پەیپاڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پەیپاڵ ماڵپەڕێکە کە ڕێگە بە گواستنەوەی پارە دەدات لە نێوان بەکارھێنەرەکانی تۆڕی ئینتەرنێت. ھەر کەسێک ئەم سیستەمە بەکاربھێنێت، دەتوانێت بڕێک لە پارەی دیاریکراو بنێرێت بۆ ھەر کەسێک یاخود ھەر بانکێکی نێودەوڵەتی تەنھا بە زانینی ئیمەیلەکەیان. ماڵپەڕی www.eBay.com لە بەناوبانگترین ماڵپەڕەکانی کڕین و فرۆشتن لە جیھاندا؛ بە دامەزرێنەری پەیپاڵ دادەنرێت.[١][٢]

کورتە باسێک[دەستکاری]

وێبگەی (www.eBay.com) کە بنکەی سەرەکی لە ویلایەتی کالیفۆرنیایە لە بەناوبانگترین شوێنەکانی کڕین و فرۆشتنە لە جیھاندا؛ بە دامەزرێنەری پەیپاڵ دادەنرێت.

مێژووی کۆمپانیا[دەستکاری]

-لە ساڵی ١٩٩٨ لەسەر دەستی چوار کەس دامەزرا بە سەرۆکایەتیی پالتۆ ئالتۆ کە پێکھاتبوون لە: مەکس لێڤچین، پیتر تیەل، لوک نوسەک، و کین ھۆوەری

کە کۆمپانیایەکی بچوکیان دامەزراند بۆ گەشەپێدانی و پاراستن و چاکردنەوەی کۆمپیوتەری دەستی؛ بۆ یەکەمینجار لە ساڵی ١٩٩٩ چوونە بواری گواستنەوەی پارە کە ئەوکات پارەیان بۆ دابینکرابوو لەلایەن (John Malloy). دواتر لە مانگی ئاداری ساڵی ٢٠٠٠ ئەم خزمەتگوزاری گواستنەوەی پارەیان خستەسەر ئینتەرنێت سەرەتا ماڵپەڕە کە ناوی (x.com) بوو دواتر گۆڕا بۆ (PayPal) لەساڵی ٢٠٠١ ھەر لە ھەمان ساڵ بەشێوازێکی زۆر بەرفراوان بڵاو بووەوە بەشێوەیەک کە ناویان نا (پەیپاڵی گشتی یان پەیپاڵی جیھانی) لەساڵی 2002

خزمەتگوزارییەکان[دەستکاری]

لەساڵی ٢٠١٤ دا (٢٠٣)بازاڕی جیھانی پەیپاڵیان بەشێوەیەکی سەرەکی بەکارھێناوە و (١٥٢) چالاکییان ئەنجامداوە، لەناو پەیپاڵ ٢٦ جۆرە دراوی جیھانی کاری پێدەکرێت (وەک دۆلار، یۆرۆ، پاوەند و ھتد)، پەیپاڵ خزمەتگوزاری ناردن و وەرگرتنی پارەت بۆ دابین دەکات لە نێوان دووکەس یاخود کەسێک و مارکێتێکدا یاخود دوو بازرگان یان ھتد.

بەھۆی پەیپاڵ دەتوانی پارە بنێری بۆ فرۆشگاکان و شتە ھەڕاجەکان بکڕێ وەک فرۆشگەی بەناوبانگی (ebay)، یان شتەکانت لەناو بازاڕەکان دابنێیت بۆ فرۆشتن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەوەمان لە یاد نەچێت بۆ دروستکردن و ھەبوونی ھەژمارێکی پەیپاڵ مەرج نییە تۆ شت بکڕی یاخود شت بفرۆشی. لەمانگی ئابی ساڵی ٢٠٠٩ دا پایپاڵ خزمەتگوزاری (ھەژماری خوێنکاران)ی دامەزراند کە ڕێگە بە خێزانی خوەنکارانە دەدات کە لە دەرەوەی وڵات خەریکی خوێندنن بە ئاسانترین شێواز پارەیان بگاتە دەست لەلایەن خێزانەکانیانەوە بۆ تەواوکردنی خوێندنەکەیان لەگەڵ ئەمەشدا ئەم ھەژمارانە ئامۆژگاریی قوتابیەکانی دەکرد کە دەستبگرنەوە لە زیادەڕۆیی لە خەرجکردنی پارەدا وە فێری بەرپرسیاریەتی دەکردن. لە تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٠٩ دا ڕێچکەیەکی دۆزییەوە بۆ ئەوەی ھەریەک لە خزمەتگوزارییە ئینترنێتییەکان بتوانن بە کۆدی خۆیان و بەشێوازێکی ئاسان پارە بگوازنەوە لەنیوان وەرگر و بەخشەر.

ئێستا پەیپاڵ بەرنامەی بۆ دروستکراوە کە لە فرۆشگەکاندا ھەن و  زۆر بەئاسانی لەناو مۆبایلەکەت دەتوانی پارە وەربگری یاخود بدەی، یان بگەڕێی بەدوای نزیکترین بازاڕ یان ڕێستۆرانت کە پارەی پەیپاڵ وەر دەگرن.

بەکارھێنان[دەستکاری]

بەکاربردن[دەستکاری]

کاری لە زۆرێک لەوڵاتە پێشکەوتووەکان کاری پێدەکرێت. وە لەم وڵاتە عەرەبیانەش کاری پێدەکرێت: میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان، قەتەر، کوەیت، سعوودیە، بەحرەین، ئەردەن، جەزائیر، ، تونس، مەغریب، میسر، عومان.

لەم وڵاتانەی لای خوارەوەش تەنھا دەتوانی پارە بنێری ناتوانی وەری بگری: جزر القمر، جیبووتی، مۆریتانیا، سۆمال، یەمەن.

بەکارنەبردن[دەستکاری]

لە ھەندێ وڵات کاری پێناکرێت، وەک: عێراق، لوبنان، لیبی، سوودان، سوریا، فەلەستین. بەڵام دەتوانی ھەژمارت ھەبێ بە ناوی وڵاتانی تر

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

  1. ^ Wolverton, Troy (October 3, 2002). "It's official: eBay weds PayPal". CNET News. Retrieved 16 March 2014.
  2. ^ Richtel, Matt (July 9, 2002). "EBay to Buy PayPal, a Rival in Online Payments". The New York Times. Retrieved November 23, 2014.