لێدوانی بەکارھێنەر:پێشین

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا پێشین!

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لە سەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٥٬٣٢٦ وتار و ١٣٥ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ئەزموونی ویکیپیدیای کوردیی باشووری ئەزموونی ویکیپیدیای کوردیی باشووری

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:

ئەم پەڕەیە تایبەتی تۆیە و دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

«محمد طە لێدوانی محمد طە ١٤:٤٨, ٢ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

بەخێر ھاتن[دەستکاری]

کاکە پێشین بەخێرھاتنت ئەکەم بۆ ویکی پیدیای کوردی، کاکە ڕێز دەگرم لە بەشداری کردنت لێرە، ئیشەڵڵا کە ھەر بەردەوام بیت. مادیوتووێژ (١٥ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٠:٥٠, ٤ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)


زۆر سوپاس براكه‌م ان شاء الله به‌رده‌وام ده‌بم....

سەلەفی[دەستکاری]

کاکە پێشین تکایە وتاری سەلەفی بە پێی یاساکانی ویکیپیدیا بنووسە، ھەروەھا تکایە دەقی عەرەبی لە وتارەکەدا بە کەڵک مەھێنە. مادیوتووێژ (١٦ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٥:٠٢, ٥ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

براكه‌م چ شتێكی به‌ پێی یاسا نییه‌؟!!

براكه‌م هه‌ڵه‌كان دیاری بكه‌ تا چاكی بكه‌مه‌وه‌ به‌ڵام تكایه‌ ئه‌وه‌ی پێشتر زۆر كورت كرابووه‌وه‌، به‌خوا تێگه‌یشتنی ئه‌م ووشه‌یه‌ زۆر زۆر پێویسته‌ براكه‌م..

بە سەر چاوم، فەرموو ئەمەش ھەڵەکان:

شێوازی نووسینەکەت لایێنگرانەیە و ئەمە ھەڵەیە، ئێمە لێرە نابێت لایێنی ھیچ ڕێبازێک بگرین، بەڵکوو دەبێت ھەموو بیر و ڕاکان سەبارەت بەو بابەتە بنووسین، ھەروەھا شێوازی نووسینی وتارەکەش دەبێت سێیەم کەس بێت نەک یەکەم کەس، دەقی عەرەبیشی نابێ تێدا بێت. مادیوتووێژ (١٦ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٥:١٠, ٥ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

باشه‌ براكه‌م ان شاء الله ئه‌مشه‌و چاكی ئه‌كه‌م

ئیشەڵڵا مادیوتووێژ (١٦ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٥:١٩, ٥ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

مام پێشین لێرەدا (لە ویکیپیدیادا) ئێمە تەنیا زانست و زانیاری بڵاو دەکەینەوە و دەبێ بێلایەن بین. تو پێت باشە یەکێک پەڕەیەک لە ویکیپیدیادا بنووسیە بڵێ فڵانە کەس لەعنەتی خوای لێ بێت؟ ھەر بۆیە تۆش نابێ بنووسی ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت، صلى الله عليه وسلم و ... ئەمانە زانستی نین و لایەنگرانەن. کەس لێرەدا ناتوانێ بڵێ و بڕێار بدا ئێمە ھەموومان دەبێ کۆمۆنیست بین ھەر بۆیە تۆش ناتوانی بڵێی پێویسته‌ هه‌موو موسوڵمانێك سه‌له‌فی بیت! ئەم وتارەی جنابت سەرانسەر پێ ھەڵکوتنە و تاقە ڕەخنەیەکیشی تێدا نییە. ئیتر ئاوا وتارەکە لایەنگرانە دەبێت. ئەگەر عەرەبی باش دەزانی وتاری سلفية لە ویکی عەرەبیدا وەربگێرە سەر کوردی زۆر لەو دەقەی ئێستا باشترە. سپاس.--چالاکWьтуwеж (١٦ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٥:٢٣, ٥ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

باشه‌ زۆر سوپاس بۆ هاوكاریتان!! منیش به‌كارهێنه‌رێكی تازه‌م ان شاء الله هه‌وڵ ده‌ده‌م له‌گه‌ڵ ویكیپیدیا بگونجێم...


براكه‌م به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م شتانه‌م بۆ ڕوون كه‌یته‌وه‌. 1. كه‌ ده‌وترێ (صلى الله عليه وسلم) ئه‌مه‌یان پێویسته‌ له‌كاتی نوسینی ناوی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) دا بووترێت ئه‌گه‌ر نا گوناهبار ده‌بین ، به‌ڵام ووتنی (ره‌حمه‌تی خوای لێبێت) ئه‌گه‌ر نه‌شووترێ ئاساییه‌!!

2.به‌ڵام كه‌ ده‌ڵێن ووشه‌ی عه‌ره‌بی به‌كارمه‌هێنه‌ ئایا مه‌به‌ست پێی حه‌دیثه‌كانه‌؟ زۆر سوپاس بۆ هاوكاریتان........

پێشین گیان بۆ وەڵامی پرسیاری یەکەم: ئەگەرچی گوناھە بەڵام چارە نیە و دەبێت نەنوسسرێت (چ عەرەبیەکەی و چ کوردیەکەی).

بۆ پرسیارەکەی دیکەشت دەبێ بڵێم کە حەدیسەکانیش ھەر دەبێت بە کوردی بنووسرێن بەڵام ئەگەر سەرچاوەکەی دەزانی، دەتوانی سەرچاوەکەی بۆ زیاد بکەیت. مادیوتووێژ (١٦ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٢٢:٠٣, ٥ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)


باشه‌ براكه‌م ده‌ستت خۆش بێت هه‌وڵ ده‌ده‌م ان شاء الله...


براكانم ده‌سكاری ووتاره‌كه‌م كرد و ڕێكم خست ، ئێستاش هه‌ر ڕه‌خنه‌یه‌كتان هه‌یه‌ ئاگادارم بكه‌نه‌وه‌ هه‌تا چاكی بكه‌م، سوپاس گه‌ر وه‌ڵامم بده‌نه‌وه‌ هه‌تاوه‌كو ده‌ست بكه‌م به‌ ووتارێكی نوێ ان شاء الله....

کاکە پێشین ماندوو نەبیت بۆ ئەو ھەموو زەحمەتەی کە لە سەر ئەو وتارە کێشاوتە، تەنھا چەند خاڵێکی گرینگی دیکە ماوە کە من ئەوانە جێ بە جێ دەکەم. مادیوتووێژ (١٧ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٤:١٨, ٦ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)


باشه‌ براكه‌م ده‌سته‌كانت خۆش بێت...

پێشێن گیان ئەوە بەشەکانی وتارکەم ڕێک و پێک کرد، تەنھا بەشی بیر و باوڕم بە خاڵی دانا ھەتا جەنابت کە شارەزا تری پڕی بکەیتەوە، جا ھەر بەو شێوەی کە لە بەشەکانی سەرەوەی وتارەکەدا نووسیومە درێژە بە نووسین بدە، تەنھا چاک وایە لە بیرمان نەچێت کە لە وتارەکەدا تەبلیغ نەکەین بۆ باوڕەکانمان. مادیوتووێژ (١٧ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٥:٢٨, ٦ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

باشه‌ براكه‌م ده‌سته‌كانت خۆش بێت ان شاء الله خه‌ریكی ده‌بم...


پێشینگیان لەگەڵ ڕێزی زۆرم بۆ باوڕەکانت بەڵام لێرەدا ناکرێت لە وشەی "فەرمووی" کەڵک وەر بگرین، ھەروەھا دەبێت بڵێن پێغەمبەری ئیسلام نەک خوا. مادیوتووێژ (١٧ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٦:٢١, ٦ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)


باشه‌ ده‌سته‌كانت خۆش بێت....

سڵاو مام پێشین. من بۆ ئاخرین جار بەسەر وتارەکەدا چوومەوە و ئەوەی لایەنگرانە بوو لام برد و ھەندێکم چاکسازی تێدا کرد. ھەروەھا دەقی فەرموودەکانیشم لە پەراوێزدا ھێنا و داڕێژەی ئیسلامیشم پێ زیاد کرد. ئیتر ئاوا زۆر جوانتر و ڕازاوەتر بووە. ھەر وەک دەبینی ئێستا وتارەکە تەبلیغات نەماوە و تەنیا زانیارییە و بەس. ویکیپیدیاش کارەکەی زانیاری دانە. ئەم وتارە نموونەیەکی باش بوو بۆ جنابت کە فیری شێوازی نووسینی وتار لە ویکیپیدیادا بی. وتارەکان نابێ لە زمانی خۆمانەوە بێ بۆ نموونە کاتێک دەڵێی پێغەمبەری خوا ئەگەر جوولەکەیەک بیخوێنێتەوە وا دەزانێ مەبەست حەزرەتی مووسایە. وا بزانم ئەمە تەجرەبەیەکی باش بوو بۆ جنابت. دەستی تۆ و مادیش خۆش بێ وتارێکی زۆر جوان ھاتۆتە دەرێ. بژیت و بەردەوام بی. لەگەڵ ڕێزم.--چالاکWьтуwеж (١٧ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٧:٥٦, ٦ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)


زۆر سوپاس كاك چالاك گیان بۆ ئه‌م ده‌سكارییه‌ جوانه‌، سوپاس بۆ هه‌مووتان ان شاء الله به‌رده‌وام ده‌بم...

تەختەکلیل[دەستکاری]

سڵاو. مام پێشین بە داخەوە ھەر وەکی لەوانەیە خۆشت بزانی تەختەکلیلەکەت ستاندارد نییە و ئەمە گرفتمان بۆ دروست دەکا. تکایە ویکیپیدیا:نووسینی کوردی بە باشی بخوێنەوە و تەختەکلیلی ستاندارد بەکاربێنە. ئەمانەش وەکی بزانم دەتوانن گرفتەکەت چارەسەر بکەن:

زۆر سپاس.--چالاکWьтуwеж (١٧ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٢٢:٠٣, ٦ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

باشه‌ ان شاء الله چاره‌سه‌ری ده‌كه‌م، ده‌ستت خۆش بێت...

ئەگەریش پرسیار یان گرفتێکت ھەبوو ئێمە لە خزمەتداین، بیپرسە ھەر لێرە وەڵامت دەدەینەوە.--چالاکWьтуwеж (١٧ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٢٢:٣٣, ٦ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

تاقیکردنەوە[دەستکاری]

سڵاو مام پێشین. براکەم ئەگەر ئەتەوێ لەسەر پەڕەیەک کار بکەی و دەستکاریەکانت تاقی بکەیەوە، دەتوانی لە پەڕەی ئەزموونی خۆت کەڵک وەربگری. بۆ ئەم مەبەستە لە جیات لە پەڕەی بەکارھێنەری خۆت کەڵک وەربگری (بەکارھێنەر:پێشین) دەتوانی لە لای سەرەوە دەستی ڕاست لەسەر «پەڕەی ئەزموون» کرتە بکەی و لەوێ دەستکاریەکانت تاقی بکەیەوە. ئەم پەڕەیە ھی تۆیە و کەس کاری پێی نییە. لەگەڵ ڕێزم.--چالاکWьтуwеж (١٨ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١١:٠٢, ٧ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

باشه‌ زۆر سوپاس كاكه‌ چالاك...