وێبمەنی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گواستنی وێبمانی
چارەسەری پارەدانی سەرھێڵ
دامەزرامۆسکۆ (١٩٩٨)
بارەگامۆسکۆ، ڕووسیا[١]
بەشێکە لەWebMoney Transfer ltd
وێبگەwww.wmtransfer.com

وێبمەنی (بە ئینگلیزی: WebMoney Transfer) ناوی کۆمپانیایەکی ڕووسییە کە لە ئاستی جیھانیدا کار دەکات. وێبمەنی سیستمێکە بۆ چالاکیی بازرگانیی ئەلیکترۆنیکی کە لە ١٩٩٨ـدا دامەزراوە.[٢]

ئەم سیستمە ڕەنگە زیاتر لە ٣٦ میلیۆن بەکاربەری ھەبێت.

وێبمەنی، ڕژێمێکی بژاردنی دراوی دیجیتاڵی خێرا و ھەرێمییە کە توانای گواستنی پارە لە زووترین کات و بێ پێویست بوونی کارتی بانکی دابین دەکات. ئەم گواستنانە پارێزراون و توانای گەڕانەوەی پارە یان ناسینی بۆ کەسانی سێیەم نییە. وێبمەنی خزمەتگوزارییەکی ھاوشێوەی پەیپاڵە بەڵام پێچەوانەی پەیپاڵ کە لە وڵاتانی عێراق، ئێران، تورکیا، سوریا و چەندوڵاتێکی تردا بە ھۆی سزا ئابوورییەکانی ئەمریکاوە کاری پێ ناکرێ وێبمەنی لەم وڵاتانەشدا کاری پێ دەکرێ و ھیچ سنوورێکی بۆ پێشکەش کردنی خزمەتەکانی نییە.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Company Overview of WM Transfer Ltd". Bloomberg News. Retrieved 25 April 2016.
  2. ^ "ویکیپیدیای ئینگلیزی".