مەلیحە ئەفنان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مەلیحە ئەفنان
پەڕگە:Photograph of Maliheh Afnan.jpg
لەدایکبوون (١٩٣٥-0٣-٢٤) ٢٤ی ئازاری ١٩٣٥
مەرگ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦(٢٠١٦-٠١-٠٦) (٨٠ ساڵ ژیاوە)
نەتەوەفەلەستین
پەروەردەزانکۆی ئەمریکی لە بەیرووت، قوتابخانەی کۆرکۆران بۆ ھونەر و دیزاین


مەلیحە ئەفنان (بە عەرەبی: مليحة افنان‎؛ لەدایکبووی ٢٤ی ئازار ١٩٣٥ – مردووی ٦ کانوونی دووەمی ٢٠١٦) ھونەرمەندێکی فەلەستینی بوو.[١][٢]

ژیان[دەستکاری]

مەلیحە لە شاری حەیفای فەلەستن لە دایک و باوکێکی بە ڕەچەڵەک ئێرانی لەدایکبووە. مەلیحە کوڕی کچەزای بەھائوڵڵایە، پڕۆفیسۆری ئایینی بەھایی بووە، ھەر چەندە مەلیحە ئەندامی کۆمەڵەی ئایینی بەھایی نەبوو.[٣]

مەلیحە ئەفنان لە ساڵی ١٩٤٩ لەگەڵ خانەوادەکەی خۆی بەرەو بەیروت ڕۆیشتن. دواتر لە زانکۆی ئەمریکی لە بەیرووت لە بەشی ھونەرە جوانەکان وەرگیرا لە قوتابخانەی کۆرکۆران بۆ ھونەر و دیزاین لە واشنتۆن، ئەفنان لە ساڵانی ١٩٦٣ تا ١٩٦٦، لە کوێت ژیاوە، دواتر لە ١٩٦٦ تا ١٩٧٤ لە بەیروت ژیاوە، لە ١٩٧٤ تا ١٩٩٧ لە پاریس ژیاوە، کاتێک چوو بۆ لەندەن.[٤]

کارەکانی ئەفنان بەشێوەیەکی سەرەکی لە وڵاتی فەڕەنسا و لەندەن نمایش کرا. یەکەم نمایشیی تاکە کەسی بوو، لە گەلەرییەک بوو لە شاری بازل لە ساڵی ١٩٧١، لەلایەن ھونەرمەندی ئەمریکی مارک تۆبی ڕێکخرابوو. کۆکراوەی کارەکانی لە مۆزەخانەی میترۆپۆلیتەنی ھونەرە لە شاری نیویۆرک، مۆزەخانەی بەریتانیا لە لەندەن، کۆکراوەی ھونەری نووسراو لە ئەڵمانیا، پەیمانگای جیھانی عەرەبی لە پاریس و کۆکراوەی بانکی BAII لە پاریس.[٤][٥]

لە لەندەن لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.[٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Jaschinski, Britta (27 January 2016). "Maliheh Afnan". The Times.
  2. ^ "Google Doodle celebrates the life of Palestinian artist Maliheh Afnan". Arab News (بە ئینگلیزی). 2021-07-05. Retrieved 2021-07-06.[بەستەری مردوو]
  3. ^ Jaschinski, Britta (27 January 2016). "Maliheh Afnan". The Times.
  4. ^ ئ ا "Maliheh Afnan". Lawrie Shabib gallery.
  5. ^ ئ ا Masters, HG (February 25, 2016). "Maliheh Afnan (1935–2016)". ArtAsiaPacific.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]