تەنی فیزیکی

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

لە فیزیکدا، تەنی فیزیکی یان شتی فیزیکی (ھەندێجار تەنیا پێی دەوترێت تەنێک یان شتێک) کۆمەڵێک لە بارستەکانە کە وەکوو تاکێک وەردەگیردرێن. بۆ نموونە دەکرێت تۆپێکی فووتباڵ وەکوو تەنێک لەبەرچاو بگیردرێت ئەگەرچی بۆخۆی لە زۆر گەردی بچووکتر پێکھاتووە.

لە فەلسەفەدا، شتی فیزیکی بە شتێک دەوترێت کە بەتەواوەتی لە درێژەی ماوەیەکی دیاریکراوی کات لە ڕێبازگەیەکی دیاریکراو لە فەزادا بوونی ھەبێت. جیاواز لە شتی فیزیکی، شتی دەرھەست یان ئەبستراکت ھەیە؛ وەکوو شتە بیرکارانەکان کە لە شوێن و کاتێکی دیاریکراودا بوونیان نیە.