وتووێژ:کشومات

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

@ساکاتا گینتۆکی:، تاگی نەبوونی سەرچاوەی لێدرابوو. سەرچاوەجگە لە پشتڕاستکردنەوەی بابەتەکە، ئەشێ یارمەتیی خوێنەر بدات بۆ خوێندنەوە و فێربوونی زیاتر. ئەو سەرچاوەیە داتانناوە ڕاستییەکەی کۆمەک بە ھیچ ناکات! پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٥:٣٢، ١٢ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@ساکاتا گینتۆکی:، ئەوەی تۆ نووسیوتە: بریتییە لە حاڵەتێک لە شەتڕەنجدا و پاشا تێیدا لە مەتریسی کشدایە (مەترسی بردنی لەسەرە) و ھیچ ڕێگایەک بۆ لابردنی کش و مەترسییەکە نییە مەگەر بە جوڵاندنی پاشا یان پارێزگاریکردن لێی بە پارچەیەکی تر یان بردنی ئەو پارچەی بە کش ھەڵساوە، ئەو کاتە یەکسەر یارییەکە کۆتایی دێت و پاشا لە ڕووی کردارییەوە نابرێت و ئەوەی ھەڵسێت بە گرتن دەباتەوە ئەمە پێناسەی کشە نەک کشومات! لە کشوماتدا (checkmate) پاشا ھیچ ڕێگەی ڕزگاریی نییە و گەمەکە تەواوە. ناوەکەیشیم من بە کش و مرد نەمبیستووە، ئەگەر بەڵگەتان بۆی نییە دەیگۆڕمە بە کشومات. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٥:٥٨، ١٢ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
حەزت کرد دەتوانی ئەو چوارینەیەش زیاد کەی بە وتارەکە وەک ئەوەی وشەکان چۆن بوون لە کوردیی سەدەی نۆزدە و بیستدا:

ئەھلی عیبرەت ماوە گەر، بێ سەیری ناسر شا بکات
دوو لە دوو سی کەم شەھی کرد و کشێکی ڕێ نەھات
ھاتی وا سەیری نەھاتی کەن کە سەد تیپان سوار
پاسەوانی بوون، لەناو بەستا پیادێ کردی مات

ئایەتوڵڵا مەردۆخیش کتێبێکی دەربارەی شەترەنج بووە. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٦:٠٧، ١٢ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Pirehelokan: من ڕێک نازانم مەبەستت چییە، کاتێک مات دەکەیت بە کوردی دەبێت بە مرد، واتە من تەنها ناوەکەم وەرگێڕاوەتە سەر کوردی. هۆکاری ئەوەیش کە کشم نەگۆڕییەوە ئەوەیە کە خودی کش کەمێک باوە لە کوردیدا، بەڵام گەر وشەیەکی باشترت هەیە دەتوانیت پێشنیاری بکەیت. وە هەروەها بۆ پێناسە و ڕوونکردنەوەکەش من تەنها وەرمگێڕاوە، ئەگەر بە هەڵەی دەزانیت دەتوانیت شتێک بکەیت. بەڵام وەک دەبینیت بۆ حاڵەتی گرتنی پاشاکە لە کۆتاییدا ڕوون کردۆتەوە کە ئەوەی ئەوەی تر بگرێت ئەوا دەباتەوە ئەمەش پاشا دەگرێتەوە. ‌👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏٠٦:٠٨، ١٢ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@ساکاتا گینتۆکی:، دەربارەی ناوەرۆکەکە گۆڕیم (پاراگرافی یەکەم). سەیری بکە بزانە دروستە بە بۆچوونت؟ دەربارەی ناوەکەی ڕاستییەکەی من ھەر کشوماتم بیستووە و خوێندووەتەوە. ئەگەر کشومر و کشپاشا داتاشراون، با بیکەین بە کشومات، بەڵام ئەگەر سەرچاوەت بۆیان ھەیە بیاننووسە با ئێمەیش فێر بین. سپاس، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٦:١٣، ١٢ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan: سوپاس، منیش هەروەها شتێکم لێکرد، بۆ ناوەکە با هەر ئەوەبێت، خۆمان ڕەوانەکەرمان بۆ کش و مات دروست کردووە، بۆیە پەلە مەکە لە گواستنەوەی 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏٠٦:٤١، ١٢ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
شتێک دامەنێن لە ھیچ کوێدا نەھاتووە! وەرگێڕانی چی؟ خۆ ئەمە شتێکی نوێ نییە. بۆ کورد ئەم کایەیە ناکا؟ دەی بەمەی چی وتووە؟ یانی ھیچی پێ ناڵێ؟ ئەمە لە کۆنەوە لە کوردیدا پێیان وتووە کشومات. ڕەوانەکەریش بێ دەبێ ئەم وەرگێڕانەی جنابت ببێتە ڕەوانەکەر ئەگەرچی ئەنجامی گەڕانیشی سفرە ھەر دەبێ بیسڕینەوە. لە ھەموو سەرچاوەکاندا کشوماتە لە شیعری کوردیشدا ھاتووە مامۆستا ھەژار دەڵێ «کشوماتە جیهان، لە ژوانی، لە نوێ/گەلاوێژ بۆ مە دەڕوانێ لەسەر سوێ». -- چالاک وتووێژ ‏٠٨:٣٠، ١٢ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Calak: بەڕێز چالاک هۆکاری ئەوەی کە لە عەرەبی و فارسیدا هەمان شتە ئەوەیە کە وشەی مرد (مات) لە هەردووکیاندا هەمان وشە هەمان مانای هەیە، ئەمەش ئەوە ڕوون دەکاتەوە کە بۆ زوو لە لای کوردەکان ئەوە بەکارهاتووە، واتە بڕواناکەم کە پێویستکات مێژووت بۆ بگێڕمەوە، ئەی وانییە ؟؟؟

ئەزقەزا مات لە کوردیدا ئەو مانایەی زیاتر ھەیە ھەتا فارسی. وەک دەڵێن ئەوە بوا ماتی؟ پاشان کاتێک لە کوردیدا و لە وێژەدا و تەنانەت لە وشەنامەکان و فەرھەنگەکاندا وشەی کشومات ھەیە خۆ ناتوانین ویست و ئارەزووی خۆمان لە جیاتی دابنێین. دۆستێکمان ھەبوو لێرەدا وتارەکانی شەترەنجی دەنووسی خۆی شەترەنجی دەکرد. ئەویش وشەی کشوماتی داناوە سەیری وتاری شەترەنج بکە.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٣١، ١٢ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لە ڕاستیدا هەرچەندێک باو بێت مات عەرەبییەوە و ناگۆڕێت، بەڵام ئەوەی من تێ ناگەم بۆ ئەوەندە‌ پەلە لە گۆڕینی ناوەکەی دەکەیت، کەمێک بووەستە با پەرە بە وتارەکە بدەم 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏١٨:٤٧، ١٢ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@ساکاتا گینتۆکی:، بڕوا ناکەم مات پەیوەندیی بە عەرەبییەوە ببێت (واتە بە مات یموت!). کشومات ئیحتماڵەن یا سانسکریتە یا وشەیەکە لە زمانە ھیندییەکان یا ئێرانییە کۆنەکان. چون شەترەنج ھەر ھی عەرەب نەبووە لە ئەسڵدا. ئینجا وتارەکە بشگوێزرێتەوە ھەر دەکرێ دەستکاریی ناوەرۆکەکەی بکەی. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:٢٠، ١٢ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan: بەڵێ دەزانم، هەر لە خودی وتارەکەدا هەیە و گەر هەڵە نەبم ئەوا بە گشتی لە ئێرانەوە سەری هەڵداوە، بەڵام هەموو ئەمانە خودی بابەتەکە ناگۆڕێت مات وشەیەکی بیانییە بۆیە پێویستە بکرێت بە کوردی، ئەی بۆ هەموو وتارەکانی تر هەمان شت ناکەن 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏١٩:٢٤، ١٢ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من ئیستە تێگەیشتم کە وشەی مات بە کاری ماتَ ی عەرەبی تێگەیشتوی و کردووتە بە مرد! کورە ھاوڕێ شتی وا ھەر بوونی نییە و نەیبووە!! من وامزانی لە ناوچەیەک وەھای پێدەڵێن و من نەمزانیوە. ئەگەر مەبەستت لە وەرگێڕان ئەوەیە کە ھەڵەیە. لە ڕاستیدا پێویستی بە ڕەوانەکەر نییە و ئەشێ بسڕێتەوە. سپاس، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:٢٩، ١٢ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Pirehelokan: مەبەستت لە «ھەرچەندە پاشا لە ڕووی کردارییەوە نابرێت» چییە؟ -- ◂ ئێپین لێدوان ‏٠٧:٢٨، ٢٩ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Épine:، نازانم. نووسراوەی من نییە ئەو دێڕە. ھی بەکارھێنەرانی ترە. وابزانم وەرگێڕانی ویکیی عەرەبیی کردووە و ویستوویە ئەم ڕستەیە وەرگێڕێت: بە عەرەبی: ولا يؤخـذ الملك عمليا‎.پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٣:٥٤، ٢٩ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@ساکاتا گینتۆکی: ھەڵبەتە خۆت نووسیوتە و بەسەرداچوونەوەشت بۆ نەکردووە کە ھایلایتیشم لێداوە. -- ◂ ئێپین لێدوان ‏٢٣:٥٨، ٢٩ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وابزانم مەبەست ئەوەیە لە کردەوەدا پاشاکە ناخورێ یا ناکوژرێت. وابزانم بە عەرەبی لە جێی کوشتن و خواردنی داشەکان (دارەکان) دەڵێن بردن یا ھەڵگرتن (اخذ). ئێوە ئەڵێن چی؟ من لە دامە و لە شەترەنجیشا ئەڵێم خواردن یا کوشتن. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٠:١٠، ٣٠ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من دڵنیا نیم، کە پاڵاوتی بەسەرداچوونەوەم بۆ کرد و ئەوەی لێ دڵنیا نەبووم ھایلایتم لێداوە بۆخۆی ڕاستی بکاتەوە.--◂ ئێپین لێدوان ‏٠١:١٥، ٣٠ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێز ژیار بە گشتی ئەم ڕستەیە دەکرێت دوو بۆ سێ مانای هەبێت، بۆ نموونە تۆ کاتێک پاشایەک دەگریت دەکرێت بیکوژیت (لە ژیانی ڕاستەقینەدا)، یان دەکرێت بیخەیتە ژێر دەستی خۆتەوە. بەهەر حاڵ من دیسانەوە ئەوەت پێ دەڵێمەوە کە لە وتارەکانی ترمدا پێم وتیت: من تەنها وەریدەگێڕم و ئەگەر وشەیەک یان ڕستەیەک بە کوردی مانا نەدات کەمێک دەستکاری دەکەم تا مانا ببەخشێت بەڵام ئەو ڕستەیە ڕێک ماناکەی دیارە و پێویستی پێ نەکرد. بەڵام پێویستە خۆت یاریکەرێکی شەتڕەنج بیت تا بەتەواوەتی لەم وتارە تێ بگەیت 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏١٦:١٥، ٣٠ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

جا براکەم خۆ ھەموو کەس زانیاری لەسەری نییە بۆیە ڕوو لە ویکیپیدیا دەکەن. دەبێت وتارە ئاڵۆزەکان ئاسان بکەیت بۆ تێگەیشتن چوونکە زۆرینەی خوێنەرانی ویکیپیدیا پسپۆڕ یان شارەزای بابەتەکە نین. جگە لەوەش ئەو ڕستەیە بۆ من ھیچ مانایەک نادات بەدەستەوە؛ لە زۆر حاڵەتدا وەرگێڕانی دەقاودەق باش نییە و پێویستە کوردیتر بکرێنەوە. سوپاس -- ◂ ئێپین لێدوان ‏٢٠:٤٤، ٣٠ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@ساکاتا گینتۆکی:وەک وتم بڕێک لە وشەکان وەرگێڕانی عەرەبین. نازانم ئەو وشانە چەن باون لە باشوور؟ بۆ نموونە پارچە دیارە وەرگێڕانی قطع و قطعەیە کە ڕاستییەکەی مەعنای مۆرە نادات لای من! لە دامەدا بۆ نموونە کە کایەیەکی کوردیی پەتییە بە ھەرکام لەو پارچانە دەڵێن داش یا دار. وشەی داش لە کلاسیکەکانیشماندا ھەیە، ئیتر نازانم بۆ سڵی لێ ئەکەین؟ یا وشەی بردن کە ئەویش ئیحتماڵەن وەرگێڕانی عەرەبییە. ڕاستییەکەی شەترەنج گەمەیەکی عەرەبی نییە. بۆیە ئەو وشانە ئەگەر زۆر باو نەبن حەق نین بە کاریان بھێنین. وەک وتم پێشتر ئایەتوڵا مەردۆخ شەترەنجنامەیەکی ھەیە. دەتوانی سەیری بڕێک لە وشەکان بکەیت. ئینجا کلاسیکەکانیشمان زیاتر وشە مەیلەو ئێرانییەکانیان بەکارھێناوە ھەتا ئەو وەرگێڕانە لە عەرەبییەکانەوە. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٠:١٢، ١ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

شاژن؟[دەستکاری]

وشەی شاژن ھەندێک نەگوونجاو دێتە بەرچاوم. پێم وایە شاژن لە Queen ی ئینگلیزییەوە وەرگیرابێ ڕاستەوخۆ. بەھەرحاڵ، من بۆخۆم یاریزانی شەتڕەنجم و ھەرچی بناسم یاری شەتڕەنج بکات پێی دەڵێت وەزیر یان شالیار. ئەگەر ڕایەکی جیاواز ھەیە، خۆشحاڵ دەبم بیبیستم. --◂ برووسک وتووێژ

ڕاستە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٧:٠٠، ٣١ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەر وەزیرم بیستووە. --چالاک وتووێژ ‏١٨:٣١، ٣١ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەر ئێستا لە فەرھەنگێکی ئەلیکترۆنی بۆ Queen گەڕام و چەند مانایەکی دا بەدەستەوە و لەنێویشیاندا وەزیر (شەتڕەنج)ی تێدابوو. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:١١، ٣١ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەستتان خۆش. کەواتە ناڕازێتی هەیە بیکەین بە وەزیر؟ --◂ برووسک وتووێژ

دژ بەڕێزان تکایە پەلە مەکەن، تەنھا بە پشت بەستن بەمانە بڕیار مەدەن، ڕاستە کە من وەک خۆم زۆر بەم شتانە ئاشنا نیم، بەڵام من بەپێی پێویست گەڕاوم بە ئینتەرنێتدا تا بزانم شاژن ڕاستە. گەر بخوێننەوە لە وتاری شاژندا لە ویکی عەرەبیدا دەبینن کە ئەوانیش یەکێک لە ناوەکانیان بۆی وەزیرە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا شاژن دانراوە، ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە گەر بەهەر کەسێک (جا هەر کەسێک بێت) بڵێیت: "دەزانیت وەزیر لە شەتڕەنجدا کێیە ؟؟؟" بەڕاستی نازانێت بەڵام بڵێیت شاژن ڕێک خەیاڵی بۆ ئەو پارچەیە دەچێت. هەر بۆیە تکایە بیر لەوانەش بکەنەوە کە یاری شەتڕەنج ناکەن و کەمێکیش باوەڕ بە تواناکانم بکەن، باوەڕکەن تەنانەت لە یەک وتارمدا تەنھا وشەکانم وەرنەگێڕاوە بێ بیرکردنەوە لەوەی لە کوردیدا چی پێ دەوترێت. و هیوادارم سەرتانم نەئێشاندبێت 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏٢١:٣١، ٣١ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ٢ بەستەری دەرەکیی کشوماتم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٥:٣٥، ٨ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ٢ بەستەری دەرەکیی کشوماتم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٩:١٨، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]