ئەندازە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەی تیۆرمی دێزارگ، یەکێک لە دەرەنجامە گرینگەکانی ئەندازەی ئیقلیدسی

ئەندازە ئەو پاژەی بیرکارییە کە گرنگی دەدا بە پرسیارەکانی دەوروپشتی چەمکانێک وەکوو پێودانگ، شێوە، شوێنی تەنەکان بەگوێرەی یەکتر، وە سامانە تایبەتەکانی واڵایی. ئەندازە یەکێک لە کۆنترین زانستەکانە. ئەندازە لە سەرەتای خۆیدا کۆمەڵێک مەعریفەتی کرداری بووە سەبارەت بە درێژی، پانتایی و قەبارە کە لە سێھەمین سەدەی پێش زاییندا لەلایەن ئیقلیدسەوە لە سیستمێکی بەڵگەنەویستیدا خڕ کراونەتەوە. ئەو سیستمە کە بە ئەندازەی ئیقلیدسی ناسراوە، بۆ زۆر سەدەی یەک لەدوای یەک ستانداردێک بوو بۆ پەیـڕەوکردن.

وشەکە[دەستکاری]

وشەی ھەندەسە موعەڕڕەبی وشەی پەھلەویی ئەندازەیە.[١] واتە لە زمانی پەھلەوییەوە چۆتە ناو عەرەبی و ڕواڵەت و تا ڕادەیەک چۆنیەنتیی دەربڕینی گۆڕاوە. لە زمانی ئینگلیسیدا، ھەروەھا لە زۆربەی زمانە ئەورووپایییەکاندا، وشەی Geometry، یان وشەیەکی نزیک بەوە بۆ ئەندازە بە کار دەبەن کە وشەیەکی یۆنانی کۆنە (γεωμετρία، دەخوێندرێتەوە: جێومێتریا) کە خۆی لە دوو وشە پێکھاتووە: ١) Geo، بە مانای زەوی و ٢) metria، بە مانای ئەندازەگرتن، و سەرجەم واتە: "پێواندنی زەوی" یان "ئەندازەگرتنی زەوی".[٢][٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]