ڕووتەخت

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
دوو ڕووتەختی یەکتربڕ لە واڵاییی ٣-ڕەھەندیدا

لە بیرکاریدا ڕووتەخت یان ڕاستەڕوو ڕوویەکی ٢-ڕەھەندی و تەختە کە بێبڕانەوە گەورەیە و ئەستووریی سیفرە. مەبەست لەوەی کە دەوترێ "بێبڕانەوە گەورەیە" ئەوەیە کە لەسەر یەک دانە ڕووتەخت ھەرچی بچیتە پێشەوە ھەرگیز ناگەی بە لێوارەکانی.

کاتێک بمانەوێ وێنەی ڕووتەختەکان لەسەر کاغەز بکێشین ناچارین دەبین لێوارەیان بۆ دابنێین؛ دەبێ ئەوەمان لە بیر بێ کە لە ڕاستەقینەدا لێوارەیان نییە.

ڕووتەختەکان خاوەنی دوو ڕەھەندن: درێژایی و پانایی. بەڵام لەبەر ئەوەی کە بێبڕانەوە گەورە و بڵاون، درێژی و پانییان شایەنی پێواندن نییە.

سەرچاوە[دەستکاری]