هێڵی ئیستوا

لە ویکیپیدیاوە

باز بدە بۆ: ڕێدۆزی, گەڕان
نەخشەی جیهان کە هێڵی ئیستوای نیشانداوە.

هێڵی ئیستوا بەرهەمی یەکبڕینی ڕووبەری گۆی زەوی لەگەڵ ئەو ڕووپەڕیە کە لە سەر تەوەرەی سووڕانەوە ئەستوونە و قورساییگەی زەوی تێدەکەوێت. بە زمانی سادەتر، هێڵێکی خەیاڵییە لە سەر رووبەری زەوی کە لە جەمسەرەکانی باکوور و باشوورەوە یەکسان دوورە و زەوی دەکاتە دوو نیوەگۆوە: نیوەگۆی باکوور و نیوەگۆی باشوور. هێڵی ئیستوای هەسارەکانی تر و تەنە فەزایییەکانیش هەر بەو شێوە پێناسە دەکرێن.