سووڕی ئاو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سووڕی ئاو

سووڕی ئاو یان سووڕی ھایدرۆلۆجی بە گەڕانی ئاو لە ناو سروشتدا دەوترێت و باسی سووڕانی ئاو لە گۆی زەویدا دەکات. سووڕی ئاو سووڕانێکی ساکار نییە بەڵکوو کۆمەڵێکە لە بزاو و سووڕانە جۆربەجۆرەکان لە سە بەشی گۆی زەویدا واتە تەوشک (ئەتمۆسفێر)، ھایدرۆسفێر و لیتۆسفێر. سووڕانی ئاو لە ناو ئەم بەشانەدا و لە چینێک بە ئەستوورایی ١٦ کم ڕوو دەدات کە ١٥ کیلۆمەتری لە ئەتمۆسفێردایە و تەنیا یەک کیلۆمەتری لە ناو لیتۆسفێردایە.

سووڕی ئاو سووڕێکە بەبێ سەرەتا و کۆتایی. ئاو لە ڕووپەڕی زەریا و وشکاییەکان دەبێتە ھەڵم و دەچێتە ناو ئەتمۆسفێرەوە و پاشان دیسان ئەم ھەڵمی ئاوە بە ڕەوتی جۆربەجۆر دەبێتە بارین و بەسەر ڕووپەڕی زەوی یان زەریادا دەبارێتەوە.

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]

  • سووڕی ئاو، ڕێکخراوەی زەویناسیی ویلایەتە یەکگرتووەکان (ئینگلیزی)