فرەگۆشە
لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
لە ھەندەسەدا، فرەگۆشە (ھەروەھا: چەندگۆشە، چەندپاڵوو؛ بە کورمانجی: پڕگۆشە، Pirgoşe ؛ بە ئینگلیزی: Polygon؛ بە عەرەبی: مضلع) وێنەیەکی ھەندەسی تەختە کە لە لایەن بوار[١] یان خولگە[٢]یەکی داخراوی پێکھاتوو لە ڕیزێکی بەبڕانەوە لە لەتە ھێڵەکان سنووری دیاری کرابێت. بەم لەتە ھێڵانە دەوترێت پاڵ یان لێوارەکانی و بەو خاڵانە کە دوو لێوار پێکدەگەن دەوترێت نووک یان گۆشەکانی.
وشەکە [دەستکاری]
وشەی "polygon" لە یۆنانییەوە گیراوە: πολύς (فرە) و γωνία (ئەژنۆ یان گۆشە)[٣]. کوردییەکەشی ڕێک ھەر ئەوەیە و دەکرێت چەندپاڵووشی پێ بوترێ [٤].
ھەندێک فرەگۆشەی تایبەت [دەستکاری]
پەراوێزەکان [دەستکاری]
- ↑ Path
- ↑ Circuit
- ↑ ویکیپیدیای ئینگلیسی، سەردانی ١ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٠٩
- ↑ لە عەرەبی و فارسیدا وشەیەک بەو مانایە دەڵێن: مضلع و چندضلعی