فابیان ڕویز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فابیان ڕویز
ئەزموونی گەنجی
لا یونۆن لۆس پالاسیۆس
٢٠٠٤–٢٠١٤ ڕیاڵ بیتس
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکان یانەکان یاری (گۆڵ)
٢٠١٤–٢٠١٦ ڕیاڵ بیتس بی ٢٣ (٢)
٢٠١٤–٢٠١٨ ڕیاڵ بیتس ٥٦ (٣)
٢٠١٧ ئێڵچێ (خواستن) ١٨ (١)
٢٠١٨- ناپۆلی ١٢٥ (١٨)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
٢٠١٥ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی خوار ١٩ ساڵانی ئیسپانیا ٢ (٠)
٢٠١٧–٢٠١٩ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی خوار ٢٣ ساڵانی ئیسپانیا ١٤ (٥)
٢٠١٩- ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیا ١٥ (١)
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە. and correct as of ١٥ ئایاری ٢٠٢٢.

† یاری (گۆڵ).

‡ National team caps and goals correct as of ٢٨ حوزەیرانی ٢٠٢٢

فابیان ڕویز پینا (لەدایکبووی ٣ی نیسانی ١٩٩٦) ھەروەھا بە فابیان ناسراوە، یاریزانێکی تۆپی پێی پیشەگەری ئیسپانییە کە وەک یاریزانی ناوەند یاری دەکات بۆ یانەی خولی پلە یەکی ئیتاڵیا ناپۆلی و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیا.

کاروانی یانە[دەستکاری]

بیتس[دەستکاری]

ساڵانی سەرەتا[دەستکاری]

لە لۆس پالاسیۆس، سیڤیلیا، ئەندەلوسیا لەدایکبووە، فابیان لە ساڵی ٢٠٠٤، لە تەمەنی ھەشت ساڵیدا، چووە تیمی لاوانی یانەی ڕیال بیتس، دوای ئەوەی لە لا یونۆن دی لۆس پالاسیۆس دەستی پێکرد.[٢] لە تەممووزی ٢٠١٤ بەرزکرایەوە بۆ ئاستی دووەم و لە ٢١ی ئەیلوول یەکەمین یاری خۆی ئەنجامدا، وەک یەدەگ لە نیوەی دووەم ھاتە یاریگا لە دۆڕاندنیان ٤–١ لە یاریگای خۆیان ماربێلا ئێف سی لە خولی پلە دووی ئیسپانیا[٣][٤]

فابیان یەکەم یاری خۆی وەک پیشەگەر لە ١٦ی کانوونی یەکەمدا ئەنجامدا، لە خولەکی ٥١ی جێگای چاڤی تۆرێس لە خولی پلە دوودا و یارییەکەیان ١–٠ بردەوە لە دەرەوەی یاریگای خۆیان بەرامبەر لوگۆ.[٥] لەماوەی وەرزەکەدا لە شەش یاری دا بەشداری کرد، کە تیمەکەی سەرکەوتن بۆ لا لیگا وەک پاڵەوان.

فابیان یەکەمین یاری خۆی لە خولی پلە یەکی تۆپی پێی ئیسپانیا لە ٢٣ی ئابی ٢٠١٥ ئەنجامدا، وەک یەدەگ ھاتە یاریگا لە جێگای ئەلفرێد دیا لە یارییەکدا کە ١–١ بەرامبەر بوون لەگەڵ ڤیاڕیاڵ لە یاریگای خۆیاندا.[٦]

ئێڵچێ (خواستن)[دەستکاری]

لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ساڵی دواتردا گرێبەستەکەی نوێکردەوە تا ساڵی ٢٠١٩، و لە ھەمان کاتدا بە خواستن درا بە ئێڵچێ لە ئاستی دووەمی ئیسپانیادا.[٧] یەکەم گۆڵی پیشەگەری خۆی لە ١٧ی ئازاری ٢٠١٧دا تۆمارکرد، کە گۆڵی یەکەمی بردنەوەی دەرەوەی یاریگای خۆیان بوو ٣–١ لە بەرامبەر جیمناستیک تاراگۆنا..

فابیان بەشداری کرد لە ١٨ یاری بۆ یانەکە، و یانەکە بۆ ئاستی خوارتر دابەزی

دەرکەوتن و بەرەو پێش چوون[دەستکاری]

دوای گەڕانەوەی، فابیان بوو بە یاریزانێکی سەرەکی لەژێر ڕاھێنەری نوێ کیکی سێتین، یەکەم گۆڵی تۆمارکرد لە خولی پلە یەک لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە یارییەکی ٤–٠ لە یانەی لیڤانتیان بردەوە لە یاریگای خۆیان. لە ٣١ی کانوونی دووەمی ساڵی دواتردا، گرێبەستەکەی نوێکردەوە تا ساڵی ٢٠٢٣، کە بڕی ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بە ٣٠ ملیۆن یۆرۆ دانرا.[٨]

لە ٣٠ی نیسانی ٢٠١٨دا، فابیان گۆڵی بردنەوەی تۆمار کرد بۆ بیتیس کاتێک توانیان سەربکەون بۆ پاڵاوتنەکانی خولی ئەورووپا بۆ وەرزی ٢٠١٨–١٩ دوای بردنەوەیان ٢–١ لە یاریگای خۆیاندا بەسەر مەلاگادا.[٩]

ناپۆلی[دەستکاری]

لە ٥ی تەممووزی ٢٠١٨، فابیان چووە یانەی ناپۆلی بە گرێبەستێک بۆ ماوەی پێنج ساڵ تا ساڵی ٢٠٢٣ لەگەڵ ئەوەی ناپۆلی بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان بڕی ٣٠ ملیۆن یۆرۆی وەک ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی داوە.[١٠][١١] لە ١٦ی ئەیلوول یەکەمین یاری خۆی ئەنجامدا لە یارییەکی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا لە دەرەوەی یاریگای خۆیان بەرامبەر ڕێد ستار بێڵگرەید کە ٩٠ خولەکی تەواو لە یارییەکی بێ گۆڵدا یاریکرد.[١٢] دوای دە ڕۆژ یەکەم یاری خۆی لە خولی پلە یەکی ئیتاڵیا A و یەکەم یاریشی لە ستادیۆ سان پاولۆ ئەنجامدا، بە بردنەوەی ٣–٠ بەسەر پارما کالسیۆ ١٩١٣.[١٣]

کاروانی نێودەوڵەتی[دەستکاری]

لە دوای نوێنەرایەتی کردنی ئیسپانیا لە ئاستەکانی خوار ١٩ ساڵان و خوار ٢١ ساڵان، فابیان بانگھێشت کرا لەلایەن ڕاھێنەر لویس ئێنریکێ لە ١٥ ئازاری ٢٠١٩، بۆ دوو یاری پاڵاوتنەکانی یۆرۆ ٢٠٢٠ لە دژی ھەڵبژاردەکانی نەرویج و ماڵتا.[١٤]

لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٩ یەکەمین یاری خۆی ئەنجامدا لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆ ٢٠٢٠ بەرامبەر دوورگەکانی فارۆ، وەک یەدەگ ھاتە یاریگاوە لە خولەکی ٧٤ بۆ جێگای ئیسکۆ.[١٥]

لە ٢٤ی ئایاری ٢٠٢١دا، فابیان لە پێکھاتەی ٢٤ یاریزانی لویس ئێنریکێ دانرا و بۆ یۆرۆی ٢٠٢٠ی ئەورووپا بەشداری کرد.[١٦]

شێوازی یاریکردن[دەستکاری]

فابیان یاریزانێکی ناوەندە و چەپەیە، ناسراوە بە بینین و پاسی دروست و کۆنترۆڵکردنی تۆپ و لێھاتوویی و تێپەڕکردنی یاریزان و ھەروەھا کاری جیاوازی تەکنیکی، و دەتوانێت لە ژمارەیەک پێکھاتەی یاری بکات، وەک ٤-٤-٢، ٤-٣-٣ و ٤-٢-٣-١.[١٧] ھەروەھا دەتوانێت یاری بکات وەک یاریزانێکی ناوەندی بەرگری یان یاریزانێکی ناوەندی ھێرشبەر.[١٨]

ئاماری کاروانی وەرزشی[دەستکاری]

یانە[دەستکاری]

ھەتا ١٥ ئایاری ٢٠٢٢[١٩]
یانە وەرز خول جامی نیشتیمانی ئەورووپا ئەوانی تر کۆی گشتی
ئاست یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان
ڕیاڵ بیتس بی ٢٠١٤–١٥ خولی پلە دووەکانی ئیسپپانیا ١٩ ١ - - - ١٩ ١
٢٠١٥–١٦ ٤ ٢ - - - ٤ ٢
کۆی گشتی ٢٣ ٣ - - - ٢٣ ٣
ڕیاڵ بیتس ٢٠١٤–١٥ خولی پلە دووی ئیسپانیا ٦ ٠ ٠ ٠ - - ٦ ٠
٢٠١٥–١٦ لا لیگا دوازدە ٠ ٢ ٠ - - ١٤ ٠
٢٠١٦–١٧ ٤ ٠ ١ ٠ - - ٥ ٠
٢٠١٧–١٨ ٣٤ ٣ ١ ٠ - - ٣٥ ٣
کۆی گشتی ٥٦ ٣ ٤ ٠ - - ٦٠ ٣
ئێڵچێ (خواستن) ٢٠١٦–١٧ خولی پلە دووی ئیسپانیا ١٨ ١ - - - ١٨ ١
ناپۆلی ٢٠١٨–١٩ خولی پلە یەکی ئیتاڵیا A ٢٧ ٥ ٢ ١ ١١ ١ - ٤٠ ٧
٢٠١٩–٢٠ ٣٣ ٣ ٥ ١ ٨ ٠ - ٤٦ ٤
٢٠٢٠–٢١ ٣٣ ٣ ١ ٠ ٨ ١ ٠ ٠ ٤٢ ٤
٢٠٢١–٢٢ ٣٢ ٧ ١ ٠ ٥ ٠ - ٣٨ ٧
کۆی گشتی ١٢٥ ١٨ ٩ ٢ ٣٢ ٢ ٠ ٠ ١٦٦ ٢٢
تەواوی کاروانی وەرزشی ٢٢٢ ٢٥ ١٣ ٢ ٣٢ ٢ ٠ ٠ ٢٦٧ ٢٩

نێودەوڵەتی[دەستکاری]

ھەتا ٢٨ حوزەیرانی ٢٠٢٢[٢٠]
دەرکەوتنی و گۆڵەکانی تیمی نیشتیمانی و ساڵ
تیمی نیشتیمانی ساڵ یارییەکان گۆڵەکان
ئیسپانیا ٢٠١٩ ٦ ١
٢٠٢٠ ٣ ٠
٢٠٢١ ٦ ٠
کۆی گشتی ١٥ ١

ڕێزلێنان[دەستکاری]

بیتیز ڕاستەقینە

  • خولی پلە دووی ئیسپانیا: ٢٠١٤–٢٠١٥

ناپۆلی

  • جامی ئیتاڵیا: ٢٠١٩–٢٠[٢١]

ئیسپانیای خوار ٢١ ساڵان

  • پاڵەوانێتی ئەورووپا بۆ خوار تەمەن ٢١ ساڵ: ٢٠١٩[٢٢]

تاکەکەسی

  • یاریزانی زێڕینی پاڵەوانییەتی ئەورووپی خوار ٢١ ساڵان: ٢٠١٩
  • تیمی پاڵەوانێتی ئەورووپا بۆ خوار ٢١ ساڵان: ٢٠١٩[٢٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Fabián Ruiz" (بە ئیتاڵیایی). S.S.C Napoli. Archived from the original on 15 September 2018. Retrieved 7 July 2022. ١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "Fabián sigue quemando etapas rumbo a la elite" [Fabián keeps on skipping stages towards the elite] (بە ئیسپانی). Estadio Deportivo. 20 November 2014. Retrieved 14 December 2014.
  3. ^ "Fabián y Gavi, dos palaciegos en el futuro del Betis" [Fabián and Gavi, two Palaciegos in Betis' future] (بە ئیسپانی). Cuenta con la Cantera. 16 September 2014. Archived from the original on 9 November 2017. Retrieved 14 December 2014. ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "El Marbella golea a domicilio al Betis B" [Marbella thrashes Betis B away from home] (بە ئیسپانی). Diario Sur. 21 September 2014. Retrieved 17 December 2014.
  5. ^ "El Betis derriba el fortín del Lugo y se acerca a zona de ascenso" [Betis breaks down Lugo's fortress and draws near the promotion zone] (بە ئیسپانی). Marca. 13 December 2014. Retrieved 17 December 2014.
  6. ^ "Rubén Castro llega justo a tiempo" [Rubén Castro arrives just in time] (بە ئیسپانی). Marca. 24 August 2015. Retrieved 1 September 2015.
  7. ^ "Fabián extends his contract and goes on loan to Elche CF". Real Betis. 23 December 2016. Archived from the original on 5 August 2017. Retrieved 25 December 2016. ٥ی ئابی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ "El Betis hace oficial la renovación de Fabián Ruiz hasta 2023" [Betis turn official the renewal of Fabián Ruiz until 2023] (بە ئیسپانی). Marca. 31 January 2018. Retrieved 15 March 2019.
  9. ^ "Betis qualify for the Europa League with win over Malaga". Marca. 30 April 2018. Retrieved 5 July 2018.
  10. ^ "Napoli Confirm Signing of Real Betis Talent Fabian Ruiz on Long Term Contract". Sports Illustrated. 5 July 2018. Retrieved 5 July 2018.
  11. ^ "Official: Napoli pay Ruiz clause". Football Italia. 5 July 2018. Retrieved 5 July 2018.
  12. ^ "Le formazioni ufficiali di Stella Rossa-Napoli: Milik titolare, debutta Fabian Ruiz" [Official line-ups for Red Star-Napoli: Milik starter, Fabián Ruiz debuts] (بە ئیتاڵیایی). Eurosport. 18 September 2018. Retrieved 17 May 2019.
  13. ^ "Fabian Ruiz, l'esordio al San Paolo: prestazione brillante e priva di errori" [Fabián Ruiz, debut at the San Paolo: brilliant performance and devoid of errors] (بە ئیتاڵیایی). Napoli Calcio Live. 27 September 2018. Retrieved 17 May 2019.
  14. ^ "OFFICIAL | Call-up for the first two EURO Qualifier matches". SeFutbol. 15 March 2019. Archived from the original on 27 March 2019. Retrieved 15 March 2019. ٢٧ی ئازاری ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  15. ^ "Faroe Islands v Spain game report". UEFA. 7 June 2019.
  16. ^ Braidwood, Jamie (24 May 2021). "Euro 2020 news LIVE: Sergio Ramos left out of Spain squad plus latest before England announcement". The Independent. Retrieved 24 May 2021.
  17. ^ "Chi è davvero Fabian Ruiz" [Who really is Fabian Ruiz]. ultimouomo.com (بە ئیتاڵیایی). L'Ultimo Uomo. 22 June 2018. Retrieved 2 April 2020.
  18. ^ "Fabian Ruiz is close to PSG per Fabrizio Romano". Arabic Online Casino.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  19. ^ Fabián لە ساکروێی
  20. ^ "Fabián Ruiz". European Football. Retrieved 14 June 2021.
  21. ^ "Coppa: Napoli beat Juventus on penalties". Football Italia. 17 June 2020.
  22. ^ "Spain U21 2–1 Germany U21". 30 June 2019. Retrieved 1 July 2019.
  23. ^ "Official Under-21 Team of the Tournament". UEFA. 1 July 2019. Retrieved 2 July 2019.