مێژووی زەوی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

مێژووی زەوی دەگەڕێتەوە ملیارەھا ساڵ بەر لە ئێستا. زاناکان گەیشتوونەتە ئەو ڕاستییەی کە زەوی لە وردە مادەی لە ژمارە نەھاتوو پێکھاتووە کە بە تینێکی یەکجار زۆر تەقیوەتەوە، و ئاسەواری ئەو تەقینەوەیە ھێشتا ھەستی پێ دەکرێت. زاناکان سەرەتا دەیانوت ئەو تەقینەوەیە ٢ ملیار ساڵ بەر لە ئێستا بووە، بەڵام لێکۆڵینەوە وردەکان دەریان خست کە ئەو تەقینەوەیە نزیکەی ١٥ ملیار ساڵ بەر لە ئێستا بووە.

دۆزینەوەیەکی گرینگ[دەستکاری]

ساڵی ١٩٥٤، زانای ئەمریکی ئیلسۆسترنبورگ بارگ ھۆڕن توانی لە ناو گابەردە کۆنەکاندا شوێنەواری بەکتریایەک بدۆزێتەوە کە لە ٣ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن ساڵ بەر لە ئێستا لەسەر زەوی ژیاوە، بەمەش زاناکان بۆیان دەرکەوت کە تەمەنی زەوی لەوە زیاترە کە ئەوان بۆی دەچوون.

دروستبوونی ژیان لەسەر زەوی[دەستکاری]

نزیکەی ٢ ملیار ساڵ لەمەوبەر، ھیچ بوونەوەرێک جگە لە بەکتریا لەسەر زەوی بوونی نەبوو. خانە گەشەکراوەکان، کە ئێمەی مرۆڤیشی لێ دروستبووین، نزیکەی ١ ملیار و ٤٠٠ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر پەیدابوون، کە ناونراون «ئەکارپوت». یەکەم چەند خانەیەکان ٨٠٠ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر لەسەر زەوی پەیدابوون. چەند خانەی کۆمەڵە خانەیەکە ھەر بوونەوەرێک بەچاو ببینرێت لە چەند خانەیی پێک ھاتووە. لەو کاتەوەی خانەکان پەیدابوون، فیلۆم پەیدابوون، کە ئێمەی مرۆڤی لێ دروستبووە، و بریتییە لە بڕبڕەدارەکان، کە یەکەم نموونەیان ٥٥٠ ملیۆن ساڵ بەر لە ئێستا لەسەر زەوی پەیدابوون. ٤٥٠ ملیۆن ساڵ بەر لە ئێستا، گیا لەسەر زەوی ڕواوە. ڕوانی گیا واتا بوونی دار و درەخت و لق و پۆپ، کە یەکەم گیانداری سەر زەوی ھێلانەیان لەناو کردووە. لەو سەردەمەدا بڕبڕەدارەکان، لە ھەموویان زیاتر ماسییەکان، گەشەیان کردووە. نزیکەی ٣٧٠ ملیۆن ساڵ بەر لە ئێستا، گۆڕانێکی بنەڕەتی ڕوویدا؛ بەشێک لە خشۆکەکان لەنێو ئاو ھاتنە دەرەوە تا بتوانن خۆیان لەسەر زەوی بگونجێنن. دایناسۆڕەکان، کە ئێمە بە خشۆکیان دەناسێنین، نزیکەی ٢٢٠ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر بەدیار کەوتوون. نزیکەی ٧٠ ملیۆن ساڵ بەر لە ئێستا، یەکەمین جۆری شیردەر لەسەر زەوی پەیدابوون بە ناوی «ڕەدە»، کە ئێمە سەر بە ئەوانین. نزیکەی ٦٥ ملیۆن ساڵ بەر لە ئێستا، دایناسۆڕەکان لەناوچوون. تا ئێستا ھۆی ڕوونی لەناوچوونیان دیار نییە، تەنیا ئەوە نەبێت کە زاناکان دەڵێن گابەردێکی گەورە بەر زەوی کەوتووە بەتینێکی یەکجار زۆر، ئاوی دەریاکانی بڵند کردووەتەوە و وشکانی زەویی داپۆشیوە و تەپوتۆزێکی زۆری کردووە، کە بۆ ماوەیەک تیشکی خۆر نەھاتووەتە سەر زەوی، سەرەڕای ئەوەش، ھەندێک گیاندار، کەمێشکیان لە گیاندارانی تر، گەورەتر بوون و توانیویانە خۆیان لەم کارەساتە ڕزگار بکەن.

سەردەمی بەستەڵەک[دەستکاری]

زەوی، بەپێی لێکدانەوەی زاناکان، ملیۆنان ساڵ زۆربەی خاکەکەی بەستەڵەک بووە، ئەو بەستەڵەکە تا دروستبوونی مرۆڤیش بەردەوامی ھەبووە، کە بەھۆی ئەو بەستەڵەکانە مرۆڤ کۆچی بەردەوامیان کردووە تا شوێنێکی شیاو بۆ ژیان بدۆزنەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • مێژووی شارستانییەتی. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. ١٩٨٨.
  • پیرۆن, ئەلێکزاندەر (١٩٨٦). ڕەگەزی مرۆڤایەتی. ئیسپانیا.