سێگۆشە
لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
سێگۆشە یەکێک لە شێوە بنچینەیییەکانی ئەندازەیە: چەندگۆشەیەکە خاوەنی سێ کونج یان گۆشەیە و سێ لا یان پەلی ھەیە کە لەتە ھێڵن. سێگۆشەیەک کە سەرەکانی B، A، و C بن بەم جۆرە نیشاندەدرێت: ABC
.
پێرست |
[دەستکاری] جۆرەکانی سێگۆشە
[دەستکاری] بە گوێرەی درێژیی لاکان
دەکرێ سێگۆشەکان بە گوێرەی درێژیی لاکانیان پۆلێن بکرێن:
- لە سێگۆشەی لایەکسانـدا گشت لاکان درێژییان یەکسانە. سێگۆشەی لایەکسان چەندگۆشەیەکی ڕێکوپێکە کە ھەر یەک لە گۆشەکانی ٦٠ پلەیە.
- لە سێگۆشەی دوولایەکسانـدا دوو لا درێژییان یەکسانە. دوو گۆشەی بەرانبەری لا یەکسانەکانیش یەکسانن.
- لە سێگۆشەی لانایەکسانـدا گشت لاکان و گۆشە ناوەکییەکان نایەکسانن.
| لایەکسان | دوولایەکسان | لانایەکسان |
[دەستکاری] بە گوێرەی ئەندازەی گۆشە ناوەکییەکان
بە گوێرەی گۆشەکان سێ جۆر سێگۆشە ھەن:
- گۆشەوەستاو: ئەوەیە کە یەکێ لە گۆشەکانی ٩٠ پلە بێ.
- گۆشەکراوە: ئەوەیە کە یەکێ لە گۆشەکانی گەورەتر لە ٩٠ پلە بێ.
- گۆشەتیژ: ئەوەیە کە گشت گۆشەکانی بچووکتر لە ٩٠ پلە بن.
| وەستاو (ڕاست) | کراوە | تیژ |
![]() |
||
| لار | ||
[دەستکاری] چێوەی سێگۆشە
چێوەی سێگۆشە دەبێتە کۆی درێژیی ھەر سێ لاکەی.
واتە:
؛
P چێوەیە؛ ھەر کام لە a و b و c ژمارەیەکن نیشاندەری درێژی یەکێ لە لاکان.
[دەستکاری] ڕووبەری سێگۆشە
ئەگەر بەرھەمی لێکدانی بەرزی و بنکەی سێگۆشەیەک دابەش بە ٢ بکەین، ئەوە ڕووبەرەکەیمان پێواوە.
