چوارگۆشە
لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
چوارگۆشە چەشنێک فرەگۆشەیە
لە ئەندازەدا، چوارگۆشە (بە ئینگلیزی: Square؛ بە عەرەبی: مربع) چوارلایەکی ڕێکە. واتە چوار لای یەکسان و چوار گۆشەی یەکسانی ھەیە (گۆشەکانی ڕاست یان ٩٠ دەرەجەن). چوارگۆشێک کە نووکەکانی بەڕیز C ،B ،A، و D بن بەم شێوە نیشاندەدرێت: ABCD
.
[دەستکاری] تایبەتمەندییەکان
- کۆتەرەکانی یەک چوارگۆشە یەکتری دوولەتدەکەن.
- کۆتەرەکانی یەک چوارگۆشە گۆشەکانیان دوولەتدەکەن.
- کۆتەرەکانی یەک چوارگۆشە لە سەر یەکتری ئەستوونن.
- پاڵە بەرامبەرەکانی یەک چوارگۆشە دووبەدوو ھاوشان و یەکسانن.
- ھەر چوار دانە سووچەکەی یەک چوارگۆشە یەک ئەندازەن (گۆشەی ڕاست یان ٩٠ دەرەجەن).
- کۆتەرەکانی یەک چوارگۆشە یەک ئەندازەن.