فازڵ نیزامەدین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فازڵ نیزامەدین

فازڵ نیزامەدین :(١٩٣٠-٢٠٠٤) نووسەر و فەرھەنگنووس و چالاكی سیاسی

سەرەتای ژیان و خوێندنی[دەستکاری]

فازڵ کوڕی نیزامەدین کوڕی جەلالە، یەک دوو مانگ بەر لە ٦/٩/١٩٣٠ لە گەڕەکی (سەرشەقام)ی شاری سلێمانی ھاتووەتە دنیاوە. کە خراوەتە قوتابخانەی سەرەتایی، ھەم بچووکترین قوتابی و ھەم بەھرەی ئەدەبیی ھەبووە و شیعری خوێندووەتەوە، لەوانە (ئەستێرەگەشە)، بۆیە ناوی (ئەستێرەگەشە)ی بەسەردا بڕاوە. تا قۆناغی ناوەندیی خوێندنی لە سلێمانی و ئامادەییی کشتوکاڵی لە بەغدا تەواوکردووە. ئەمجا بە فەرمانبەر دامەزراوە لە وەزارەتی کشتوکاڵ و تاسەر لە دائیرەی کشتوکاڵی بەکرەجۆ وەزیفەی دیوە.[١][٢]

فەرھەنگ[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٥٠ بەدواوە دەستی داوەتە فەرھەنگنووسی.[١][٢]

زیندانی كردنی[دەستکاری]

١٩٥١ ماوەی سێ مانگ خراوەتە زیندان. ١٩٦٣ ماوەیەک زیندانی بووە سەربازێک برینداری کردووە و پتر لە ساڵێکیش لەبەر ھۆی سیاسی لە وەزیفە دەرکراوە. چەند جارێکیش دوورخراوەتەوە بۆ شارۆچکە دوورەکان.[١][٢]

كۆچی دوایی[دەستکاری]

١٧/٧/٢٠٠٤ ئوتومبیل لێی داوە و گیانی لەدەست داوە.[١][٢]

ژیانی هاوسەرگیریی[دەستکاری]

کوڕێک "شەماڵ" و دوو کچ (شیرین و نەدا)ی لە پاش بەجێماوە.[١][٢]

بەرهەمەكانی[دەستکاری]

فازڵ، نووسینی لە "گەلاوێژ" و "دەنگی گێتیی تازە"دا بڵاوبووەتەوە.[١][٢]

ئەم بەرھەمە لەچاپدراوانەیشی ھەن:[١][٢]

  1. فەرھەنگی کوردی- عەرەبیی ئەستێرەگەشە، چاپخانەی الاجیال- بەغدا، ١٩٧٣ (چەند جارێک لە چاپ دراوەتەوە)
  2. فەرھەنگی عەرەبی- کوردیی شیرین
  3. فەرھەنگی عەرەبی- کوردیی شیرینی نوێ
  4. کەشکۆڵەکەی ئەستێرەگەشە (کۆمەڵێ بەرھەمی وێژەیی جۆراوجۆرە)، سلێمانی، ٢٠١٣

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب پ ت ج چ گۆڤاری گەلاوێژ (بەرگی یازدەهەم / بەشی یەكەم ) ژیاننامە و پێڕست ، ئامادەكردنی ( سدیق ساڵح ، ڕەفیق ساڵح ، عبدوڵڵا زەنگەنە ) لە بڵاوكراوەكانی بنكەی ژین بۆ بووژاندنەوەی كەلەپووری و بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانیی كوردی .ل8155
  2. ^ ئ ا ب پ ت ج چ چوار لاپەڕەی ژیاننامەکەی، ئامادەکراوی بەڕێز "کامیل ژیر"ی برای.