لێدوانی بەکارھێنەر:Jutyar.aaaa

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا Jutyar.aaaa!

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٥٬٠٠٨ وتار و ١٦٢ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:

ئەم پەڕەیە تایبەتی تۆیە و دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

ژیـار وتووێژ ‏١٧:١٢، ٣٠ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئیسلامی سیاسی[دەستکاری]

مێژووی ئیسلامی سیاسی لە جیهاندا هێندە کۆن نیە، بەجۆرێک دەتوانین بڵێین لە ساڵی 1928 دا و لەسەر دەستی کەسایەتی میسری حسن بننا دا سەری هەڵدا. حسن بننا یەکەم کەس بوو کە حزبێکی ئیسلامی ڕادیکاڵی لە مسیر بەناوی ئیخوان المسلمین دروست کرد و سەراپای دەسەڵاتی سیکولارەکانی ڕەتدەکردەوە و پیوابوو دەبێت موسڵمانان قۆڵی جیهادی لێ هەڵماڵن بەوپێیەی کە ئێستا کار بە قورئان ناکرێت و حوکمە شەرعیەکان وەلا نراون.

ئەگەر چی حسن بننا ماوەێکی زۆر سەرقاڵی بانگەشەکردن بۆ حیزبەکەی بوو بەڵام لە بانگەوازەکەی ئەودا هیچی لێ شین نەبوو و وە بەئامانجەکەی نەگەیشت کە گەشتنە دەسەڵات بوو، لەسەردەمی حسن بننا دا جمال عبدالناسر سەرۆکی میسر بوو، لەو سەردەمەدا حسن بننا و ڕێکخراوی ئیخوان المسلمین چەندین جار هەوڵی تیرۆرکردنی داوە، یانزەجار هەوڵی تیرۆر کردنی ناسر دراوە کە نۆجاریان لەلایەن ئیخوان المسلمین بووە بەڵام هیچ کامیان سەرکەوتوو نەبوون، بەڵام لەساڵی 1948 دا حسن بننا دەکەوێتە بەر پەلامارێک و دەکوژرێ. بە کوژرانی حسن بننا نەک هەر کۆتای بەم ڕێکخراوە نایە بەڵکو زیاتر لە گەشەکردندا دەبێت ئەویش بەهۆی دەرکەوتنی سید قتبەوە. سەید لەو قۆناغەدا بەڕابەری ئیخوانەکان دادەنرێ لەژیانیدا چەند بەرهەمێکی هەیە کە گرنگترینیان مەشخەڵی ڕێیە لە کتێبەدا سەید بێڕەحمانە دەکەوێتە تەکفیرکردنی ئەوکەسانەی کەلەگەڵ ئەدا نین وە پێی وایە کە بستێک زەوی نیە کە پێی بگوترێ خانەی ئیسلام بۆیە جیهاد بەتاکە ڕێگە دەزانێت بۆ گەڕانەوە بۆ قورئان و سوننەت. ئەگەر چی جمال عبدالناسر بەتەواوەتی هەیمەنەی ئەمریکا و ئەوروپای بەسەر میسرەوە نەهێشت بەڵام ئیخوان هەوڵی دا لەگەڵیان ڕێک بکەوێت بۆ لەناوبردنی ناسر بەڵام شکستیان هێنا تا لەساڵی 1966 دا سەید و هاوڕێکانی لەسێدارە دران. Jutyar.aaaa (لێدوان) ‏١٩:٢٦، ٣٠ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]