مەنسوور یاقووتی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مەنسوور یاقووتی
لەدایکبوون٥ی ڕەشەمە ١٣٢٧ی کۆچی ھەتاوی
کیوەنان، سونقوڕ، کوردستانی ئێران
نازناوگوڵ باخی
پیشەنووسەر، فولکلۆریست، شاعیر
زمانکوردی، فارسی
نەتەوەکورد
کارە دیارەکانچرایەک لەسەر مادیانکوو، کرمانج

مەنسوور یاقووتی (لەدایکبووی ٥ی ڕەشەمەی ١٣٢٧ی کۆچی ھەتاوی لە گوندی کیوەنان لە سونقوڕ - ) نووسەر، شاعیر و ڕەخنەکەری کوردی کرماشانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە. یاقووتی بە ڕەچەڵەک خەڵکی ناوچەی کولیایی لە پارێزگای کرماشانە و لەسەر فولکلۆری کوردیی ناوچەی کرماشانیش لێکوڵینەوەیەکی ئێجگار زۆری کردووە و ھەروەھا بەر و دوای شۆرشی ١٩٧٩ی ئێران چەند کەڕەت بەھۆی چالاکییە سیاسییەکانی دەستبەسەر کراوەتەوە و چەند ساڵ لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران تێپەڕاندووە. ھەندێک لە بەرھەمەکانی یاقووتی بە زمانی کوردیی سۆرانیش وەرگێڕاوەتەوە.

وەرگێران بە کوردی[دەستکاری]

تا ھەنووکە ئەم کتێبانە لە مەنسوور یاقووتی بە کوردی وەرگێڕدراونەتەوە و بە ناونیشانی ژێر چاپ کراونەتەوە.

  • یاقووتی، مەنسوور، (چرا)یەک لەسەر مادیان کۆ، وەرگێڕانی عەزیز گەردی.
  • یاقووتی، مەنسوور، بیرەوەرییەکانی مامۆستایەک، وەرگێڕانی عەزیز گەردی.
  • یاقووتی، مەنسوور، لاوەچ، وەرگێڕانی عەزیز گەردی.
  • یاقووتی، مەنسوور، کرمانج، وەرگێڕانی عەزیز گەردی.