ھیچی تیا نییە، بۆیە پێویستە باوک و دایک کتێبی ئاسان و خۆشیان بخەنە بەردەست و پەروەردەکەیان لەوێوە دەست پێ بکات.

وێژەی مناڵان لە کوردیدا[دەستکاری]

لە کوردەواریدا مناڵان بە ڕاز و چیرۆکەوە پەروەردە دەبوون. یەکێ لەو شاعیرە کوردانەی کە شێعری تایبەتی بۆ مناڵان نووسیوە عەبدوڵڵا گۆرانی شاعیر بووە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ بە خاوەنی زۆرترین وەگێڕان دەمێنێتەوە لە دوای ئینجیل، زۆرترین خوێندراو… لەلایسن فرانسێلیا بەتلەر، ئەدەبیاتی منداڵان، چاپخانەی زانکۆی یەیڵ، ١٩٧٢.
  2. ^ Lerer, Seth, 1955-. Children's literature: a reader's history, from Aesop to Harry Potter. Chicago. ISBN 978-0-226-47300-0. OCLC 176980408.{{cite book}}: CS1 maint: multiple names: پێرستی نووسەران (link)