لێدوانی بەکارھێنەر:ئاسۆ/ئەرشیڤی٤

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

تاقیکردنەوەی فیلتەر[دەستکاری]

مامە ئاسۆ لە بۆشاییی ناوی خۆتدا نا٬ لە بۆشاییی ناوەکانی تردا تاقی بکەوە!--چالاکWьтуwеж (١٨ی خەرمانانی ٢٧٢٤) ١١:١٦, ٨ ئەیلوول ٢٠١٢ (UTC)

سپاس بۆ زەحمەتەکانت. وەڵا مامە زۆربەی شتەکانیم بەدڵ نییە. ئەوە خەریکم خۆم لەسەری ئەخوێنمەوە. بزانم چیمان بۆ ئەکرێ بۆ باشترکردنی.--ئاسۆ (لێدوان) ١٢:١٥, ٨ ئەیلوول ٢٠١٢ (UTC)
مامە ئاسۆ گیان لای تۆ باسم کرد ھەتا ڕای جنابیشت بزانم و باشتری بکەم. چۆنت پێ خۆشە پێم بڵێ ھەتا بیگۆڕم. لە خزمتتدام.--١٤:١٥, ٨ ئەیلوول ٢٠١٢ (UTC)

داواکاری[دەستکاری]

سڵاو مامە ئاسۆ. تکایە لە ویکیپیدیا:دیوەخان (تەکنیکی)/بۆتدا دەنگی خۆت بۆ دوو بۆتی ElphiBot و CalakBot بنووسە؛ ئەگەر لێرەدا کەس بەشداری ناکات با لانی کەم بۆتەکان بەشداری بکن. زۆر سپاس..--چالاکWьтуwеж (٣٠ی خەرمانانی ٢٧١٢) ٢٢:٠٤, ٢٠ ئەیلوول ٢٠١٢ (UTC)

ببورە مامە ماوەیەکی درێژ دوور لە ئینتەرنێت بووم. سپاس بۆ زەحمەتەکانت، ھەر بژی--ئاسۆ (لێدوان) ١٢:٠٧, ١١ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
خواھیش دەکەم مامە ئاسۆ گیان، بە خوا کەلێن ئەوەندە زۆر بوو و بەشداربووشمان ئەوەندە کەمە دیتم بە تەنیا دەرەقەت نایەم بۆیە ئێستا زیاتر بە بۆت خەریکی خزمەت بە ویکیپیدیام. زۆر سپاس.--چالاکWьтуwеж (٢٠ی ڕەزبەری ٢٧١٢) ١٧:١٣, ١١ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

سلاو كاك ئاسو , تكايه , ئه كه ر زه حمه ت نه بيت , سه رجاوه ى ئه و زانياريانه له سه ر كه شف بوونى ته نزيمى كومه له و تاريخي يه كيتى نوسيوته چى يه , من ئه زانم هه موى راسته به لام من خه ركى نوسينى كتيبيكم وه پيويست ئه كات مصدر بنوسم بو هه موو زانياريه ك . زور سوباس ````

وەرگێڕان[دەستکاری]

سڵاو کاک ئاسۆی خۆشەویست، چۆنی؟ کاک ئاسۆ ھەر وەک دەزانی لەسەر وەرگێڕانی پەیامەکانی میدیاویکی کار دەکەم و ئەوەندەی بتوانم پیامەکان وەدەگێڕمە سەر کوردی یان وەرگێڕانەکان باشتر دەکەم. بەتایبەت ئەگەر پەیامێکی ئینگلیزی لە ویکیدا ببینێم بە پێی توانا خێرا دەیکەمە کوردی و ئێستاش شوکری خوا وەرگێڕانی پەیامەکانی میدیاویکیی کوردیی سۆرانی زۆر باشتر بووە و لە خوارەی ٨٠٪ی جاران گەیاندوومەتە ٨٤٪ و ئێستا لە زۆرێک لە ویکییەکانی تر کە زۆر پێشتر لە ئێمە دەستیان پێکردووە سەرترین.

لە کاتی وەرگێراندا تووشی وەرگێڕانی ھەڵە یان نالەبار دەبووم (کە ئاسایین) و کاری بەپەلەش کە ئەو دەم کراوە لەوە باشتر نەدەبوو. یەکێک لەو وەڕگێڕانەی کە چاوم پێی کەوت patrol بوو. کاکە خۆت کە بەڕێوەبەر بووی دەزانی لە ویکیدا شتێکمان ھەیە بە ناوی patrol بۆ وتارە نوێکان. ھەر پەڕیەک کە تازە دەنووسرێ لە ژێرەوەی دەنووسرێ [ئەم لاپەڕە وەک چاودێری‌کراو نیشان بکە]. لێرەدا چاودێری‌کراو بەرامبەر بە وشەی patrolled دانراوە. کاکە من ئەم وەرگێڕانم پێ باش نییە. ئەگەر لە ڕاستی پرسی patrol بە مانای «چاودێری» نایات و لە فارسیدا بۆ ئەم مەبەستە وشەی «گشت» ھاتووە. وشەی گەشت خۆی وشەیەکی فارسیی ڕووتە و بەو مانایەی کە فارسەکان بەکاری دەھێنن زۆر لە کوردیدا باو نییە و بەکارناگیرێ. ئەگەر ئێمە لەبەر نەبوونی بەرامبەری کوردی بڵێین «چاودێری» ئەمەش باش نییە چون ئێمە بۆ watchیش ھەر لە وشەی «چاودێری» کەڵکمان وەرگرتووە و لە ھیچ کوێ بۆ ئەم دوو شتە یەک وشە دانەنراوە و ئەمانە دوو شتی لە یەک جیاوازن و ئەمە دەبێتە ھۆی سەرلێشێوان. من زۆر بیرم لەمە کردەوە و ئاخرییەکەی بەمە گەییشتم ئێمە دەتوانین واز لە وشە ئینگلیزییەکە (patrol) بێنین بۆ ئەم شتەی فارس دەڵێ «گشت زدن» و «گشتزنی»، بڵێین «بەسەرداچوونەوە».

کاتێک پەڕەیەک دروست دەکرێ بەکارھێنەرێکی تر تەماشای پەڕەکە دەکاتەوە و چاکسازی تێدا دەکات و تاگ، نێوانویکی، پۆل، داڕێژە و ... پێویستی پێ زیاد دەکات و دوایی لەسەر [ئەم لاپەڕە وەک چاودێری‌کراو نیشان بکە] کرتە دەکات. دەی ئەمە ھەر ئەو شتەیە کە بە کوردی و بە کورتی پێی دەڵێن «بەسەرداچوونەوە» ئیتر. یانی کاتێک لەسەر ئەو شتە کرتە دەکرێ کە یەکێک بەسەر پەڕەکەدا بچێتەوە! چەند رۆژ لەمە پێش بوو تەماشای ویکی عەرەبیم کرد وتم بزانم ئەوان بۆ ئەم مەبەستە چییان کردووە دیتم ئەوانیش ھەر «بەسەرداچوونەوە»یان بۆ patrol داناوە (مراجعة کە دەبێتە بەسەرداچوونەوە).

ئێستا کاک ئاسۆ لەسەر بیروڕای جنابت ڕاوەستاوم بزانم دەڵێی چی و چت پێ باشە بکەین. ھەڵبەت ئەگەر دژ بەمەشی تکایە شتێکی تر پێشنیار بکە چون بۆ وەرگێڕانی ھەندێک لە پەیامەکان ماتەڵی بەرامبەرێکی باش بۆ ئەم وشەیەم و ناکرێ ھەتاھەتایە ئاوا بمێنێتەوە. زۆر سپاس.--چالاکWьтуwеж (٦ی سەرماوەزی ٢٧١٢) ٠٨:٠٢, ٢٦ تشرینی دووەم ٢٠١٢ (UTC)

مام ئاسۆ سڵاو. خۆشحاڵم ناوە جوانەکەت دەبینم.--چالاکWьтуwеж (٢ی جۆزەردانی ٢٧١٣) ٠٧:٠١, ٢٣ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

سەر چاوم، سوپاس. مامە ئەوە ناکرێ بۆتێک ڕێ بخرێت بۆ لابردنی ئەو پێداچوونەوەیانە کە بۆ نێوانویکی دروست کراون؟ بۆ نموونە مێژووی وتاری [[١]] تەنھا دوو پێداچوونەوەی جگە لە بۆتی نێوانویکی ھەیە کە ئەمە بۆ پێداچوونەوەی گۆڕانکارییەک زۆر کاتکوژە. لە زمانەکانی تردا کارێکی وا نەکراوە؟ --ئاسۆ (لێدوان) ٠٧:١٢, ٢٣ ئایار ٢٠١٣ (UTC)
مام ئاسۆ لە ھیچ کوێ شتی وام نەدیوە. بەڵام بەسەر چاو حەتمەن وە دوای دەکەوم بزانم کارێکی ئاوا دەکرێ یان ھەر ئەسڵەن دەبێ. وەکی بزانم بۆ کارێکی ئاواش بۆتەکە دەبێ مافی بەڕێوەبەرایەتی ھەبێ کە ئەمەش زۆر ئەستەمە. حەتمەن وە دوای دەکەوم.--چالاکWьтуwеж (٢ی جۆزەردانی ٢٧١٣) ٠٨:٠٥, ٢٣ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

سڵاو مام ئاسۆ. براکەم باسی گۆڕینی ھەندێک لە ناوەکانی وڵاتەکانت کرد. ھەڵبەت من باوەڕ ناکەم ناوێکی زۆرم گواستبێتەوە بەڵام لەسەر بەشێک لەو ناوانە کە داتناوە ڕەخنەم ھەیە و بە باشیان نازانم. ئێستا بۆ وەرگێڕانی پۆڵەکانیش پێویستە ئەم ناوانە لەسەریان لێدوان بکرێ دەنا دروستکردنیان لەخۆڕاییە. خۆشت دەزانی لە ویکیپیدیا ھەموو شتێک لە گۆڕانکاریدایە و ھیچ شتێک وەک خۆی نامێنێتەوە بۆیە جێگای گلەیی نییە. ئەگەر دەرفەتت بوو ئەوە لەسەر ھەندێک لەو ناوانە کە پێت وایە من بە ھەڵە گواستوومەتەوە و ھەندێک لەو ناوانەش کە من بە باشیان نازانم لێدوان دەکەین. بژی.--چالاکWьтуwеж (٢٨ی جۆزەردانی ٢٧١٣) ٠٨:٤٨, ١٨ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)

سڵاو، فەرموو لە خزمەتتام. ڕەخنەکانت لە پەڕەی لێدوانەکانا بنووسە. خۆشت ئەزانی بڕێ لە ناوەکان وەک ناوی وڵاتەکان گرینگن و نابێ ھەردەم بگۆڕرین. تکایە تەنیا لە پەڕەی لێدوانی وڵاتەکانا درێژە بەم باسە بدە. سپاس --ئاسۆ (لێدوان) ١٣:٤٩, ١٨ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)
مام ئاسۆ وەکی بزانم جنابت چاودێری گۆڕانکارییەکانی ناوی وڵاتەکانت کردووە و باشتر دەزانی چی گۆڕاوە. جا نازانم کامەت بە دڵ نەبووە من لە بیرم نایا چون ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ زۆر لەمەی پێش و من لەو دەمێوە زۆرم دەستکاری کردووە. بەڵام ناوی بەشێک لە وڵاتەکانم بە دڵ نییە. بۆ نموونە بەڕازیل کە ٢٠١٠ و ٢٠١١ لێدوانمان لەسەر کردووە و ئێستاش چارەسەر نەبووە. نموونەیەکی تر ناوی ئەم وڵاتانەن کە پیاو نازانێ بۆ ئاوایە: سکۆتلاند (یان سکۆتلەندافینلاند (یان فینلەندا و فینلاندائیرلەند (یان ئیرلەندا و ئەیرلەنداھۆلەند (یان ھۆڵەندائایسلەند (یان ئایسلەندا و ئیسلەند)، نیوزیلاند (یان نیوزیلەندا و نیوزیلەندپۆڵەندا (یان پۆلەند) و تایلەند (یان تایلاند و تایلەندا). تا ئەو جێگایەی دەزانم ئەمانە لە ئینگلیزیدا ھەموویانە بە land کۆتاییان دێ و لە ڕۆژھەڵاتیش فەنلاند نەبێ ھەر ھەموویان بە لەند دەوترێن. نازانم بوا ئاڵۆزن: لەند، لەندا، ڵەندا، لاند و لاندا. تا ئەو جێگایەی دەزانم لە ئینگلیزی دەڵێن لەند جا کارم بەمە نییە ئێمەش دەبێ یەکلا بین و یەکانیان ھەڵبژێرین و ئیتر ھەموو ناوەکان بە یەک شت کۆتاییان بێ. نازانم چ ناوێکی ترم گواستۆتەوە بەڵام ئەوی لە بیرم نییە تکایە ناویان بێنە ھەتا کێشەکە بنەبڕ بکەین. کێشەی تریش ھەر ھەیە و ھەر دەمێنە وەک نەمسا و مەجارستانو … . سپاس.--چالاکWьтуwеж (٢٨ی جۆزەردانی ٢٧١٣) ١٥:٢٣, ١٨ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)

سڵام کاکە ئاسۆ دەسە خۆش بێ، زەحمەتە کێشا. مادیوتووێژ (٢٨ی جۆزەردانی ٢٧١٢) ١٨:٢٠, ١٨ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)

کیبۆردی کوردی[دەستکاری]

سڵاو کاک ئاسۆ. کاکە ئامرازێکم بە ویکیپیدیا زیاد کردووە. لە ڕووی ویکی عەرەبی دام‌ناوە. بە یارمەتی ئەو دۆستە کرمانجەم ھەندێکمان ساکار کردۆتەوە و ھەروەھا منیش خۆماڵیم کردووە. بەم ئامرازە دەتوانی کوردی بنووسی بەبێ دامەزرانی کیبۆردی کوردی لەسەر کامپیوتێر. لە ھەموو ئەو شوێنانەی کە دەبێ دەقێک بنووسرێ (بۆکسی گەڕان، بۆکسی کورتە، بۆکسی گواستنەوە، ئیدەیتۆر و …) بەشێک بە ناوی «نووسینی کوردی» زیاد دەکا و ئەگەر کیبۆردەکە لەسەر ئینگلیسی بێ ئەوە کوردی دەنووسێ. ئەگەر تیکەکەشی لابەری ئینگلیسیەکە دەنووسێتەوە. من تا ئێستا بۆ چنینی کیبۆرد بە پێی کیبۆردی عەرەبی و ئینگلیسی زیادم کردووە. تکایە تاقیەکی بکەوە بزانە چۆنە ھەڵەی تێدا نەبێ. ھەروەھا ئەگەر دەتوانی لە چنینی کیبۆرد بە پێی کیبۆردی فارسیش ئەگەر دەزانی چۆنە ئاگادارم بکەوە ھەتا ئەویش دروست بکەم. بۆ ناوی وڵاتەکانیش تکایە ھەر چی گواستوومەتەوە وەکوو خۆی لێ بکەوە من دەرەقەت نایەم. کاکە شتێکی تر؛ بە ھیوای ئەو گوندانەی پێرستەکەت دەرھێناوە بنووسی یان نا؟ زۆر سپاس.--چالاکWьтуwеж (٣٠ی جۆزەردانی ٢٧١٣) ١١:١٩, ٢٠ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)

کاک ئاسۆ ئەم کیبۆردە زۆر گرنگە. ئێستا ئەگەر ئێمە بتوانین تێستی بکەین و ھەڵەکانی ڕاست بکەینەوە دەتوانین خزمەتێکی باش بە ویکی بکەین چون ھەر وەک دەزانی کەس کیبۆردی کوردی نییە و ئەمەش خۆی ھۆکارێکی گەورەیە بۆ بەشداری نەکردن. تکایە لە تاقیکردندا و ئەو چنینی کیبۆردە فارسییە کە وتم ھەوڵێک بدە چون دواتر ئەگەر بتوانم دەمەوێ بە شێوەی mw:Universal Language Selector لەسەر ویکی خۆمان چالاکی بکەم و ئیتر کێشەکە بنەبڕ بکەم. سپاس.--چالاکWьтуwеж (٣٠ی جۆزەردانی ٢٧١٣) ١٢:٢٠, ٢٠ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)
سڵاو. ئەوە بە شێوەی گەجێت ھیچ فایدەی نییە چونکوو ئەگەر بەشداربوو ئەوەنە شارەزا بێ کە ببێت بە ئەندام و لە ئامرازەکانا چالاکی بکاتەوە دڵنیا بە ئەزانێ کیبۆردی کوردیش لەسەر کۆمپیووتەرەکەیا دامەزرێنێ. کێشەی ئێمە ئایپییەکان و بەکارھێنەرە تازەکانن. پێشتر لە http://translatewiki.net/ ئەو سیستەمەمی Universal Language Selector بینیبوو؛ ئەوە باشە. بۆ تەختەکلیلی ڕۆژھەڵاتیش سەیری سۆرسی پەڵک کوردینووس ٤ بکە. --ئاسۆ (لێدوان) ٠٧:٣٦, ٢١ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)
کاک ئاسۆ گیان دەزانم بینیوتە. یەکەم ئێمە دەتوانین ئەم ئامرازە بە شێوازی دیفالت بۆ ئایپیەکان چالاک بکەین. ھەڵبەت قسەی من ئەمە نییە. من وتم بە شێوەی گەجێت نووسیومە ھەتا کیبۆردە جۆربەجۆرەکان تاقیەک بکەینەوە. ئەگەر کەم و کووڕیەکی نەبوو دەواتر لەسەر ULS دای‌دەبەزێنین. چون ئەگەر ئێستا کێشەی کیبۆردەکان چاکسازی نەکەین، دواتر کە لەسەر ULS دابەزا چاکسازیەکەی زۆر ئەستەمە خۆت چاک دەزانی. ئەوە من بەشەکانی ULSم لەسەر translatewiki کردە کوردی. ئیمەیلێکیشم بۆ یەکێک لە دۆستانی شارەزا ناردووە بۆ دابەزاندنی ULS. جنابیشت تکایە تاقیەکی کیبۆردەکان بکەوە بزانە ھەڵەی تێدا نەبێ من وە دوای کارەکان دەکەوم. زۆر سپاس.--چالاکWьтуwеж (٣١ی جۆزەردانی ٢٧١٣) ٠٨:٠٤, ٢١ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)
ببوورە مامە ماوەیەک نەبووم. ئەمڕۆ سەیری translatewiki و ویکییەکانی ترم کرد. لە عەرەبیا جوان کار ئەکا بەڵام لە فارسیا نە تەختەکلیلی فارسی ھەیە نە وێبفۆنتەکەی کار ئەکا. تۆ تا ئێستا چیت کردووە بۆ ئەو ULSە؟ چی ماوە بکرێ؟ ئەگەر کۆدێ یان لیستێکوو ئامادە کردووە با منیش بیبینم.--ئاسۆ (لێدوان) ١٠:٣٧, ٢٧ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)
سڵاو کاک ئاسۆ. لەگەڵ بیوروکراتی ویکی فا پەیوەندیم گرت (خۆی لەم کارەدا بەشداری ھەیە) وتی بە ھۆی کێشەی تەکنیکی بۆ ویکی ئێمە دوو مانگی تر دەگرێ ULS دامەزرێنن. بۆ کۆدەکەش مەسەلەیەکی وا نییە، شتێکی ئاوا دەبێ. تەنیا کاری ئێمە دانانی سێ تەختەکلیلە وەک پەڵکی جنابت: باکوور و باشوور و ڕۆژھەڵات. پێشنیاری ترت ھەیە کاک ئاسۆ؟--چالاکWьтуwеж (٦ی پووشپەڕی ٢٧١٣) ١١:٣١, ٢٧ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)

سڵاو کاک ئاسۆ! بەخێرھاتی، چاو و دڵمان ڕوون بۆوە!--چالاکWьтуwеж (١٦ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ١٩:٢١, ٧ ئاب ٢٠١٣ (UTC)

ڕاپۆرتاژ[دەستکاری]

سڵاو کاک ئاسۆ. بەڕێزم لەمێژە دەمەویست کورتەیەک لەو کارە گرنگەکانەی لە نەبوونی جنابتدا بەڕێوە چووە پێشکێشت بکەم:

  • بە پێی نیازی ویکی خۆمان ھەندێک مافی بەکەڵک دانرا، لە مانە:
  1. مافی گەڕاندنەوە (rollback): کە ئامرازێکی بەسوودە بۆ گەڕاندنەوەی دەستبەجێی خراپکارییەکان. (وپ:گەڕاندنەوە)
  2. مافی پاسدانی خۆگەڕ (Autopatrolled): ھەر وەکی دەزانی ژمارەی ئەندامانی چالاکی ئێمە سنووردارە و ھەر تاقە بەڕێوەبەرێکی چالاکیشمان ھەیە بۆیە پاسدانی ھەر چی جنابت یان ئەندامانی تر دروستی دەکەن کارێکی بێسوودە. ئەم مافە کاروباری پاسدانی پەڕە نوێکانی زۆر کەمتر کردۆتەوە. (وپ: پاسدانی خۆگەڕ)
  3. مافی بارکردن (upload): لەبەر ئاشنا نەبوونی زۆربەی ھەرە زۆری بەکارھێنەران لەگەڵ بارکردن و مەرجەکانی، گرووپێکی تایبەت بۆ بارکردن دابین کرا و بڕیار درا لە بارکردنی خۆماڵی تەنیا بۆ بارکردنی پەڕگەکان بە Fair user کەڵک وەربگیرە. ھەر ئێستا ئەگەر تەماشای پەڕگە نوێکان بکەی دەبینی بارودۆخی بارکردن زۆر باشتر بووە. (وپ:بارکەرەکان)
  4. مافی زڕبۆت (flood): ھەر وەک جنابت دەزانی لە ویکیەکانی تر بۆ جێبەجێکردنی ئەو کارانەی پەڕەی دوایین گۆڕانکارییەکان پڕ دەکاتەوە، بە شێوەی کاتی مافی بۆت دەدەن بە ھەژمارەکان. بەڵام ئێمە بیوروکراتمان نییە بۆیە ئەم مافە دانرا کە وەک جێگرێکی مافی بۆت وایە. ھەر بەم مافە وتارەکانی کۆچی مانگیم کە وتبووت بیسڕەوە، سریمەوە. (وپ:زڕبۆت)
  5. مافی بۆتی بەڕێوەبەر (adminbot): مافێکە بە ژمارەیەک لە مافەکانی بەڕێوەبەران وەک پاراستن و سڕینەوە و بەربەستن و دەدرێ بە بۆتەکان. مافی پێدان و ستاندنەوەکەمان دا بە بیوروکراتەکان. بۆ بۆتەکەم (CalakBot) ئەم مافەم وەرگرتووە ھەتا بتوانم زیاتر خزمەتی ویکی بکەم. مافەکەمان لە ستیواردەکان وەرگرت.

سێ مافی سەرەوەش دراوە بە جنابت، بۆ جنابت کەمە بەڵام دیاری شوان ئاڵەکۆکە.

  • دیسان بە پێی نیازی ویکی خۆمان ھەندێک گۆڕانکاریمان کرد، لە مانە:
  1. کورتکراوەی «وپ» (ھەر وەک لە سەرەوە دەتوانی بیبینی) بۆ بۆشاییی ناوی ویکیپیدیا دانرا.
  2. بۆشایی ناوی «ویکیپیرۆژە» زیاد کرا (وەک ویکیپرۆژە:جوگرافیای کوردستان)
  3. بۆ پاراستنی ویکیپیدیا لە خراپکاری، وەک ویکی ئینگلیزی و فارسی و زۆربەی ویکییەکانی تر، ژمارەی دەستکارییەکان بۆ پەسندکرانی خۆگەڕ بۆ ١٠ دانە دەستکاری بەرز کرایەوە.
  4. کێشەیەکی تر لە پۆلەکاندا بوو کە ڕیزبەندیی دوازدە پیتی کوردی ھەڵە نیشان دەدا. شوێنی دروستکردنەکەی کەوتم بەڵام وتیان زمانی کوردی پشتیوانی ناکا منیش وتم ھی فارسیمان بۆ دابنێن و ھەر ئێستا کێشەکە پیتی ڕێ نەبێ دەنا بە تەواوی چارەسەر بووە. (بۆ نموونە بڕوانە پۆل:ئەلفوبێی کوردی)
  5. لەبەر ئەوەی تاقە یەک بەڕێوەبەری چالاکمان ھەیە بۆیە ئێمە ناتوانین وەک ویکی ئینگلیزی و ویکییەکانی تر داڕێژەکان و پەڕەکان تەنیا بۆ ئاستی بەڕێوەبەران بپارێزین و ویکی ئێمە جارێ لەو ئاستەدا نییە. بۆ پڕکردنەوەی ئەم کەلێنە، ئاستێکی تر بە ئاستەکانی پاراستن زیاد کرا: ئاستی بەکارھێنەرانی پاسدراوی خۆگەڕ.
  6. مافی ھاوردن (import) چالاک کرا. مافێکی زۆر بەسوود و باشە. کەڵکێی زۆر باشی لەوەرگیرا بۆ ھاوردنی داڕێژە پێویستەکان. (جاران ئەم پەڕەیە ٦٣٧ دانە بوو بەڵام ئێستا بە ھاوردنی داڕێژە پێویستەکان بۆتە ٢٠٤ دانە)
  7. سەیرت کردبێ نێوانویکی زمانەکانی ku و diq ھەر ئێستا لە سەرەوەی ئەوانی تر درەدەکەوێ.
  • دوو پاشکۆی بەسوودیش بە ویکی زیاد کرا:
  1. پاشکۆی NewUserMessage کە خۆی بە شێوەی خۆگەڕ بەکارھێنەرە نوێکان بەخێرھاتن دەکا.
  2. پاشکۆی Echo کە ھەموو کارەکانی کراوە و بڕیارە لە ٨ی ئۆکتۆبر چالاک بکرێ. لە ویکییە گەورەکان و ھەر ئێستا لە ویکی فارسیش ھەیە. بەڕاستی بەسوودە.
  • بەڵام دوو کاری ھەرە باش و مەزن کە کراوە و بڕیارە بکرێ:
  1. لە بەشی ULSدا سێ تەختەکلیلی کوردیی باشووری و ڕۆژھەڵاتی و لاتینی دانرا و ھەر ئێستا بەبێ دابەزاندنی تەختەکلیل، بەکارھێنەران دەتوانن کوردی بنووسن.
  2. بەم زووانە ڕێکەوتی ویکیپیدیا چاکسازی دەکرێ بە پێی ستانداردی زمانی کوردی. دوو ڕۆژژمێری تریش زیاد دەبێ (کۆچیی مانگی و ھەتاوی).

گۆڕانکاریی تریش کراوە بەڵام ئەمانە گرنگترینیان بوون. بێجگە لەمانەش خۆشم بەردەوام خەریکی پەرەپێدان و چاکسازی ویکی ھەر بووم. وەک گۆڕانکارییەکانی میدیاویکی، ترانسلیتویکی یان بە بۆتەکەم وەک چاکسازیی زۆربەی ھەرە زۆری نێۆانویکییەکانی پۆلەکان و داڕێژەکان یان دانانی ڕەوانەکەر بۆ وتارەکان و زۆر کار و شتی تر کە سەرت پێیان ناھێشێنم.

تکایەکیشم ھەیە لە جنابت ئەویش ئەوەیە ئەگەر بۆ پەرەپێدانی ویکی بیرۆکە و بیروڕایەکت ھەیە و لەبەر سەرقاڵی ناتوانی جێبەجێی بکەی، پێم خۆشە لە جێگایەکدا بینووسی ھەتا ئەگەر توانیم جێبەجێیان بکەم. لەگەڵ ڕێزەوە: چالاکWьтуwеж (١٢ی ڕەزبەری ٢٧١٣) ١٦:٣٦, ٤ تشرینی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)

سڵاو کاک چالاک گیان زۆر سپاس بۆ ئەم ڕاپۆرتە مەزبووتە. خۆشحاڵوو کردم. دەس خۆش و سەرکەوتوو بیت. --ئاسۆ (لێدوان) ١٧:٠٢, ٤ تشرینی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)
زۆر سپاس برا گەورەم. تۆش سەرکەوتوو بی.--چالاکWьтуwеж (١٢ی ڕەزبەری ٢٧١٣) ١٧:٢٦, ٤ تشرینی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)

سڵاو. مام ئاسۆ ئەم دوو وتارە تێکەڵ بکەمەوە؟ سەفەوییەکان و دەوڵەتی سەفەوی. یەکیانی نووسراوەی جنابتە.--چالاکWьтуwеж (١٩ی ڕەزبەری ٢٧١٣) ١٧:٥٠, ١١ تشرینی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)

بەڵێ. زەحمەتی بکێشە. سپاس.--ئاسۆ (لێدوان) ١٧:٥٦, ١١ تشرینی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)
سپاس. مەعلووم نییە ئازەریش بن بۆیە دەیسرمەوە. ھەندێک دەڵێن کورد بوون. ویکی فارسی بخوێنەوە ئاماژەی پێ کردووە.--چالاکWьтуwеж (١٩ی ڕەزبەری ٢٧١٣) ١٧:٥٩, ١١ تشرینی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)

کۆڵکە[دەستکاری]

سڵاو. مام ئاسۆ ئەم کۆڵکەیە بە ھەڵە ناوی کۆڵکەیە. وشەکە موکریە و لە موکریان دەڵێن کۆلکە. ھەر لە موکریان کۆڵکە مانایەکی تری ھەیە و جیاوازە لە کۆلکە. زۆر لە مێژە ئاوایە نازانم چی لێ بکەم؟--چالاکWьтуwеж (٢٢ی ڕەزبەری ٢٧١٣) ٠٨:٢٥, ١٤ تشرینی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)

وەڵا مامە لای ئێمەش کۆلکە ئێژن. بەس لە ھەنبانە بۆرینە کۆڵکە نووسراوە پێم وابوو لای ئێوە کۆڵکەیە!--ئاسۆ (لێدوان) ٠٨:٣٦, ١٤ تشرینی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)
نەوەڵڵا وا نییە. ھەنبانە ھەر دووکی نووسیوە. بەداخەوە وشەدانێکی تەواو و جێگای متمانەمان ھێشتا نییە. مامۆستا ھەژاریش ھەر چی لە وشەدانەکانی تر بووە نووسیویەتی کاری بەوە نەبووە ھەڵە بووە یان ڕاست. دەیگوازمەوە چون ئەگەر کۆڵکەش بڵێن ئەوە کۆلکە باوترە. سپاس. --چالاکWьтуwеж (٢٢ی ڕەزبەری ٢٧١٣) ٠٨:٤٤, ١٤ تشرینی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)

مام ئاسۆ گیان جارێ ئەوە کێشەی وتارەکانی زمانەکان: [٢]، تۆ پۆلێکت دابوو من ٢٢ دانە، ئەوانی تریش ھەر وا: [٣]، [٤]، [٥]، [٦] و …. ئیشاڵڵا ھەر بەم جۆرە ھەموو وتارەکان پۆلێن دەکەم. ھەتا من ھەم خەمت نەبێ ;-). --چالاکWьтуwеж (٢٢ی ڕەزبەری ٢٧١٣) ١٩:٠٤, ١٤ تشرینی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)

لابردنی پێداچوونەوەکانی بۆتەکان لە مێژووی پەڕەدا[دەستکاری]

سڵاو کاک ئاسۆ. کاکە شوێنی ئەوە کە فەرمووبووت کەوتم و لە ئاکامدا ھەڤالێکم لە ویکی فارسی ئامرازێکی بۆ شاردنەوەی پێداچوونەوەکانی بۆتەکان لە پەڕەی مێژوودا نووسی. دەتوانی لە ھەڵبژاردەکانتدا بەشی ئامرازەکان چالاکی بکەی. (نووسراوە «شاردنەوەی دەستکارییەکانی بۆتەکان لە مێژووی پەڕەدا و زیادکردنی دوگمەیەک بۆ نیشاندانەوەی»). ھەر ئەو پەڕەیەی وتبووت دوای چالاککردنی ئەم ئامراز ببیینە: [٧]. لەگەڵ ڕێزم.--چالاکWьтуwеж (١٣ی خەزەڵوەری ٢٧١٣) ١٥:٠١, ٤ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

کاکە ئاسۆ سڵاو! پێشتر وتم پێت بڵێم ناچالاک بووی نەمنووسی. دەمەویست بڵێم کێشەی ڕێکەوتەکە چارەسەر کرا؛ دەتوانی لە تایبەت:ھەڵبژاردەکان#mw-prefsection-datetimeدا بیبینی یان دەنا ھەر لە واژووەکەی ئێستامدا. ڕێزم ھەیە.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٣٣، ٢٢ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سەرچاوم. عەیبی نییە، دەست خۆش. ھەر بژی.--ئاسۆ (لێدوان) ‏٠٤:٤٠، ٢٣ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو. مام ئاسۆ گیان بە تەمای ئەم گوندانە دروست بکەی یان لەسەر شتێکی تر ڕاوەستاوی؟ سپاس. --چالاک وتووێژ ‏١٧:٣١، ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وەڵا حەز ئەکەم بەڵام بەرنامەی بۆتەکەم نەماوە و داونلۆدیش ناکرێ بۆم. ئەگەر پیاوەتی کەیت زۆر سپاست ئەکەم--ئاسۆ (لێدوان) ‏١٧:٣٧، ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
حەتمەن بەسەرچاو! ھەندێکیان نووسران پێم وایە باشترە replace بکرێن چون زانیاریدانیان نییە. --چالاک وتووێژ ‏١٧:٤٠، ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
چاوت خۆش، بەڵام replace یان مەکە بڕێکیان زانیارییان ھەیە. ڕاستی بۆ coordinates چی بکەین؟ لە ویکی ئینگلزیا ھەیانە. --ئاسۆ (لێدوان) ‏١٧:٥٤، ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەوانەی زانیاریان ھەیە replaceی ناکەم. بۆ coordinatesیش ھاسانە؛ لە ویکیدراوە وەری دەگرین. بۆ نموونە بڕوانە d:Q6416074 خۆی تێیدایە. --چالاک وتووێژ ‏١٨:١٨، ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئۆکەی. عیلم پێشکەوتووە برا. من بە بەزمەکەی جاران لێ ئەخوڕم:) --ئاسۆ (لێدوان) ‏١٨:٢٦، ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

مام ئاسۆ ناوی «ڕۆەوەرێ» پێم وایە ھەڵە بێ. دروستەکەی چییە؟ ڕوەوەرێ؟--چالاک وتووێژ ‏٢١:١٣، ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ھەروەھا بۆڕیەر یان بۆریەر؟--چالاک وتووێژ ‏٢١:١٧، ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ولانە یان وڵانە؟ بە ھەورامی بە گول دەڵێن ول. --چالاک وتووێژ ‏٢١:١٩، ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
مامە ئەوە لاتینەکانیشم بۆ نووسی. کێشەیەکیان نییە. ئاماری ساڵی ٩٠ش ھاتووە: www.amar.org.ir یان سایتی ڕووستا--ئاسۆ (لێدوان) ‏٠٧:١١، ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

مام ئاسۆ گیان من ھەموو کارەکانم کردبوو ھەر لەسەر وەڵامی جنابت ڕاوەستابووم. ھەر ئێستا دەبێ دیسان بەپێی ٢٠١١ نوێی کەمەوە. سپاس. --چالاک وتووێژ ‏٠٨:٥٣، ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاکە تەواو بوو، دروستم کرد. زۆر سپاس. --چالاک وتووێژ ‏٠٩:٤٠، ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس ھەر بژیت. بۆ coordinates چۆن ئەکەین؟ --ئاسۆ (لێدوان) ‏٠٤:٥٣، ٢ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
خواییش ئەکەم. کاکە بۆ پۆتانەکانیش بەم جۆرە. بەڵام ھەر سەوڵاوا نییە، زۆر شوێنی تر پۆتانی دەوێ بۆیە باشترە ڕاوەستین کێشەکە بە یەکجاری چارەسەر بکرێ دەنا بەم جۆرە دەتوانین جێبەجێی بکەین. سپاس. --چالاک وتووێژ ‏٠٧:٣٨، ٢ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

مام ئاسۆ پێم وایە ناوی خۆماڵی سوورەتوو دروستەکەی سوورەتفێ بێ و لە شوێنی تریش ئەم ناوەم دیوە (بڕوانە ئێرە ناوی چەند دێ ھاتووە: سوورەتفێ، تفێن، دێکانان، دزەوەنی سەر و خوارو دێوەزناو). چون دێیەکە ھەورامی و ئەوانیش بە توو دەڵێن تفێ دەبێ ھەر سوورەتفێ ڕاست بێ. بیگوێزمەوە؟--چالاک وتووێژ ‏١١:٠٣، ٢ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

مامە چالاک، دیسان پرسیمەوە، ئەو دێیە ھەم سۆرانی ھەیە ھەم ھۆرامی، سۆرانییەکانی ئەڵێن سوورەتوو و ھۆرامیەکانی سوورەتفێ. ویکیی ئێمە سۆرانییە دەی مامە. ‍:) --ئاسۆ (لێدوان) ‏١١:٤٧، ٢ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەستپێک[دەستکاری]

سڵاو کاک ئاسۆ. مامە دەستپێکت زۆر ناشیرین کردووە تکایە وەکوو خۆی لێ بکەوە. ئەگەر ئاوا بێ بیگەڕێنینەوە بۆ ئێرە زۆر جوانترە. ھەموو کەس دەستپێکی ئێمەی پێ جوان بوو ئێستا وەکوو ویکی ئینگلیزیت لێ کردووە، تیژ و ناقۆڵا و ئەستوور. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٣٥، ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو مامە، لە شاشەی زۆر گەورەدا (full HD) ناحەز بوو. گۆشەکانیش ئەگەر تیژ بن ھەم لەگەڵ ستایڵی ڤێکتۆردا ناگونجێ ھەم لەگەڵ ڕەوتی گرافیکی نوێشدا. ھێشتا گۆڕانکارییەکانم تەواو نەبوو، با تاقی بکەینەوە، ئەگەر باش نەبوو وەک جارانی لێ ئەکەمەوە. --ئاسۆ (لێدوان) ‏٠٩:٠٢، ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نازانم چی لێ دەکەی چون پێم خۆش نییە زەحمەت بە خسار بی. ئێمە چیمان لەوانە داوە بە full HD تەماشای دەکەنن؛ ئێستا ھەموو بە تەبلێت تەماشای دەکەن بە ھی چکۆلەتر نەک گەورەتر.
DestpêkCadre و DestpêkCadre2 ئێستا وەکوو یەکی لێھاتووە. کەچی DestpêkCadre بۆ ئەو بەشانە بوون کە ناوەرۆکەکەیان دەگۆڕدرا وەک وتار و وێنەی ھەڵبژێردروا و DestpêkCadre2 بۆ ئەوانەی نەگۆڕن. ئیشاڵڵا کە چاکتری دەکەی.--چالاک وتووێژ ‏٠٩:١٤، ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەو شتانە بوونە ھۆی ئەوە دەستکاریی بکەم: ١) لە شاشەی گەورەدا (وەک ھینەکەی خۆم :)) زۆربەی پەڕەکە خاڵی و سپی بوو ٢) ڕەنگەکان زۆر زۆر سارد و منداڵانە بوون. ٣) ئێستا زۆربەی سایتەکان ڕوویان لە ستایڵی مێترۆی مایکرۆسۆفت کردووە منیش وتم نەختی وەک ئەوی لێ بکەم. ٤) ئەو ئایکۆنە وردانە، منداڵانەن و پێم وایە سوودیشیان نیە و پەڕەکەش قورس ئەکەن. ٥) مەبەستیشم لاسایی ویکی ئینگلیزی نییە و پێم خۆشە ستایڵی تایبەتمان ببێت. --ئاسۆ (لێدوان) ‏١٩:١٨، ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەستوچاوت خۆش بێ. کاک من لەگەڵ ئەو ڕەنگانە نیم. ڕەنگەکان زۆر زەقن بەڕاستی لە چاو دەدەن؛ چ شینەکە چ سەوزەکە. بە بڕوای من ئەوەی ویکی ئینگلیزی زۆر مەتینە (مەبەستم ڕەنگی DestpêkBoxە). ھەروەھا لە ئینگلیزیدا پەراوێزێکی ھەیە کە زۆر جوانە. لە بەکارھێنەر:ئاسۆ/Destpêk/خۆڵەپەتانێدا ھێناومە سەیری بکە. نووسینی سەردێڕەکە بە ڕەنگی سپیشم بە دڵ نییە. ئەگەر ھەر ئەوەی سەرەوە پەسند ناکەی و پێت وایە زۆر لە ویکی ئینگلیزی دەچێ بە بڕوای من بەکارھێنەر:ئاسۆ/Destpêk/خۆڵەپەتانێ٢ زۆر جوانترە.--چالاک وتووێژ ‏١٩:٣٩، ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەسی تۆش خۆش. ٢ەمەکە باشترە بەڵام من وتم با بوێر بم و لە ھەموو ویکیەکانی تر جیاوازی کەم. من حەزم لەو ڕەنگە سارد و خاوانە نیە. با ماوەیەک تاقی بکەینەوە بزانین برادەرانی تر چی ئەڵێن. سەرپەڕەکە چۆنە؟--ئاسۆ (لێدوان) ‏١٩:٥٣، ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سەرپەڕەکە زۆر جوانە. ڕەنگەکانیش ڕاست دەکەی من سەردێڕەکەم بۆڵد کرد ھەر ئێستا زۆر باشە. کاکە وێنەی ھەڵبژێردراو دەقەکەی دەبێ لەوەبەر بێت.
بەڵام لەمانە گرنگتر وەشانی مۆبایلە. من ماوەیەک لەمە پێش وەشانی مۆبایلی دەستپێکم چاک کرد. چاو ھەر بەشە خۆی سەربەخۆیە و تێکڕا لۆد نابێ. دەبێ ئەمەش چاک بکەیت ھی ویکی ئینگلیزی ساکارتریشە. ئەوەی جنابت بۆ مۆبایل کاری دەوێ. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٢٠:٥٩، ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
فۆنتی تەھۆمای بۆڵد ناحەزە و ناخوات بە عادییەکەی لەبەر ئەوە نەمکردبوو بە بۆڵد. بۆ پەڕەی مۆبایل دەبێ چی بکەین؟ لە بیرمە ئەو کاتە تازە وەشانی موبایلی ویکیپیدیا داھات پەڕەیەکمان دروست کرد بۆی، بەڵام ئێستە لە بیر نەماوە! سپاس--ئاسۆ (لێدوان) ‏١٨:٣١، ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]