وتووێژ:گرێگری ھاوس

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بێناو[دەستکاری]

پێویستە وێنەی گریگۆری دابنرێ Gyan333 (لێدوان) ‏٠٦:١٥، ١ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Gyan333: ھەڵەیت، پێویستە داڕێژەیەکی تایبەت بە کەسایەتییە خەیاڵییەکان دروست بکرێت (ئێستا داوام لە @Épine: کردووە) وە پاشان گرنگی بە وێنە و شتانی تر بدرێت (خۆم ھەموو ئەوە دەکەم) وە ئەگەر بەسەریدا بچیتەوە و سەرنجەکانی خۆت بڵێیت و ھەڵە ڕێزمانییەکان چاک بکەیت ئەوا سوپاست دەکەم صلصة صويا (لێدوان) ‏٠٠:٣٩، ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەم وتارە خەریکە بەرەو باشە ئەچێ پێم وایە ئەستێرەی باشەی بۆ دابنری باشە Gyan333 (لێدوان) ‏٢٣:٠٠، ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەستێرەی باش یان ھەڵبژێردراو نادرێت بە ھیچ وتارێک تا پڕۆسەی پاڵاوتن بە سەرکەوتووی نەبڕێت.--◂ ئێپین وتووێژ ‏٢٣:٢٧، ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
تا وتارەکە ئامادە نەبێت ھیچ شتێک ناکرێت، واتە بەلایەنی کەمە پازدە ڕۆژی تر دەبات، تێکەڵ مەبن صلصة صويا (لێدوان) ‏٠٧:٥٤، ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @صلصة صویا:! ھەرچەند لێرەیا نوسیوتە "تێکەڵ مەبن"، بەڵام من دوێنێ شەو لایەنی کەم سێ کاتژمێر دەبوو بەسەر ئەم وتارەدا چوومەوە و ھەڵەشی تێدا بوو لە ڕووی ڕێنووسی و ڕێزمانی (وشەکاری) و چاکسازیشم تێدا کرد و پاشەکەوتم کرد، بەڵام بەڕێزت پێش من دەستکاریت کردبوو و ئەوەی من ڕەت کرایەوە. ئێستا ئەگەر حەز ئەکەی دووبارەی بکەمەوە ئەوا ڕای خۆت بڵێ و پێویستیشم بە کاتێکی باش ئەبێ تا ھیچ کەس دەستکاری تێدا نەکات ئەگەریش ناڕازیت ئەوەیان شتێکی ترە. —Aram وتووێژ ‏١٩:٥٤، ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@ئارام بکر: بژیت، لە ڕاستیدا ئەوە بۆ ئەوەبوو کە لە خۆتانەوە زانیاری زیاد نەکەن، چونکە من ئامادە باشی دەکەم تا بیکەم بە وتارێکی ھەڵبژێردراو، وە ھەروەھا بەڕیزبەندی وەریدەگێڕم، بەڵام وەک خۆت دەڵێیت ئەوا دەتوانیت ھەڵە ڕێزمانییەکان چاک بکەیتەوە، وە ئەگەر ھەستت کرد کە ڕستەیەک بەتەواوی واتا ناگەیەنێت پێم بڵێ تا مەبەستم باشتر بگەیەنم ... وە ھەروەھا بە ئەگەرێکی زۆر ئەم وتارە دەبێتە وتارێکی ھەڵبژێردراو بۆیە ھەوڵی خۆتی لەگەڵدا بدە ... دیسانەوە ھەر بژیت

تێبینی: دەست لە داڕێژەکان مەدە، مەگەر پێویست بێت صلصة صويا (لێدوان) ‏٢٢:٢٠، ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێز @صلصة صویا: دەسخۆش بۆ ھەوڵدانەکانت لە وتارەکەتدا تا بگات بە ئاستی وتارێکی ھەڵبژێردراو. و لەبیرم چوو ئەوە بڵێم ڕاستە کە ھەڵەی تیابوو، بەڵام لە چاو وتارەکەدا وەک ئەوە بوون ھەر نەبن.

ھۆشیار بە!

  1. لە بەشی وەرزی یەکەمدا ئەم دەقە نوسراوە وە ھاوس دەگەڕێتەوە بۆ کار بێ ئەوەی باوەڕ بە قسەکەی ھاوس بکات ... لێرەیا دووجار ناوی "ھاوس" بەکاربراوە، کە دەبێت یەکێکیان ناوی کەسێکی تر بێت.
  2. لە بەشی کەم ئەندامبوون ئەم دەقە نوسراوە دوای ئەوەی لە بێ ھۆشییەکی کیمیایدا دانرا تا قورسترین قۆناغەکانی ئاز تێپەڕێنێت، ...لێرەیا مەبەستم وشەی "ئاز"ە کە پێم وابێ مەبەستت وشەی "ئازار" بێت یان ھەر وشەیەکی تر. —Aram وتووێژ ‏٢٢:٥٢، ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@ئارام بکر: بەڕاستی بە سەرنجێکی سەرنج ڕاکێشەوە دەیخوێنیتەوە، بەردەوامبە.  چاکم کرد صلصة صويا (لێدوان) ‏٢٣:٢٤، ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەستی ھەموو لایەک خۆشبێت. بینیم کە @صلصة صویا: نووسیوێتی کە دەیەوێت بیپاڵێوێت بۆ ھەڵبژێردراو. منیش ئەم وتارە بە باش دەزانم ھەڵبژێردراو بێت، ھەرچەندە تووشی شکستی ڕاستەوخۆ دەبێتەوە (با دەنگی بەڵێشی زۆر بێت) چوونکە پەڕگەی کەمە. وپ:سوھ ببینن بۆ سیاسەتەکانی وتاری ھەڵبژێردراو. ھەر وەک دەبینن نووسراوە کە وتارە ھەڵبژێردراوەکان نموونەن بۆ ئەوانی تر، و وتارە باشەکانیش بە جێپێی ھەڵبژێردراوەکاندا ڕۆیشتوونەتەوە، بەڵام ھێندە باش نین ببن بە ھەڵبژێردراو. ئەگەر ئەن وتارە بپاڵێورێت بۆ وتاری باشیش، ھێشتا پێویستە پەڕگەی زیاتر دابنرێت. ھەرچۆنێکبێت، پێویستە کە کارت لە سەری تەواو بوو، ئێمەش دووبارە بەسەرداچوونەوەی بۆ بکەینەوە. من وەک پەرەپێدەرێکی وتارە ھەڵبژێردراوەکان ھەوڵ ئەدەم یارمەتی بدەم بۆ پەڕگەکان. لە لایەکی ترەوە، صلصة صویا، نابێت خاوەندارێتی بکرێت بە وتارەکانەوە. واتا ھەموو کەسێک دەتوانێت بە بێ پرس دەستکاری بکات. ئەگەر زانیت ھێشتا کاری ماوە و ناتەوێت دەستتێوەردان و کێشەی دەستکاری ڕووبدات (وەک ئەوەی تۆ و کاک ئارام لە ھەمان کاتدا دەستکاری پەڕەیەکتان کردبوو) ئەوا تاگی {{ئامادەکردن}} بەکار بھێنە.--◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٥:٤٥، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Épine: ئەمە خاوەندارێتی کردن نییە، بەڵکو تەنھا ئەوەیە ئەگەر لە دوو شوێنی جیاواز زانیاری وەربگیرێت ئەوا تێکدچێت، سوپاس بۆ خشتەکە، ھەروەھا من سەیری سیاسەتەکانم کرد (پێشتر و ئێستا) و ھیچم نەبینی کە کێشە بۆ ئەم وتارە دروست بکات... ئیتر نازانم بۆ تۆ وا دەڵێیت !!! صلصة صويا (لێدوان) ‏٠٩:٥٢، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سەیری خاڵی دووەم بەشی دال بکە.--◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٩:٥٩، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من بە تەواوەتی بە بێ لایەنییەوە نووسیمە صلصة صويا (لێدوان) ‏٠٠:٤٢، ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من پێم وایە ناوی گرێگۆری ڕاستە تا "گرێگری" ئایە ئێوە ڕاتان چییە ؟؟؟ صلصة صويا (لێدوان) ‏١٥:٥٢، ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چۆنی پێتوایە "گریگۆری" ڕاستە؟--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٧:١٩، ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من لەگەڵ کاک ژیار ھاوڕام سەیری /ˈɡɹɛɡəɹi/ بکە و گوێ لە ئای پی ئەی (IPA) یەکەی ڕاگرە سەبارەت بەم پەڕگەیە (خوێندنەوە) . —Aram وتووێژ ‏١٧:٢٦، ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@ئارام بکر: بەڵام ئەگەر گوێ لە دەنگەکە بگریت ئەوا بۆت دەر دەکەوێت گرێگۆری ڕاسترە صلصة صويا (لێدوان) ‏١٩:٢٦، ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئای-پی-ئەی ھەڵە ناکات، کرێگری دروستە، بزرۆکەیە نەک /و/.--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٩:٣٣، ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@صلصة صویا: نە، ئەگەر گوێ لەو پەڕگە دەنگییەی سەرەوە بگریت، ئەوا زۆر بە ئاشکرا بە گرێگری ئەیخوێنێتەوە. ڕوونکردنەوە: دەنگی /ɛ/ بە دەنگی /ئێ/ ی کورت ئەخوێنرێتەوە و دەنگی /ə/ بە دەنگی /ئـ/ ئەخوێنرێتەوە کە پێی ئەوترێت شوە کە ئەتوانم بڵێم ھەر بزرۆکەکەی لای خۆمانە ھەر وەک کاک @Épine: ئاماژەی پێ یاوە. وە ھەروەھا خۆم سەیری ئەو زنجیرەیەم نەکردووە، بەڵام ئەوانیش وەک ھەموو ناوچەیەکی تر شێوازی ئاخاوتنیان لە ناوچەیەک بۆ یەکێکی تر ئەگۆڕێت. پاشان ئێمە بەڵگەیەکی بەرچاومان لێرەیا ھەیە. ھیوادارم ڕونکردنەوەکەمان جێی ڕەزامەندی بەڕێزت بێ. —Aram وتووێژ ‏٢١:٠١، ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەسەرداچوونەوە[دەستکاری]

@ئارام بکر: بەسەرداچوونەوە بۆ ئەم وتارە بە کوێ گەیشت؟ خۆتان ئاگادارن ئەمە تەنھا وتارە بۆ مانگی داھاتوو ئامادە کرابێت. پێویستە زوو تەواو بکرێت، لە کوێوە جێت ھێشتووە تا من لەوێوە تەواوی بکەم ئەگەر کاتت نییە.--◂ ئێپین وتووێژ ‏٠١:١٩، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک @Épine: لە ڕاستیا زوو تەواوم ئەکرد، بەڵام سەفەرێکم کرد و دواتریش کاروباری خوێندن دوایان خستم لە تەواوکردنی بەسەرداچوونەوەی ئەم وتارە. و بێ خەم بە، خوا تەمەن بدات پێش وادەی خۆی تەواوی ئەکەم و ئەوە ئەرکی منە و تۆش کارەکانی تر بکە. —Aram وتووێژ ‏٠٨:٣٩، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@صلصة صویا: لە بەشی وەرزی چوارەمدا دوو جار وشەی پێشکەکەرت بەکارھێناوە! کە من گۆڕیومن بۆ پێشکەشکەر ئەگەر ھەڵەم لە دەستکارییەکەم، ئەوا خۆت چاکی بکەوە.
@Épine: بۆچی لە بەشی ژیانی خوێندکاریی وشەی قۆپیکردنت گۆڕیوە بە کۆپیکردن؟ ویستم پوچەڵی بکەمەوە، بەڵام وتم با سەرەتا وتووێژ بکەین باشترە. —Aram وتووێژ ‏٢٢:٠٥، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من نازانم قۆپی چییە؟ چ واتایەکی ھەیە؟ لە کوێوە وشەکە ھاتووە؟ من ھەر دەڵێم کۆپی، چوونکە زۆرینەی خەڵک "قۆپی" بە واتای لەبەرگرتنەوە بەکاردێنن. ئێستا تۆ کە لە تاقیکردنەوەیا پەڕەیەک ئەبەیتە ژوورەوە کە وەڵامی پرسیارەکانی لەسەرە، وەڵامەکان دەگوازیتەوە سەر پەڕەکە، وانییە؟ ئەمەش کۆپیکردنە (لەبەرگرتنەوە)، بەڵام نازانم "قۆپی" چییە، لە ڕووی ئێتیمۆلۆژیاوە ھیچم نەدۆزییەوە لەسەری. پێم وایە ئەمیش وشەیەکی ترە کە دووبارە بە ھەڵە تەشەنەی کردووە و بڵاوبۆتەوە بە کۆمەڵگەدا. ڕاستم بکەوە ئەگەر ھەڵەم.--◂ ئێپین وتووێژ ‏٢٢:١٩، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Épine: منیش ھەر لەبەر ئەمە دەستکارییم نەکرد و ئەشمزانی وەڵامت چییە، بەڵام دڵنیابوونەوە باشترە. ڕەنگە کاریگەری ئەوەش بۆ زمانی تورکی بگەڕێتەوە وەکوو: ھەندێ جار کونسوڵخانە بە قونسوڵخانە دەردەبڕدرێت و ...ھتد. و گزیشمان ھەیە لەم بارەدا کە بە مانای (cheat) دێت بە ئینگلیزی و بە عەرەبیش (غش) زیاتر لەبەر ئەمە پرسیارم کرد کە گزی یان کۆپی باشترە بۆ ئەمە و خۆی لە خۆیدا ئەم کردەوەیە لە خوێندندا ئەچێتە قاڵبی گزی (یان فێڵ)یشەوە. —Aram وتووێژ ‏٢٣:١٠، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پێشکەشکەر[دەستکاری]

@ئارام بکر: لە ڕاستیدا لە ڕووی زمانەوانییەوە پێشکەکەر یان پێشکەشکار بە مانای ھەمان شت نایەن، بەڵام پێم وایە ئەو وشەیەی تۆش کێشەی نییە، من کاتێک وشەی پێشکەکەرم بەکارھێنا مەبەستم ئەوە بوو کە ئاماژە بۆ ئەو کەسانە بکەم کە داوایان پێشکەش کردبوو بۆ کارکردن لە تیمەکەی ھاوسدا. صلصة صويا (لێدوان) ‏٢٢:٢٦، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@صلصة صویا: لە کۆتاییدا من تەواوبووم لە بەسەرداچوونەوە بەسەر وتارەکەدا و وتارەکەم لە پۆلی لەدایکبووانی ١٩٥٩ لابرد و تۆش وریابە: کە وشەی (احتشاء) وا باشترە بە کوردی بینووسیت و ژێدەری ژمارە ٧٠ بەستەرێکی مردووە و ھەوڵبە چاکی بکەیت. —Aram وتووێژ ‏١٩:٣٨، ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@ئارام بکر: سوپاس، بەڵام بۆ پۆلەکە "ھاوس لە ساڵی ۱۹٥۹ لەدایک بووە" بۆیە لەگەڵ پۆلەکەدا دەگونجێت صلصة صويا (لێدوان) ‏٢١:٣٢، ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وە ھەروەھا بۆ بەستەرە مردووەکە وا دیارە شوێنی وتارەکەیان گۆڕیوە، وە منیش بۆیە ناوی بەستەرەکەم داناوە تا ئەگەر بە ھەمان ناوەوە بوو بناسرێتەوە صلصة صويا (لێدوان) ‏٢١:٣٥، ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@صلصة صویا: ببوورە! بۆ پۆلەکە لەگەڵ ھیو لوری لێم تێکچووبوو و ئێستا زیادم کردەوە (ئەمیش و ئەویش). ھەروەھا باسی (احتشاء)یشت نەکرد. —Aram وتووێژ ‏٢١:٥٢، ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ڕێزمان و ستایلی نووسین[دەستکاری]

ئەم وتارە یا لە سەرچاوەیەکی عەرەبی وشە بە وشە وەرگێڕاوە یا تەواو بە ستایلی عەرەبی نووسراوە. یانی ئەگەر کەسێ عەرەبی نەزانێ بڕێک جار لێی تێنەگات. بۆ نموونە ئەوەی کە فیعل لە سەرەتای ڕستەوە بێت ھی ڕستەی فیعلییەی عەرەبییە و... یەک و دوان نیە کێشەکانی. تکایە بەسەریدا بچنەوە. ھەم ڕێزمان ھەم ستایلی نووسین. سپاس، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٣:١٠، ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەقی ناتەواو[دەستکاری]

@صلصة صویا: لە بەشی ژیانی سەرەتایی ئەم دەقە ڕاست بکەوە حەز و خۆشەویستی ھاوس بۆ زمانەکان لەم کاتەدا دروست بوو بێت، کاتێک کە لە ئیسپانی تێدەگات، پۆرتووگالی، ژاپۆنی، ھیندی، و مەندەرین.[١٠] لێرەدا یان تێدەگات ببە کۆتایی یان لەدوای مەندەرین دەبێت شتێ تر بنووسیت. و کاری دروست بوو بێت بکە بە دروستبووبێت. —Aram وتووێژ ‏١٣:١١، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@ئارام بکر: چەند چاکسازییەکی بنەڕەتیم کرد، سەیرێکی بکە صلصة صويا (لێدوان) ‏٢٠:٤٤، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەسەرداچوونەوە بۆ شایستەبوون بە هەڵبژێردراو[دەستکاری]

مێژووی کەسی[دەستکاری]

ماوەی زنجیرەکە[دەستکاری]

کەسایەتی و حەزەکان[دەستکاری]

سەرەتای بەشەکە  کرا صلصة صويا (لێدوان) ‏٠٩:١٧، ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پێشخستن[دەستکاری]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی گرێگری ھاوسم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٢:٠٧، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]