ماری کووری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ماری کوریەوە ڕەوانە کراوە)
ماری کووری
لێدوان=
لەدایکبوون٧ی تشرینی دووەم١٨٦٧
مردن٤ی تەممووزی ساڵی ١٩٣٤
ناسراو بە ھۆیڕادیۆئەکتیڤیتی - پۆلۆنیوم - ڕادیومڕادیۆئەکتیڤیتی - پۆلۆنیوم - ڕادیوم
خەڵاتەکانیدووجارنۆبل لە فیزیک و کیمیا
خێزانپێری کووری (مێرد)
واژوو

ماری کووری (بە پۆڵەندی: Maria Salomea Skłodowska-Curie) (٧ی تشرینی دووەمی ١٨٦٧ لە پۆڵەندا — ٤ی تەممووزی ١٩٣٤ لە فەڕەنسا) زانای فیزیک و کیمیا بوو.

سەرەتای ژیانی لە وارساو بووە ئەمەش تا ئەوکاتەی ماری کووری تەمەنی ٢٤ ساڵان بووە، دوایش چووەتەفەڕەنسا لەوێ ژیاوە، ماری لەتەمەنی دە ساڵانی خوشکەکەی دەمرێت کەناوی زۆفیا بوو و کاتێ تەمەنی گەیشتە دوازدە ساڵان دایکیشی دەمریت لەدوای ئەو ڕووداوانە دەچێتە پاریس لای خوشکەکەی بەمەستی تەواوکردنی خوێندنی و لەوێش نمرەکانی بەرز بوو لەوانەکانی زانست، ژنە زانای بوارەکانی فیزیک و کیمیا بوو. ماری لەگەڵ ھاوسەر (مێرد) ەکەیدا کە ناوی پیەر کووری بوو توانیان تووخمی کیمیایی پۆلۆنیۆم و ڕادیۆم بدۆزنەوە. خاتوو ماری یەکەم ژن بوو کە خەڵاتی نۆبێلی پێ بەخشراوە؛ و تەنھا ژنێکە لە دوو بوواری جیاوازدا و تەنھا کەسێکیشە لە دوو بواری زانستیدا خەڵاتی نۆبڵی بەدەست ھێناوە. خەڵاتەکانیشی لە ساڵی ١٩٠٣ خەڵاتی نۆبڵ لە فیزیای وەرگرت و لە ساڵی ١٩١١ خەڵاتی نۆبڵ لە کیمیای وەرگرتووە. ماری کووری لە ٤ی تەممووزی ساڵی ١٩٣٤ دا بە نەخۆشی شێرپەنجە لەتەمەنی ٦٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە. یەکێکی تر لە دەستکەوتەکانی لە بواری توێژینەوەکانیدا زاراوەی (ڕادییۆئاکتیڤیتی) ە کە ئەو بۆ یەکەمجار بەکاری ھێناوە.

ماری ساڵۆمەیا سکڵۆدۆسکا کیوری (٧ی تشرینی دووەمی ١٨٦٧–٤ی تەممووزی ١٩٣٤) فیزیاوان و کیمیاگەری بەرەچەڵەک پۆڵەندی و ھاوڵاتی فەڕەنسا بوو کە توێژینەوەی پێشەنگی لەسەر تیشکی ناووەکی ئەنجامدا. ئەو یەکەم ژن بوو خەڵاتی نۆبڵ بباتەوە، ھەروەک یەکەم کەس و تاکە ژنە کە دوو جار خەڵاتی نۆبڵ بباتەوە و، تاکە کەسە کە خەڵاتی نۆبڵ لە دوو زانستی جیاواز وەربگرێت. ئەو بەشێکە لە میراتی خێزانی کیوری کە خاوەنی پێنج خەڵاتی نۆبڵن. ھەروەھا یەکەم ژن بوو کە ببێت بە پرۆفیسۆر لە زانکۆی پاریس. لە ١٩٩٥ بوو بە یەکەم ژن کە لاشەکەی لە گۆڕی پێشووی بگوازرێتەوەو لە گۆڕێکی تایبەت بە خۆی بنێژرێت لەسەر بنەمای تواناکانی لە گۆڕستانی (پێنثیۆن) ی مەزنان لە پاریس.

ژیاننامە[دەستکاری]

سەرەتای ژیانی[دەستکاری]

مارییا سکلۆدۆوسکا لە ٧ تشرینی دووەم ١٨٦٧ لە وارسۆ، لە کۆنگرێس پۆڵەندا لە ئیمپراتۆرییەتی ڕووسی، لەدایکبوو.

پێنجەم و گەنجترین منداڵی مامۆستای ناسراو برۆنیسلاوای، نەی بۆگوسکا و ولادیسلاو سکلۆدۆوسکایھ.

خوشک و برا گەورەکانی مارییا (ناسراو بە مانیا) بریتیبوون لە زۆفیا (لەدایکبووی ١٨٦٢، ناسراو بە زۆسیا)، جۆزێف (لەدایکبووی ١٨٦٣، ناسراو بە جۆزیۆ)، برۆنیسلاوا (لەدایکبووی ١٨٦٥، ناسراو بە برۆنیا) و ھێلنا (لەدایکبووی ١٨٦٦، ناسراو بە ھێلا).

لە ھەردوو لایەنی باوکی و دایکی، خێزانەکە ھەموو موڵک و سامانەکانیان لەدەست دابوو بەھۆی بەشداری نیشتمانپەروەرانەیان لە ڕاپەرینی نەتەوەیی پۆڵەندا بە مەبەستی گێڕانەوەی سەربەخۆیی پۆڵەندا (کە نوێترینیان ڕاپەرینی کانوونی دووەمی ١٨٦٣–٦٥ بوو). بەھۆی ئەمەشەوە، نەوەکانی دواتری خێزانەکە، وەک مارییا و خوشک و برای بە گەورەترەکانی مەحکوم کرد، بەوەی ھەوڵێکی دژوار بدەن بۆ بەدەستھێنانی ژیانێکی باشتر. باپیرەی مارییا، جۆزیف سکلۆدۆوسکا، مامۆستایەکی ڕێزلێگیراو بوو لە لەبڵین، کە تێیدا وانەی بە بۆڵسوێلا پرەس دەوتەوە، کە دواتر بوو بە ڕابەری ئەدەبی پۆڵەندی

ولادیسلاو سکلۆدۆوسکا وانەبێژی بیرکاری و فیزیا بوو. (ئەو وانانەی کە مارییا ھەوڵی بۆدەدا) و ھەروەھا بەڕێوەبەری دوو قوتابخانەی کوڕان بوو لە وارسۆ. دوای ئەوەی دەسەڵاتداری ڕووسیا وانە تاقیگەیییەکانی لە قوتابخانە پۆلەندییەکان نەھێشت، ئەو زۆربەی ئامێرەکانی تاقیگەی ھێنا ماڵەوە و مناڵەکانی فێری چۆنییەتی بەکارھێنانی دەکرد. ئەو سەرئەنجام لەلایەن سەرپەرشتیارە ڕوسییەکەی دەرکرا بەھۆی لایەنگیریکردنی بۆ پۆڵەندا، کە ئەمەش وایکرد لە پیشەیەکی مووچە کەمتر کاربکات؛ ھەروەھا خێزانەکە پارەی لە وەبەرھێنانێکی خراپ لەدەستدا و سەرئەنجام ناچار بوون لە ڕێگەی لەخۆگرتنی کوران لە ماڵەکەدا پارە پەیدا بکەن. دایکی مارییا، برۆنیسلاوا بەڕێوبەری خوێندنگایەکی شکۆداری ناوخۆی کچان بوو؛ دوای لەدایکبوونی مارییا دەستی لەکار کێشایەوە. دواتر بەھۆی سیل لە ئایاری ١٨٧٨ کۆچی دوایی کرد، کاتێک مارییا تەمەنی دە ساڵان بوو. کەمتر لە سێ ساڵ پێشتر، خوشکە گەورەکەی مارییا، زۆفیا بەھۆی تیفۆ مرد کە لە دراوسێیەکیان بۆی گواسترابۆوە. باوکی مارییا باوەڕدار نەبوو؛ دایکی باوڕدارێکی کاسۆلیکێک بوو. مردنی دایک و خوشکەکەی وایکرد مارییا واز لە ڕێبازی کاسۆلیک بھێنێت و واز لە باوەڕدارێتی بھێنێت.

کاتێک تەمەنی دە ساڵان بوو، مارییا بوو بە قوتابی لە قوتابخانەی ناوخۆیی جەی سیکۆرسکا؛ دواتر، ڕۆشت بۆ خوێندنگەیەکی ئامادەیی کچان، کە دواتر لە ١٢ حوزەیران ١٨٨٣ بە مەدالیای زێڕین خوێندنی تەواو کرد. پاش ڕوخانێکی دەروونی، کە لەوانەیە بەھۆی خەمۆکی بووبێت، ساڵی دواتری لەگەڵ خزمەکانی باوکی لە دێ بەسەربرد. ساڵی دواتریشی لەگەڵ باوکی لە وارسۆ بەسەربرد و، لەوێ وانەی تایبەتی دەوتەوە. لەبەر ئەوەی نەیتوانی خۆی تۆماربکات لە پەیمانگایەکی ئاسایی بۆ خوێندنی باڵا چونکە ژن بوو، ماریا و خوشکەکەی بوون بە قوتابی لە زانکۆی فڕینی نھێنێ (کە ھەندێک جار بە زانکۆی نقومبوون وەرگێڕدراوە)، کە بریتی بوو لە زانکۆیەکی نیشتمانی پۆڵەندی و تەنھا قوتابی کچی وەردەگرت.

مارییا ڕێککەوتنێکی لەگەڵ خوشکەکەی، برۆنیسلاوا کرد، کە ئەو یارمەتیی دارایی بکات لەکاتی خوێندنی پزیشکی برۆنیسلاوا لە پاریس، لەبەرامبەریشدا بەھەمان شێوە ئەم یارمەتی بدات دوای دوو ساڵ. نبەم شێوەیە، مارییا وەک دایەن دەستی بەکارکرد: سەرەتا لە وارسۆ وەک مامۆستای تایبەت کاریدەکرد؛ پاشان بۆ ماوەی دوو ساڵ وەک دایەنێک لە شتشوکی بۆ خێزانێکی خانەدان کاری دەکرد، کە ئەویش خێزانی زۆراسکی بوون وخزمی باوکی بوون. لەو کاتەی کار بۆ ئەو خێزانە دەکات، ماریا دەکەوێتە داوی خۆشەویستی کوڕەکەیان، کازیمیێرز زۆراسکی، کە لە داھاتوو بوو بە بیرکاریزانێکی شکۆمەند. خێزانی کوڕەکە بیرۆکەی ھاوەسەرگیری کردنی لەگەڵ خزمێکی بێپارەیان ڕەتکردەوە و کازیمیێرزش بێتوانا بوو لە دژایەتیکردنیان. تێکچوونی پەیوەندییەکە زۆر خەمناک بوو بۆ ھەردووکیان. کازیمیێرز ھەر زوو دکتۆرای بەدەستھێنا و بەدوای کارێکی ئەکادیمی بوو وەک بیرکاریزانێک، دواتر بوو بە پرۆفیسۆر و سەرۆکی زانکۆی کراکۆو. تەنانەت وەک پیاوێکی بەتەمەن و پرۆفیسۆری بیرکاری لە خوێندنگای ھەمە پسپۆری وارسو، لەبەردەم پەیکەری ماریا سکڵۆدۆسکا دادەنیشت و بیری لێدەکردەوە، کە لە ١٩٣٥ لەپێش پەیمانگای ڕادیۆم دروست کرابوو، کە ماریا لە ١٩٣٢ خۆی دایمەزراندبوو.

لە سەرەتای ساڵی ١٨٩٠، برۆنیسلاوا— کە بەر لە چەند مانگێک شووی بە کازیمیێرز دلوسکی کردبوو، کە فیزیاوان و چالاکوانی سیاسی پۆڵەندی بوو— مارییای بانگھێشت کرد تا سەردانیان بکات لە پاریس. مارییا داواکەی ڕەت کردەوە چونکە توانای دابینکردنی کرێی خوێندنی نەبوو لەبەر ئەوەی ساڵێک و نیوێک زیاتری دەویست بۆ دابینکردنی پارەکە. ئەوەبوو باوکی یارمەتیدا، دوای ئەوەی کە دووبارە کارێکی باشی بەدەست ھێنا. ھەموو ئەو کاتەی بۆ پەرەپێدانی ئاستی خوێندنی تەرخانکرد وەک خوێندنەوەی کتێب و، ئاڵوگۆڕ کردنی نامە و، خوێندنی وانەکان. لە سەرەتای ساڵی ١٨٨٩ گەڕاوە لای باوکی لە وارسۆ و درێژەی بە کارەکەیدا وەک دایەنێک و، تا کۆتایی ساڵی ١٨٩١ لەوێ مایەوە. وانەبێژ و خوێندکاربوو لە زانکۆی فڕین و، لە (١٨٩٠–٩١) دەستی بە ڕاھێنانی زانستە کردەیییەکان کرد، لە تاقیگەیەکی کیمیایی لە مۆزەخانەی پیشەسازی و کشتوکاڵ لە کراکۆوسکیێ شادمێشکێ ٦٦، نزیک کۆنە شارۆچکەی وارسۆ. تاقیگەکە لەلایەن ئامۆزای ئەو جەوسەف بۆگوسکی بەڕێوە دەبرا، کە لە سانت پیترسبێرگ یاریدەدەری کیمیازانی ڕووسی دیمییتریی مێندێلیڤ بوو.

مردنی[دەستکاری]

لە سەرەتای ١٩٣٤ کیوری بۆ کۆتا جار سەردانی پۆڵەندای کرد، دوای چەند مانگێک لە ٤ی تەممووزی ١٩٣٤، کۆچی دوایی کرد لە نەخۆشخانەی نەخۆشییەکانی سنگ لە سانسللێمۆز، پاسی لە (ھەوت سۆڤوا) بەھۆی کەم خوێنی، کە وا مەزەندە دەکرێت بەھۆی کەوتنەبەر تیشک بۆ ماوەیەکی درێژ بووبێت.

زیانەکانی بەرکەوتنی تیشک لەو کاتەی کاری دەکرد نەزانراو بوو، بۆیە بێ لەبەر چاوگرتنی ڕێوشوێنی پێویستی خۆپارێزیی کە دواتر پەرەی پێدرا، تاقیکردنەوەکانی ئەنجام دەدا. ئەو بۆڕیی تاقیکردنەوەی ئیزۆتۆپ -ی تیشکاوەر لە گیرفانی خۆی ھەڵ گرتبوو و، لە چەکمەجەی مێزەکەی ھەڵیگرتبوون بۆ تێبینی کردنی کەم بوونی ڕووناکی ماددەکە لە تاریکیدا. ھەروەھا کیوری بەر تیشکی ئێکس کەوتبوو بەھۆی ئامرازی ڕووپۆشنەکراو لە کاتی کارکردنی وەک پزیشکی تیشک لە نەخۆشخانە لە جەنگدا. گەرچی تیشک بەرکەوتنەکە بۆ چەند دەیەیەک بوە ھۆی توشبوونی بە نەخۆشی درێژخایەن، وەک نیمچە کوێربوون لە گاوێنەی چاو و لە کۆتایشدا مردنی. ئەو ھەرگیز دانی بە مەترسییەکانی تیشکدان دانەنا.

کیوری لە گۆڕستانێک لە سسیوکس نێژرا، لە پاڵ ھاوسەرەکەی (پێری). دوای شەست ساڵ و لە ١٩٩٥، وەک ڕێزلێنانێک بۆ دەستکەوتەکانیان، پاشماوەی ھەردووکیان گوازرایەوە بۆ گۆڕستانی (پانثیۆن) ی مەزنان لە پاریس. بەمەش بووە یەکەم ژن کە گۆڕەکەی لە گۆڕستانی مەزنان بنێژرێت لەوێ ئەویش بەھۆی دەستکەوتەکانی کە بەدەستی ھێنابوون لەبواری زانستدا.

بەھۆی ئاستی ژەھراویبوونیان بەھۆی تیشک، نووسراوەکانی ساڵی ١٨٩٠کانی بە مەترسیدار ڕەچاو دەکرێن. تەنانەت پەرتوکی چێشت لێنانیشی ئەو زۆر تیشکدەرەوەیە. نووسراوەکانی ھێڵراونەتەوە لە سندووقێکی بە قوڕقۆشم ناوپۆش کراو، ئەو کەسانەش کە ئارەزوو دەکەن نووسراوەکانی بخوێننەوە یان بۆ توێژینەوەکانیان بەکاری بھینن، دەبێت جل و بەرگی پاراستن لە تیشک لەبەر بکەن. لە کۆتا ساڵەکانی کاری لەسەر کتێبێک دەکرد دەربارەی تیشکی ناووەکی، کە لە ساڵی ١٩٣٥ لە دوای مردنی بڵاو کرایەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]